
بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سەردانی نەخۆشخانەی هیوای دەکات..
تهندروستى
ئەمرۆ لەبەرواری 29-4-2024 بۆردی بالای پڕۆگرامی پێنجوین شاری فێربوون سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كرد. بەمەبەستی دەستخۆشی پێزانین و نرخاندنی هەوڵ و ماندوبوونی زۆری كارمەندانی دڵسۆز و پزیشكانی هیمەت بەرزی نەخۆشخانەكە وەك بەشێك لەكارەكانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربون. هەروەها لەگەڵ بەڕێز(دکتۆریادنەقشبەندی)بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا گفتوگۆکرا بۆ ئەنجامدانی كاری هاوبەش بۆ ڕێگەگرتن لە شێرپەنجە و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ توشبووانی شێرپەنجە لەشاری پێنجوین و دەروبەری و هەروەها دانانی پلانێكی دروست بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هوشیاری بۆ خۆپاراستن و گرنگی زووناسینەوە لەرێگای پشكنینی پێشوەخت و هەوڵدان بۆ دابینكردنی ئامێری مەمۆگرام و كۆلۆنۆسۆكپی و هتد . بریارە لەداهاتوویەکی نزیکدا تیمێكی نەخۆشخانەی هیوا سەردانی شاری پێنجوێن بكەن بەمەبەستی شیکارکردنی داتایی نەخۆشانی شێرپەنجە لەسنوری قەزای پێنجوێن دا و هەروەها پشت بەستن بەحاڵەتە تۆماركراوەكانی شێرپەنجە لەپێنجوێن پلانی داهاتوو دادەنرێت..