سەرەکی / چالاکییەکان
پێنجوێن شاری فێربوون
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٣/١٠/١٧سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سەردانی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن و کلینکی ڕاوێژکاری جلال محمود بەیانیان کرد، بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی و پردی پەیوەندی لە نێوان پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و کەرتی تەندروستی لە شاری پێنجوین تا بتوانین لە ئایندەدا هەوڵی پێش خستنی کەرتی تەندروستی بدەین بە هاوکاری لەگەڵ سەرجەم پزیشکان و کارمەندانی کەرتی تەندروستی لە پێنجوێن.
هاوکات لەگەڵ تەواوبوونی خولی مامۆستایان، خولی کارمەندانی تەندروستی دەستی پێکرد. بەرواری 19/7/2023 بەئامادەبوونی بەڕێوەبەر و لێپرسراوی نەخۆشخانە و بنکەکانی تەندروستی سنوری قەزای پێنجوێن خولی پەرەپێدانی بواری تەندروستی دەستی پێکرد.