کۆتایی خولێکی دووڕۆژەی تایبەت بە تەندروستی.

ته‌ندروستى

2023-11-18
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن

بەخشینی بڕوانامەی ڕاهێنەریی بۆ بەشداربوانی خولی پێگەیاندنی ڕاهێنەران لە هۆشیارکردنەوەی خانمان بۆ شێرپەنجەی مەمک.. خولەکە لە لایەن پرۆژە پێنجوێن شاری فێربوون و سەنتەری هۆشیاری تەندروستی ڕێکخرابوو، کە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبدالفتاح حمەرحیم هەورامی) بەڕێوەبەری پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون و بەڕێوەبەری سەنتەری هۆشیاری تەندروستی وترایەوە. خولەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژی پڕ چالاکی و زانیاری ورد و پێویست بۆ فێرخوازەکان بەردەوام بوو کە ماوەی ١٤ کاژێری خایاند.. لەکۆتاییدا بڕوانامەی بوون بە ڕاهێنەری لەبواری وهۆشیاری شێرپەنجەی مەمک درا بە بەشداربووان کە لەلایەن پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون و سەنتەری هۆشیاری تەندروستییەوە پاڵپشتی کرابوو..

هاوبەشەکان