
نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە
پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی شلێر لە پێنجوێن لە (2023/10/13 ) ئیش وکارەکانمان دەست پێکرد کە ١٩ ژوور بوو ۱۲پۆل و ٤ژ.ئیدارە و ۱ ژ.گەنجینە و ۱ ژ.پاسەوان و ۱.ژ چایخانە، لە ئێستادا بووە بەخوێندنگای سێکوانی ئێواران. بەم شێوەی خوارەوە کارەکانمان ئەنجامدا. ١- چونکە ئەم قوتابخانەیە شیاو نەبوو بۆ خوێندن کرابوو بە گەنجینەی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن بۆیە دەستپێکی ئیشەکان لابردنی هەموو ئەو ڕەحلەو مێزو کورسی و کتێب و شتومەکانەی ناو هەموو ژوورەکان بوو وەبردنیان بۆ قاتی دووەمی قوتابخانەکە. ٢- دەرهێنان و لابردنی پەنچەرەی ئاسنی هەموو ژوورەکان ( هەرژوورێک ۲ پەنجەرەی هەبوو) وەدەرهێنانی پەنجەرەو دەرگای ئاسنی توالێتەکان و شکاندنی کۆنکرێتی ئەرزیەکەی و لابردنی بۆری ئاو و ئاوەڕۆکان بەکاملی. ٣- نزمکردنەوەی دیواری پەنچەرەی ژوورەکان بەنزیکەی ٦۰سم چونکە بەرزبوون دەرەوە نەدەبینرا ژوورەکان تاریکبوون ،وە دیوارەکە بەردبوو نزیکە ٥۰سم پان بوون. لەبغ کردنەوە و گەچکاریکردنی دیواری پەنجەرەکان و دەرگاکان ، دانانی پەنچەرەی پلاستیک لەجێی هەموو پەنجەرە ئاسنەکان ،هەروەها دیواری ناوپۆلەکان و ڕاڕەوی قوتابخانەکە کە گەچەکەی خراپ بووبوو گەچکاری کرا. ٤- دانانی بۆری ئاو و ئاوەڕۆ بۆ هەموو توالێت و ئاوەڕۆی سەربان و ئەو شوێنانەی کە پێویست بوون وەدەرکردنی ئاوەڕۆکانە بۆ سەر زێرابی صنوقی، وەکاشیکردنی ئەرزی ناو توالێت و ڕاڕەوکانیان ، دانانی دەرگای پلاستیک بۆ یان ،دانانی بەلوعەی ساردو گەرم بۆیان و وە ئەوشوێنانەی کەپێویست بوو هەروەها دانانی ٤ مغسل وە دوو بۆیلەر ،هەروەها دانانی تەنکی ئاوی تازەو وە بەستنی ئاوی ڕەئیسی و بیر لێی وە دانانی تٲسیسی ئاو بۆ ئەوجێگایانەی پێویست بوون، ٥- شۆردن و پاککردنەوە و بۆیاخکردنی هەموو دیواری ژوورەکان و ڕاڕەوو و دیواری دەرەوەو دیواری حەوشە. ٦- دانانی دەرگا بۆ هەموو پۆلەکان وژووری پاسەوان و گەنجینەو وە دووچامخانە بۆ هاتنە ژوورەوەی خوێندکاران و دوو چامخانە بۆ چونە سەرەوە بۆ قاتی دوو. ٧- لابردنی پلاک و سویچ پلاک و وایەرو جۆزەی خراپ و قاعیدەی هەمووگڵۆپەکان ، سەرلەنوێ دانانەوەی پلاک و سویچ پلاک و وایەر و قاعیدەی گڵۆپ و گڵۆپ و جۆزەو صندوقی جۆزە و دانانی بۆرد و ڕاکێشانی کارەبا بۆناو بۆردەکە وە دانانی پلاجکتۆر بەچواردەوری حەوشەکە. ٨- چاککردنی حەوشەی قوتابخانەکە و کۆنکرێتکردنی چواردەوری بیناکەو ڕەڕەوی حەوشەکەو ناو باخچەکە ، کە ۷٥م مربع کۆنکرێتی پێویستبووە. ۹-دیوارکردنی ئەوشوێنانەی کەپێویست بوون لەناو حەوشەکەداو جیاکردننەوەی حەوشەی دواوەوە لە قوتابخانەکە وەدانانی دەرگا تیایدا، وە بەرزکردنەوەی بەشێکی دیواری حەوشە ڕووی دەرەوە و لەبغکردنی . ۱۰- دروستکردنی دەرگای حەوشە بۆقوتابخانەکە و تابلۆی قوتابخانەکە، وە تێکردنی شووشە بۆ هەموو پەنجەرەو چامخانەکان و چەندتەبەقێک شووشە بۆ قاتی سەرەوە، ئیزوگام کردنی ئەو شوێنانەی کە پێویست بوو. ۱۱- لەبەشی دواوەوەی قوتابخانەکە چەندژوورێک هەیەکەفەرمانبەرانی گەنجینەی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێنی تێدایە جونکە قاتی سەرەوە گەنجینەی پەروەردەیە چاککردنی بەشێکی کارەباکەیان و بۆیاخ کردنی ڕاڕەوەکەو ڕوخاندنی دیواری حەوشەکە و دروستکردنەوەی و لبغ کردن و بۆیاخکردنی وەدروستکردنی دەرگای حەوشەو و کۆنکرێت کردنی حەوشەکە بۆیان. بڕی تێچووی پڕۆژەکە 53,345,000 پەنجاو سێ ملیۆن و سێ سەدوو چل و پێنج هەزار دینارە -بۆخوێندنی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤ خوێندنگای سێکوانی ئێواران سودمەندبوون لێی هەندێک لە ئیش و کارەکانی هاوینی ٢٠٢٤ تەواو کرا.