پڕۆگرامی (گەنج و لاوی) سەرکردە...
ڕاستەوخۆ دوای مانگی ڕەمەزان دەستپێدەکات.
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون هەلێکی ناوازە ڕادەگەیەنێت بۆ گەنجانی بەهرەمەند،بەهۆیی ئەوەی کە توێژی گەنجان توێژێکی گرنگ و کاریگەری کۆمەڵگەن، بەباشمانزانی پڕۆگرامێکی تایبەت بە پەرەپێدانی توانای گەنجان ڕابگەیەنین بەمەبەستی ئاڕاستەکردنی لاوان و گەنجان بە سەرمەشقبوون لە کایە جیاجیاکانی ژیانی ڕۆژانەیاندا
ئه‌م پرۆگرامەش پرۆژه‌یه‌كى كردارى تایبه‌ته به داڕشتن و جێبه‌جێكردنی پرۆگرامی په‌ره‌پێدانی سه‌ركردایه‌تی بۆ گه‌نجان به ئامانجی به‌هێزكردنی گه‌نجان بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی سه‌ركردایه‌تی بنچینه‌یی و بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه و گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تی. به‌رنامه‌كه بۆ په‌ره‌پێدانی تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌رێنییه‌كانی وه‌ك متمانه‌به‌خۆبوون، په‌یوه‌ندی مرۆیی، بڕیاردان، كاری پێكه‌وه‌یی و خۆڕاگری. له ڕێگه‌ی زنجیره‌یه‌ك وۆركشۆپی كارلێكه‌ر، ره‌خساندنى ده‌رفه‌ت و پێشكه‌شكردنى ئامۆژگاری و ئه‌زموونی ڕاسته‌قینه، به‌شداربووانی گه‌نج به ئامرازی پێویست ئاماده ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تی له‌ناو كۆمه‌ڵگاكانیان و ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌یاندا.
♦ئامانجه‌كانی پرۆگرام:
• به‌هێزكردن و ئاماده‌كردنى گه‌نجان بۆ وه‌رگرتنی ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تی.
• په‌ره‌پێدانی گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تی.
• په‌ره‌پێدانی كارامه‌ییه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی.
• هاندانی به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی.
• دابینكردنی ده‌رفه‌تی ئامۆژگاری.
♦ماوەی پڕۆگرامەکە:
پرۆگرامه‌كه بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌جۆرێك هه‌فته‌ى 10-20 كاتژمێر چالاكیه‌كان له‌خۆده‌گرێت له‌هۆڵدا یان به‌ئۆن لاین یان ئه‌ركى ماڵه‌وه ,له‌گه‌ڵ خوله‌كاندا ده‌رفه‌تی زیاده بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تی، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی، و چالاكییه‌جۆربه‌جۆره‌كان ده‌ره‌خسێنرێت.
♦قۆناغه‌كانی پڕۆگرامەکە :
1. قۆناغی یه‌كه‌م: ئاراسته‌كردن و خۆدۆزینه‌وه (سێ مانگى یه‌كه‌م).
٢. قۆناغی دووه‌م: په‌ره‌پێدانی كارامه‌یی (مانگه‌كانى 4-9 ).
3. قۆناغی سێیه‌م: به‌كارهێنان و به‌شداریكردن له كۆمه‌ڵگا (مانگه‌كانی 10-12).
4. قۆناغی چواره‌م: كاردانه‌وه و فیدباك و ئاهه‌نگگێڕان (مانگی كۆتایی).
♦میكانیزمه‌كانى وه‌رگرتنى به‌شداربووان:
خاسییه‌ته‌كانى به‌شداربووان:
• ته‌مه‌نى 18-40 ساڵ
• دانیشتوى پێنجوێن بێت
• هه‌ردوو ره‌گه‌ز ده‌توانن
• سەرجەم چین و توێژەکان و خوێندكار و ده‌رچووى زانكۆ و په‌یمانگاكان