سەرەکی / چالاکییەکان
پێنجوێن شاری فێربوون
بەرواری ٥-٨-٢٠٢٤ سەردانی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بۆ قائمقامیەتی پێنجوێن بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی بەڕێز (هێمن ئیبراهیم)وەک قائم قامی پێنجوێن بەوەکالەت، لەسەردانەکەدا وێڕای پیرۆزبایکردنی بۆردی باڵای پڕۆگرام بۆ قائمقامی نوێ جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە قائمقامی نوێ وەک سەرپەرشتیاری گشتی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون درێژە پێدەری کارەکانی پێشوتری پڕۆگرامەکەبێت، لەکۆتایشدا ئەندامانی ئامادەبووی بۆردی باڵای پڕۆگرام سوپاسی بەڕێز ئائمقامی نوێیانکرد بۆ ئەو پێشوازی و بەدەمەوەهاتنەی بەڕێزیان، هاوکات بەڕێز هێمن ئیبراهیم بەڵێندا کە بەوپەڕی توانایان هاوکاری و هەماهەنگی پڕۆژەی پڕۆگرامی شاری فێربوون دەبن
بەرواری (٣١/٧/٢٠٢٤)لە بەشی خوێندنەوەی کتێب و پێشکەش کردنی پوختەی کتێب. بەڕێزان (ئەوین سامان ،ئاڤان سامان،ڕەیان ڕەوف) هەڵسان بە پێشکەش کردنی سیمینارێک لە پوختەی ئەو کتێبانەی خوێندبویانەوە،ناوی کتێب( کەسێتی سەرکەوتوو-بێسەرپەرشتان-شێوازی گفتوگۆکردن) وە لە کۆتایشدا پێشکەش کردنی چەندین کتێب بە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە لایەن بەڕێزان. نیگا بەکر لەنیا بەختیار
لە ڕێکەوتی ٢٤-٧-٢٠٢٤، سیمینارێکی پەروەردەیی گرنگ بە ناونیشانی "پەروەردە لە سەردەمی ئێستادا" لەلایەن مامۆستا تریفە جەلال ساڵحەوە پێشکەشکرا. سیمینارەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خانمان و دانیشتووانی شاری پێنجوێن بەڕێوەچوو، کە بە گەرموگوڕییەوە پێشوازییان لەم بابەتە گرنگە کرد. لە میانەی سیمینارەکەدا، مامۆستا تریفە جەلال باسی لە نوێترین شێوازەکانی پەروەردە و گرنگی گونجاندنیان لەگەڵ سەردەم کرد، لەگەڵ پێشکەشکردنی ڕێنمایی پراکتیکی بۆ ئامادەبووان سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاڵەنگارییەکانی پەروەردەی هاوچەرخ.
لە ئێوارەیەکی پڕ لە زانست و مەعریفە، ژوورە فراوانەکەی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن پڕ بوو لە خانمانی خاوەن ئیرادە کە ئامانجیان فێربوونی نهێنییەکانی پەروەردەی منداڵ بوو. ئەمەش لە ڕێکەوتی ١٠-٦-٢٠٢٤ لە سیمینارێکدا بوو کە د.محمدخانی، پسپۆڕی بواری پەروەردە، بە ناونیشانی "بەخێوکردن و پەروەردە" پێشکەشی کرد. بە شێوازێکی زانستی و کاریگەر، د.محمدخانی باسی لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پەروەردەی سەرکەوتوو کرد و ڕووناکی خستە سەر ڕۆڵی ناوازەی دایکان لە دروستکردنی نەوەیەکی هاوسەنگ و توانادار. سیمینارەکە تەنها وانەیەک نەبوو، بەڵکو گفتوگۆیەکی کراوە بوو لە نێوان د.محمدخانی و بەشداربووان کە تێیدا ئەزموون و کێشەکانیان هاوبەش کرد.
لە ڕێکەوتی ١٠-٦-٢٠٢٤، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن میوانداری سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی "هونەری دایکایەتی" کرد کە لەلایەن د.محمدخانییەوە پێشکەش کرا. ئەم سیمینارە کە ئاڕاستەی خانمانی دانیشتووی پێنجوێن کرابوو، تیشکی خستە سەر چەندین لایەنی گرنگی پەیوەندیدار بە ڕۆڵی دایکان لە پەروەردەکردنی منداڵ و گرنگی فێربوونی هونەرەکانی دایکایەتی. بەشداربووان دەرفەتی ئەوەیان هەبوو ڕاستەوخۆ پرسیار و تێبینییەکانیان لەگەڵ پێشکەشکار بخەنەڕوو و سوود لە ئەزموون و زانیارییەکانی د.محمدخانی وەربگرن. ئەم چالاکییە بەشێکە لە زنجیرەیەک سیمینار و چالاکی کە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی لە ناوچەکەدا پێشکەشی دەکات.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٣- ٦-٢٠٢٤بەڕێز جەمال جەلال مەحمود پێنجوێنی، لەسەردانێکییدا بۆ شارۆچکەی پێنجوێن وەک سەرمایەداری نیشتیمانی ، چەند پڕۆژەیەکی گرنگی لە پێنجوێن ڕاگەیاند ئەوانیش: ١. دروستکردنی پردێکی پەڕینەوە بۆ خوێندکارانی گەڕەکەکانی کانی گوێژ و ناوشاخان ٢. دروستکردنی لۆگۆیەک وەک ناسنامەی شاری پێنجوێن لە دەروازەی شار ٣. نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی گشتی ٤. پشتگیری کردنی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" ٥- بڕیاریشدا لە ئایندەدا قوتابخانەیەک دروستبکات. هەروەها بڕیاری داوە دەروازەی شاری پێنجوێن دووسایدە بکات. ئامانجی سەرەکی، یەکخستنی هەموو تواناکانە بۆ ئەوەی پێنجوێن بکرێت بە یەکێک لە قەزا پێشەنگەکانی هەرێمی کوردستان لە بواری پەروەردەیی و خزمەتگوزاریدا، وەک چۆن ئێستا لە بواری کۆمەڵایەتی، کلتوری و فەرهەنگیدا پێشەنگە.
بەرواری ٣٠-٤-٢٠٢٤ لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا (هیوا محمد ڕۆستم) سەرپەرشتیاری هەڵمەتی بەکلتوری کردنی خوێندنەوە، سیمینارێکی تایبەت بە خوێندنەوەی کتێب بۆ ژمارەیەک خانمی شارۆچکەی پێنجوێن بەڕێوەچوو. لە سیمینارەکەدا ئاماژە بەوەدرا پێویستە خانمان بەبەردەوامی خوێندنەوە بکەن بە بەشێک کاری ڕۆژانەیان و هەوڵبدەن خوێندنەوە بکەنە کلتور لە ژیانیاندا، هاوکات لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە کتێب دابیندەکرێت بۆ بەشداربوان و خوێنەران، هەر لە سیمینارەکەدا بەمەبەستی سود گەیاندن بە ئامادەبوان هەریەک لە بەڕێزان (ڕەیان ڕەوف و ئەوین سامان) هەریەکەیان وتەیەکی کورتیان سەبارەت بەو کتێبەی خوێندبویانەوە لەم هەڵمەتەدا پێشکەشی ئامادبوانکرد.
لە لایەن بەشێک لە ئەندامانی دەستەی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پێشوازی کرا لە ئەنجومەن و ستافی گوندی گامێش تەپە و گەنجانی خوێن گەرم و دڵاوای گوندەکە کە لە تاراوگە دەژین و خزمەتی مرۆڤایەتی دەکەن.
ئەمڕۆ بەرواری ٣٠-٣-٢٠٢٤ شەممە بازیان شاری فێربوون بە هەماهەنگی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون کۆڕێکی گشتی بۆ بەڕێز (دکتۆر محمد خانی) لە شارۆچکەی بازیان ڕێکخست بۆ دانیشتوانی شارۆچکەکە... دەستخۆشی و سوپاس ئاڕاستەی بەڕێز دکتۆر محمد خانی و مامۆستا فەریق حەمەساڵح دەکەین کە بەردەوام و بێ ماندووبوون وەک کارێکی پیرۆز هەوڵی دروستکردن و گەشەپێدانی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردنن و هەماهەنگین لەنێوان شاروشارۆچکەکانی کوردستان تا ئاستی هۆشیاری تاک و کۆمەڵگا زیاتر بەرەوپێشببرێت..
ئەمڕۆ د.محمدخانی لە شارەزوور کۆڕێکی گرنگی پێشکەشکرد ... لە درێژەی کار و چالاکیەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و بەهاوکاری ئەنجومەنی گوندی گامێشتەپە ئەمڕۆ بەرواری ٢٩-٣-٢٠٢٤ لە گوندی گامێشتەپە سەر بە قەزای سەید سادق کۆڕی (ئەرک و بەرپرسیارێتی تاک) لەلایەن بەڕێز (دکتۆر محمدخانی)ەوە پێشکەشکرا.. زۆر سوپاس بۆ بەڕێزان د.محمدخانی و مامۆستا فەریق حەمەساڵح و ئەندامانی ئەنجومەنی گوندی گامێشتەپە بۆ ئەنجامدانی ئەم کۆڕە گرنگە..
ئەمڕۆ بەرواری: ٢٨-٣-٢٠٢٤ پێنج شەممە لە چوارچێوەی کاروچالاکیەکانی 🟠(پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) کۆڕێکی گشتی تایبەت بە ڕەمەزان بۆ بەڕێز (دکتۆر محمد خانی) لەژێر ناونیشانی (ڕەمەزان و مرۆڤ سازی) لە هۆڵی بۆنەکانی پێنجوێن ئەنجامدرا بۆ دانیشتوانی پێنجوێن. بەپێویستی دەزانین لێرەوە سوپاسی بەڕێز دکتۆر محمدخانی و بەڕێز مامۆستا فەریق حەمەساڵح بکەین کە هەمیشە و بەبێ ماندوبوون ئامادە و دەستباری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربونن...
ئەمڕۆ بەرواری ٢٩-٢-٢٠٢٤ پێنج شەممە کۆبونەوە و دیدارێکی تایبەت لەگەڵ بەشێک لە سەرمایەدارانی خێرخوازی شارۆچکەی پێنجوێن لە هۆڵی میلانۆ لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ستافی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و بە سەرپەرشتی بەڕێز قائمقامی شارۆچکەی پێنجوێن و ڕێکخراوی درەو بۆ کاروباری مرۆیی، بەمەبەستی ئاشنابون و دروستکردنی هەماهەنگی و پەیوەندی بۆ خزمەتکردنی زیاتری شارۆچکەی پێنجوێن و پەرەدان بەگیانی هاوکاری لەناوچەکەدا، شیاوی باسە ڕێکخراوی درەوی خێرخوازی ڕێکخراوێکی پڕۆفیشناڵ و دەستەجەمعیە بەمەبەستی خزمەتکردنی هەژارانی شارۆچکەکە بەشێوەیەکی ڕێکخراو و بەرنامەڕێژی و خزمەتکردنی کەسانی شایستە و نەهێشتن و دورکەوتنەوە لە دیاردەی سواڵکردن لە ناوچەکەدا لەماوەکانی ڕابردودا دەستی بە چالاکی خێرخوازی کردووە...
لەسۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و هاوکات بە گشتی کردنی پڕۆگرامی شاری فێربوون بۆ هەموکوردستان و لەسەر بانگهێشتی قائمقامیەتی قەزای بازیان بەڕێز (ئیسماعیل ئەحمەد) قائمقامی بازیان بەرواری ٦-٢-٢٠٢٤ شاندی باڵای دەستەی سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان(د.محمدخانی-پ.ی.د.عبدالفتاح هەورامی-زانا رحمان قائمقامی پێنجوێن - هێمن ابراهیم بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز - فەریق حەمەصالح) بەمەبەستی گفتوگۆکردن و داڕشتنی بیرۆکەی شاری فێربوون سەردانی دیوانی قائمقامیەتی قەزای بازیانیان کرد، هاوکات دوابەدوای ئەم سەردانە یەکەم سیمیناری هاوبەش لەلایەن بەڕێز (د.محمدخانی) لەبەرواری ١٠-٢-٢٠٢٤ لە بازیان کۆڕێک پێشکەش کرا لەژێر ناونیشانی (چۆن بازیان بکرێتە شاری فێربوون)...
لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ بەرواری ١-٢-٢٠٢٤ کۆڕێکی ڕاوێژکاری سازکرا بۆ (ڕۆشنبیران و ڕاگەیاندنکاران و چالاکان و هونەرمەندان) بەمەبەستی دانانی ڕێگایەک بۆ بنیاتنانی بناغەیەک بۆ برەودان و پەرەدان بە سەرجەم بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن کە ئامانجی پڕۆگرامەکەیە
کۆڵنەدان و بەردەوامی مرۆڤ دەگەیەنێتە لوتکە. بەرواری ٣١-١-٢٠٢٤ وەک پشتیوانی و ئاڕاستەکردنی پێزانین لەبەرامبەر ئەنجامدانی کارێکی ناوازە لەلایەن یاریزانێکی خاوەن پێداویستی تایبەت و مامۆستایەکی ڕاهێنەری لەشجوانیەوە، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاسی ماندوونەبوون و کۆڵنەدان و بەردەوامی پێشکەش بە بەیاریزان شکار عومەر و ڕاهێنەر ڕێکەوت فازیل کرد لەبەرامبەر سەرکەوتن و بەدەستهێنانی ئاستێکی باڵا لەبواری وەرزشدا کە لــەئێستادا پاڵێوراوە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی پارائۆڵۆمپی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پشتیوانی هەموو هەوڵێکە بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە.