ئامێرێکی پێویست و گرنگ بۆ ژیانی هاوڵاتیان دابین دەکرێت...

ته‌ندروستى

2024-05-28
|
پێنجوێن

لەپاش سەردانێکی مەیدانی سەرپەرشتیارانی (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) نەخۆشخانەی هیوا بەمەبەستی گفتوگۆکردن و گەیاندنی سوپاسگوزاری پڕۆگرامەکە و دانیشتوانی شارۆچکەی پێنجوێن بە سەرجەم کارمەندانی ماندونەناسی نەخۆشخانەی هیوا، هاوکات هەر لەو سەردانەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی شێوازەکانی ڕێگری و هەنگاوەکانی خۆ پاراستن لە نەخۆشی شێرپەنجە لە ناوچەکەدا، هەر لە کۆبونەوەکەدا لە لایەن سەرپەرشتیارانی (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون)ەوە بانگهێشتی بەڕێز بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا کرا کە سەردانی پێنجوێن بکات و پێشنیاری دانان و دابینکردنی ئامێرێکی (مەمۆ گراف) بۆ شارۆچکەی پێنجوێن خرایە ڕوو، بەسوپاسەوە پاش پێشوازییەکی گەرم لەلایەن بەڕێز (د. یاد نەقشبەندی) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیواوە بۆ سەردانی سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامەکە، پاشان ئاماژەی بەوەدا کە دابینکردنی ئامێرێکی (مەمۆ گراف) کارێکی زۆر گرنگ و پێویستە، چونکە بە دەست نیشانکردنی نەخۆشێکی شێرپەنجە لە ئاستی یەکەمدا (سەرەتای نەخۆشییەکە) کە بە تێچوو ماندوبوونێکی کەم توشبوو ڕزگاری دەبێت، وە توشبوو لەوە دەپارێزێت کە نەخۆشییەکە بگاتە ئاستێکی مەترسیدار کە لەپاش خەرجکردنی تێچویەکی زۆر و ئەگەرێکی کەم لەڕزگار بوون لە کۆتاییدا چارەنوسی نەخۆش بەکارەسات کۆتاییدێت، هاوکات بەڵێنیدا سەردانی شارۆچکەی پێنجوێن بکات لە ئایندەیەکی نزیکدا. بەو هۆیەوە خۆشبەختانە ئەمڕۆ بەرواری (٢٨-٥-٢٠٢٤) بەسوپاسەوە بەڕێز بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوونی بارودۆخی کەرتی تەندروستی بەگشتی و نەخۆشی شێرپەنجە بەتایبەتی سەردانی شارۆچکەکەی کرد و وێستگەی یەکەمی سەردانەکەی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن بوو، پاشان سەردانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە بینای کتێبخانەی گشتی پێنجوێن کرد، لەدوای سەردانە مەیدانییەکەی (د.یاد نەقشبەندی) بەڵێنی دوپاتکرەوە کە بەوپەڕی توانایانەوە هەوڵی دابینکردنی ئامێرێکی (مەمۆ گراف) دەدەن لە ئایندەدا، شیاوی باسە لەدوای دابینکردن و دانانی ئامێرەکەشەوە (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێرببون) بەڵێن دەدات بە دامەزراندنی (دوو) کارمەند لەسەر ئەستۆی پڕۆژەکە بۆ ماوەی (پێنج) ساڵ.

هاوبەشەکان