پڕۆژەی خوێندنەوەی کتێب


خانمانی پێنجوێن خوێندنەوە دەکەنە کەلتور ... ئەمڕۆ بەرواری ٢٣-٣-٢٠٢٤ بە ئامادەبونی بەشێک لە خانمانی پێنجوێن پڕۆژەی بەکلتوری کردنی خوێندنەوە لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە ڕاگەیەندرا و هاوکات هەرخاتونێک بەخواستی خۆی دەتوانێت خوێنەری هەرکتێبێک بێت کە لە لایەن پڕۆگرامەوە دابینکراوە بەبێ بەرامبەر لە پێناوی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تاکەکانی کۆمەڵگاو و فراوانکردنی دنیابینی و بەرەوپێشبردنی توانا و بەهێزکردنی ئاستی پەروەردەی تاک لە کۆمەڵگەدا ... ئەوەی جێی بایەخ و گرنگیە ئەوەیە کە ئەم پڕۆژەیە بەردەوامی دەبێت بە هەوڵ و ماندووبوونی هەموو لایەک... لەکۆتایدا سوپاس بۆ سەرجەم بەشداربووانی ئەم کارە گرنگ و بەسودە...

هاوبەشەکان