
سیمیناری چۆن توانایی مامۆستا وکارایی خوێندکار بەرزبکەینەوە؟
پهروهرده
2023-11-13
|
پێنجوێن - هۆڵی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن
ڕۆژی دووشەممە بەرواری ١٣/١١/٢٠٢٣ پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوکاری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن سیمینارێکی بۆ بەڕێز مامۆستا فایەق سەعید کارناسی پەروەردە سازکرد بە ناونیشانی (بەرزکردنەوەی تواناسازی مامۆستا و کارایی خوێندکار) تایبەت بە بەڕێوەبەر و جێگر و سەرپەرشتیار و مامۆستایانی پەروەردە. لەسیمینارەکەدا سەرەتا مامۆستا فایەق تیشکی خستەسەر بیرۆکە وهەنگاوەکان وئامانج لەپڕۆژەکەی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاست و توانای مامۆستایانی کەرتی پەروەردە . دواتر بەپرسیار وگفتوگۆ وبەشداری ئامادەبووان سیمینارەکە کۆتایی هات.