Home
Announcements
Sectors
All
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
Activity
All
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
Projects
About
About Program
About Penjwen
Gallery
Contact
System
Dark
Light
Ku
English
کوردی
العربية
Home
Sectors
Announcements
Activity
Projects
About Program
About Penjwen
Gallery
Contact
Activities
Home / Activities
چالاکی
پێنجوێن شاری فێربوون
All
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٣
پێنجوێن - هۆڵی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن
سیمیناری چۆن توانایی مامۆستا وکارایی خوێندکار بەرزبکەینەوە؟
ڕۆژی دووشەممە بەرواری ١٣/١١/٢٠٢٣ پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوکاری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن سیمینارێکی بۆ بەڕێز مامۆستا فایەق سەعید کارناسی پەروەردە سازکرد بە ناونیشانی (بەرزکردنەوەی تواناسازی مامۆستا و کارایی خوێندکار) تایبەت بە بەڕێوەبەر و جێگر و سەرپەرشتیار و مامۆستایانی پەروەردە. لەسیمینارەکەدا سەرەتا مامۆستا فایەق تیشکی خستەسەر بیرۆکە وهەنگاوەکان وئامانج لەپڕۆژەکەی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاست و توانای مامۆستایانی کەرتی پەروەردە . دواتر بەپرسیار وگفتوگۆ وبەشداری ئامادەبووان سیمینارەکە کۆتایی هات.
Read More
٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٣
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
سیمیناری یاسا زێڕینەکان
بە ئامانجی پەرەپێدان و پێشخستنی توانای خوێندکارانی قۆناغی ١٢ لە لایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە ٩-١١-٢٠٢٣ سیمینارێک بە ناونیشانی(یاسا زێڕینەکان) بەمەبەستی باشترکردنی یادگە و زیهنی خوێندکار لەلایەن ڕاهێنەری نێودەوڵەتی مامۆستا (تریفە جلال صالح)ەوە پێشکەشکرا،
Read More
٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٣
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
خولی پەرەپێدانی خوێندکارانی قۆناغی ١٢
بە ئامانجی پەرەپێدان و پێشخستنی توانای خوێندکاران لە لایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە ٤-١١-٢٠٢٣ خولێکی بێ بەرامبەر کرایەوە بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ بە هاوکاری مامۆستایانی خۆبەخشی بە ئەزموونی شاری پێنجوێن.
Read More
٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣
پێنجوێن - هۆڵی بۆنەکان
پانێڵی (قۆناغی دوانزەو سەرکەوتن)
پانێڵی (قۆناغی دوانزەو سەرکەوتن) بەرواری ٢٠٣٣/١٠/٢٣ پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) پانێڵی (قۆناغی دوانزەو سەرکەوتن)ی ساز کرد بە ئامادەبوونی هەر یەک لە بەڕێزان (پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عبد الفتاح هەورامی) بەڕێوەبەری پانێڵ (ڕۆزی یەحیا عومەر ڕێشاوی) پانێڵیست و یەکەمی سەر ئاستی هەرێم لە لە قۆناغی دوانزەی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ (دکتۆر محمد خانی) پانێڵیست سەرپەرشتیار و بەرپرسی بەشی پەروەردە و ژینگەی پڕۆگرامی(پێنجوێن شاری فێر بوون).
Read More
٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣
پێنجوێن - هۆڵی بۆنەکان
کۆڕی گۆڕینی داهاتوو بە پەروەردە
لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٣/١٠/٢١ کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ کۆڕێک سازکرا بۆ بەڕێز (د.محمدخانی) مامۆستای زانکۆ و ئەندامی بۆردی باڵای پڕۆگرام بەناونیشانی (گۆڕینی داهاتوو بە پەروەردە) بەبەژداری کردنی هەموو چین و توێژێک، لە هۆڵی بۆنەکان لە پێنجوێن.
Read More
١٣ ئەیلوول ٢٠٢٣
کۆبونەوە لەگەڵ ڕێکخراوە خێرخوازییەکانی شارۆچکەی پێنجوێن
کۆبونەوە بەمەبەستی بەسیستەمکردن و یەکخستنی سەرجەم هەنگاو و هەوڵە خێرخوازیەکانی سنوری قەزای پێنجوێن
برایەتی و هاوکاری و بەخشین هەوێنی گەشەکردن و بەردەوامی کۆمەڵگایە.. ئەمڕۆ بەرواری 12/9/2023 سەرپەرشتیاری گشتی پڕۆژە بەڕێز (زانا رحمان) و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی پڕۆژە بەڕێز (د.محمد خانی) بەمەبەستی بەسیستەمکردن و یەکخستنی سەرجەم هەنگاو و هەوڵە خێرخوازیەکانی سنوری قەزای پێنجوێن، لەگەڵ سەرجەم ڕێکخراوە خێرخوازییە خۆبەخشەکانی شارۆچکەی پێنجوێن کۆبونەوە و تێیدا چەندین باس و بابەتی تایبەت بە بواری خۆبەخشی و بەخشین گفتوگۆی لەبارەوە کرا..
Read More
٣١ ئاب ٢٠٢٣
پارێزگاری سلێمانی د.هەڤاڵ ئەبوبکر پڕۆگرامی(پێنجوێن شاری فێربوون) بەسەر دەکاتەوە..
پارێزگاری سلێمانی د.هەڤاڵ ئەبوبکر پڕۆگرامی(پێنجوێن شاری فێربوون) بەسەر دەکاتەوە..
(31-8-2023)بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ پارێزگاری سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێزان کاک غەریب بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک،کاک هێمن بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز،سەردانی پڕۆژەی( پێنجوێن شاری فێربوون) یان کرد. هاوکات گفتوگۆ کرا لە سەر کێشەوگرفتەکانی کەرتی پەروەردە لەسنورەکەدا وەک پڕۆژەکە لەهەوڵداین هاوکاری کەرتی پەروەردە بکەین، وە بەڕێزیشیان بەڵێنیان دا چی لە توانیان دا بێت هاوکاری کەرتی پەروەردەی سنوری قەزای پێنجوێن بکات. بەناوی ستافی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوونەوە زۆر سوپاسی بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ پارێزگاری سلێمانیمان کرد کە بەردەوام هاوکاری فەرمانگەکانی قەزای پێنجوێنیان کردووە.
Read More
٣٠ ئاب ٢٠٢٣
خولی قوتابخانەکانی (قەڵادێ - پێنجوێن - شلێر -دیدگا)
دەستپێکی خولی قوتابخانەکانی (قەڵادێ - پێنجوێن - شلێر -دیدگا)
بە سوپاسەوە مامۆستایەکی بەتوانا و بەئەزمونی دیکە بەشداری پێشکەش کردنی خولەکانی پڕۆژەکەمان دەکات. لە درێژەی زنجیرە خول و سیمینارەکانی پڕۆژەی (پێنجوێن شاری فێربوون) بەرواری 30/8/2023 خولی (مامۆستای کاریگەر) لە لایەن بەڕێز دکتۆر (محمد عبداللە) پێشکەشکرا بەبەشداری مامۆستایانی هەریەکە لە قوتابخانەکانی (قەڵادێ - پێنجوێن - شلێر -دیدگا)
Read More
٢٩ ئاب ٢٠٢٣
کۆتایی هاتنی خولی (گەشەپێدانی توانای مامۆستا)
کۆتایی هاتنی خولی (گەشەپێدانی توانای مامۆستا)
لەپاش کۆتایی هاتنی خولی (گەشەپێدانی مامۆستا)ی تایبەت بە بەڕێزان سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و مامۆستایانی خوێندنگەکانی (ملەکەوە و شۆڕشی نوێ ) بەسەرکەوتویی بڕوانامەی بەشداری خول بەخشرایە سەرجەم مامۆستایانی ئامادەبوو ..
Read More
٢٨ ئاب ٢٠٢٣
خولی پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە (سەرپەرشتیاران و مامۆستایان) پەروەردە
خولی پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی پڕۆژەی (پێنجوێن شاری فێربوون) بەرواری 29-8-2023 خولی پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستا بەڕێوەچو لەلایەن مامۆستایانی خول (د.محمد خانی و د.عبدالفتاح هەورامی) کە بەشێوەی جیاجیا هەریەک لە سەرپەرشتیارە بەڕێزەکانی شارۆچکەی پێنجوێن و هاوکات مامۆستایانی قوتابخانەی (ملەکەوە و شۆڕشی نوێ) بەشداری خولەکەیانکرد.
Read More
١٦ ئاب ٢٠٢٣
خولی (لێهاتویەکانی مامۆستا) لە لایەن دکتۆرێکی لێهاتوەوە بە بەشداربوووانی خول دەوترێتەوە..
خولی (لێهاتویەکانی مامۆستا)
لە درێژەی خولی (گەشەپێدانی توانای مامۆستا)دا و لە ڕۆژی سێهەمدا بەرواری (١٦/٨/٢٠٢٣) مامۆستایانی خوێندنگەی ملەکەوە خولێکی تایبەتیان پێشکەشکرا بەناوی (لێهاتویەکانی مامۆستا) کە لە لایەن دکتۆر (سۆران حمە أمین)ەوە خولەکە وترایەوە بە ماوەی (٦) کاتژمێر ، تێیدا هەڵە و کەموکورتی و چارەسەری ئاریشەکانی بەردەم مامۆستا بەشێوازێکی زانستیانە خرانە ڕوو ،بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستایان و بەرەو پێشبردنی ئەرکی پیشەیییان..
Read More
١٥ ئاب ٢٠٢٣
خولی تایبەت بە سەرپەرشتیاران (موشریف)ی پەروەردەیی شارۆچکەی پێنجوێن.
خولی پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە
لە درێژەی خول و سیمینارەکانی پڕۆگرامی(پێنجوێن شاری فێربوون ) بەرواری ١٥/٨/٢٠٢٣ خولێکی یەک ڕۆژە ڕێکخرا بۆ سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی،کە لە لایەن هەریەک لە بەڕێزان (د.عبدالفتاح هەورامی و د. محێدین محمد خانی)ەوە وترایەوە، بەمەبەستی ڕونکردنەوەی پڕۆگرامەکەمان و هاوکات داواکردنی هاوکاری هەماهەنگی لە سەرپەرشتیارە بەڕێزەکان، بە ئامانجی دروستکردنی هەماهەنگی و پەیوەندی لە نێوان ئامانجی پڕۆگرامەکەمان و ئامانجی سەرپەرشتیارانی پەروەردەی و دروستکردنی پردێکی پێکەوەبەستنی نێوان سەرپەرشتیار و مامۆستا و خوێندکار لە چوارچێوەی سیستمی پەروەردەیی سەردەم و پێشخستنی سەرجەم لایەنە گرنگەکانی پەروەردە و فێرکردن..
Read More
١٤ ئاب ٢٠٢٣
خولی ڕاهێنانی تایبەت بە مامۆستایانی کەرتی پەروەردە
مامۆستایانی خوێندنگەی ملەکەوە بەشداری پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) دەکەن..
بەرواری ١٤/٨/٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی مامۆستایانی خوێندنگەی ملەکەوە لە چوارچێوەی خولی گەشە پێدانی توانای مامۆستا لە دەسپێکی خولەکەدا وانەی (هونەری بەڕێوەبردن) لە لایەن بەڕێز (دکتۆر محێدین محمدخانی) وترایەوە و لەم خولەدا تیشک خرایە سەر چۆنیەیتی و هەوڵدان بۆ دروست بەڕێوەبردنی پۆل لەلایەن مامۆستاوە بەشێوەیەکی ئەکادیمی، هەروەها پتەوکردنی پەیوەندی مامۆستا و خوێندکار و هەوڵ بدرێت خوێندکار بکرێتە سەنتەری سەرجەم کارەکانی مامۆستا لە پۆلدا، هاوکات خستنەڕوی چەندین ڕێگە و تەکنیکی دروست لە بواری پەروەردە و فێرکردندا بەمەبەستی پێشخستنی بواری پەروەردە و فێرکردن کە ئامانجی پڕۆگرامەکەمان.
Read More
٢ ئاب ٢٠٢٣
بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەرەی خوێندنگەکانی سنوری شارۆچکەی پێنجوێن پشتیوانی و بەشداری پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) دەکەن..
بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەرەی خوێندنگەکان توێژێکی گرنگ و کاریگەرن
لە چوارچێوەی زنجیرە خول و سیمینارەکانی بەڕێز (دکتۆر محێدین محمد خانی) سیمنارێک ڕێکخرا بۆ بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنوری شارۆچکەکە کە یەکێکن لەو توێژە گرنگ و کاریگەرانەی سنوری شارۆچکەکەمان، بەمەبەستی گەشەپێدان و پێشخسنی کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە شارۆچکەکە و سەرجەم کوردستان و عێراق.
Read More
٢ ئاب ٢٠٢٣
خولی تایبەت بە مامۆستایانی (خوێندنگەی بنەڕەتی شۆڕشی نوێ)
خولی پەرەپێدانی توانای مامۆستایان
ئەمڕۆ بەرواری ٢/٨/٢٠٢٣ ڕۆژی دووەمی خولی تایبەت بە مامۆستیانی (خوێندنگەی بنەڕەتی شۆڕشی نوێ) کە لە لایەن دکتۆر (سۆران حمە أمین)ەوە وترایەوە بەڕێوەچوو.
Read More
1
2
3
4
Partners