پارێزگاری سلێمانی د.هەڤاڵ ئەبوبکر پڕۆگرامی(پێنجوێن شاری فێربوون) بەسەر دەکاتەوە..

په‌روه‌رده‌

2023-08-31
|
پارێزگاری سلێمانی د.هەڤاڵ ئەبوبکر پڕۆگرامی(پێنجوێن شاری فێربوون) بەسەر دەکاتەوە..

(31-8-2023)بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ پارێزگاری سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێزان کاک غەریب بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک،کاک هێمن بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز،سەردانی پڕۆژەی( پێنجوێن شاری فێربوون) یان کرد. هاوکات گفتوگۆ کرا لە سەر کێشەوگرفتەکانی کەرتی پەروەردە لەسنورەکەدا وەک پڕۆژەکە لەهەوڵداین هاوکاری کەرتی پەروەردە بکەین، وە بەڕێزیشیان بەڵێنیان دا چی لە توانیان دا بێت هاوکاری کەرتی پەروەردەی سنوری قەزای پێنجوێن بکات. بەناوی ستافی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوونەوە زۆر سوپاسی بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ پارێزگاری سلێمانیمان کرد کە بەردەوام هاوکاری فەرمانگەکانی قەزای پێنجوێنیان کردووە.

هاوبەشەکان