
لەدرێژەی چالاکیەکانی (🟠پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) بەرهەمی کۆمەڵێک ڕاهێنەری ترمان هاتە بەرهەم...
تهندروستى
2024-02-22
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
🟢ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٢/٢/٢٠٢٤ لە چوارچێوەی (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون)،بەشی تەندرووستی هەستاین بە کردنەوەی سیمینارێکی دیکە بۆ کۆمەڵێک خاتوونی بەڕێزی شارۆچکەی پێنجوێن ،کە سیمینارەکە لەلایەن هەردوو ڕاهێنەر:🚺بینایی عمر و 🚺سۆزیار خالید) پێشکەش کرا،ئەم سیمینارە تایبەت بوو بە (شێرپەنجەی مەمک)،بە ڤیدیۆو نووسین هۆشداری و ڕێنمایی درا بە خانمان کە چۆن پشکنینی پێش وەختە بکەن و ڕێگاکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک چی یە؟! سووپاس بۆ تەواوی هاوکاران لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون.. هیوای تەندروستیەکی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک دەخوازین ...