
مامۆستایانی خوێندنگەی ملەکەوە بەشداری پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) دەکەن..
پهروهرده
2023-08-14
|
خولی ڕاهێنانی تایبەت بە مامۆستایانی کەرتی پەروەردە
بەرواری ١٤/٨/٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی مامۆستایانی خوێندنگەی ملەکەوە لە چوارچێوەی خولی گەشە پێدانی توانای مامۆستا لە دەسپێکی خولەکەدا وانەی (هونەری بەڕێوەبردن) لە لایەن بەڕێز (دکتۆر محێدین محمدخانی) وترایەوە و لەم خولەدا تیشک خرایە سەر چۆنیەیتی و هەوڵدان بۆ دروست بەڕێوەبردنی پۆل لەلایەن مامۆستاوە بەشێوەیەکی ئەکادیمی، هەروەها پتەوکردنی پەیوەندی مامۆستا و خوێندکار و هەوڵ بدرێت خوێندکار بکرێتە سەنتەری سەرجەم کارەکانی مامۆستا لە پۆلدا، هاوکات خستنەڕوی چەندین ڕێگە و تەکنیکی دروست لە بواری پەروەردە و فێرکردندا بەمەبەستی پێشخستنی بواری پەروەردە و فێرکردن کە ئامانجی پڕۆگرامەکەمان.