ئەمساڵ دەکەینە (ساڵی یەکخستنی تواناکانمان)...

په‌روه‌رده‌

2024-01-10
|
پێنجوێن - ناحیەیی (گرمک + ناڵپارێز)

بەدروشمی (ساڵی یەکخستنی تواناکان) یەکەم چالاکی گرنگمان لە ساڵی (٢٠٢٤)دا ئەنجامدا. لە چوارچێوەی (پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون) و بەسەرپەرشتی (قائمقامیەتی قەزای پێنجوێن) ئەمڕۆ ڕێکەوتی (١٠-١-٢٠٢٤) ئەندامانی دەستەی سەرپەرشتیارانی پڕۆژە وەک دەسپێکی کار لە ساڵی نوێدا سەردانی هەریەکە لە ناحیەکانی (ناڵپارێز و گەرمک) کران بەمەبەستی ڕونکردنەوەوی دید و پەیامی پڕۆژەکەمان و دروستکردنی هەماهەنگی و پەیوەندی لەنێوان یەکەی ئیداری و فەرمانگەکەنی ئەوناوچانە و هاوکات فراوانکردنی مەودای کاری پڕۆژەکەمان بۆ ساڵی (٢٠٢٤).. بەسوپاسەوە سەرپەرشتیارانی یەکە ئیدارییەکانی ئەو ناوچانە بەوپەری دڵسۆزیەوە بەڵێنی هاوکاری و پشتیوانیان بۆ پڕۆژەکە ڕاگەیاند و بڕیاریاندا بەشدابن لەپڕۆژە کەماندا ...

هاوبەشەکان