
هەڵمەتی کۆکردنەوەی پیل و پاتری لەکارکەوتوو
پێکەوە لەپێناو ژینگەیەکی خاوێنتر وتەندروستیەکی باشتر. هەڵمەتی کۆکردنەوەی پیل وپاتری لەکارکەوتوو بە بەشداری سەدان کەس دەستیپێکرد. ڕۆژی هەینی 20/10/2023بەئامادەبوونی سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون وبەبەشداریەکی فراوانی پێنجوێنیەکان دەستی پێکرد، ئەم هەڵمەتە لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی ئاگاداری و فلایەری ڕێنمایی و دانانی سەبەتەی تایبەت بە کۆکردنەوەی پیل و پاتری و لە فەرمانگە و مزگەوت و مارکێت و پێشانگای مۆبایل و چەندین شوێنی دیکەی پێنجوێن دەستی پێکردووە و تاکووئێستا بەردەوامی هەیە.