چالاکییەکان

سەرەکی / چالاکییەکان

چالاکی

پێنجوێن شاری فێربوون

١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم

سیمینارێکی پەروەردەیی لە پێنجوێن ئەنجامدرا.

پێنجوێن - پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سیمینارێکی تایبەتی لەژێر ناونیشانی "سێگۆشەی پەروەردە: خوێندکار و مامۆستا و خێزان" بەڕێوەبرد. ئەم چالاکییە پەروەردەییە کە لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆدا لە هۆڵی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن ئەنجامدرا، بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان سێ پایەیی سەرەکیی پرۆسەی پەروەردە - خوێندکاران، مامۆستایان و خێزانەکان - ڕێکخرابوو. بەڕێز دکتۆر محەمەد خانی وەک بێژەری سەرەکیی، بابەتە پەروەردەییەکانی شیکردەوە و ڕێنماییە بەسوودەکانی پێشکەش کرد بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی باشتر. ئامادەبوانی سیمینارەکە توانیان تێگەیشتنی قووڵتر بەدەست بهێنن لەسەر ڕۆڵی هەر یەک لەم سێ لایەنە لە سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندن و فێربوون. ئەم بەرنامەیە بەشێکە لە چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە لەم شارەدا.
٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم

خولی فێربوونی دروومانی جلی پیاوان

دەرفەتێکی بێ وێنە بۆ فێربوونی پیشەیەکی بەنرخ! ئەمڕۆ،( ٤ / ١٠ / ٢٠٢٥), لە چوارچێوەی کار و چالاکییە پیشەییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، خولێکی تایبەتی فێربوونی دروومانی جلی پیاوان دەستی پێکرد. ئەم خولە دەرفەتێکی نایابە بۆ هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت هونەرێکی دەستی و پیشەیەکی سوودبەخش فێربن. ڕاهێنەری خول مامۆستا کمال بناوەسوتەیی - وەستای دروومانی بە ئەزموون کە ساڵانێکی زۆرە لەم بوارەدا کاردەکات و ئامادەیە شارەزاییەکەی بۆ خوێندکاران بگوازێتەوە، بەهاوکاری یاریدەدەری مامۆستای خول:بەڕێز دیاری جلال وردەکاری خولەکە بەرواری دەستپێک: ٤ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ کات: کاتژمێر ٢:٠٠ - ٤:٠٠ی پاش نیوەڕۆ ڕۆژەکان: شەممە تا پێنجشەممە ماوە: یەک هەفتە شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم چی فێردەبیت؟ لەم خولەدا فێری ئەم بابەتانە دەبیت: هونەری دروومانی جلی پیاوان بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ تەکنیکەکانی دروومانی کارامەیی و لێهاتوویی لە دروومانی جۆراوجۆری جل ڕاوێژ و ئەزموونی پیشەیی لەگەڵ مامۆستایەکی شارەزا بۆچی ئەم خولە گرنگە؟ پیشەیەکی سوودبەخش و خاوەن داهات فێردەبیت توانای کارکردن بۆ خۆت تا کارێکت دەستبکەوێت لێهاتوویی کاری دەستی خۆت پەرەپێدەدەیت دەرفەتێکی بێ وێنەیە بۆ فێربوونی خێرا و کاریگەر
٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم

وۆرک شۆپی ژیری دەستکرد و بەکارهێنانی بۆ کارئاسانی زیاتر

پێنجوێن : پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ ، شەممە ڕێکەوتی ٤-١٠-٢٠٢٥ وۆرک شۆپێکی تایبەتی لەسەر ژیری دەستکرد و بەکارهێنانەکانی لە بواری پەروەردەدا ئەنجامدا. وۆرک شۆپەکە کە لە کاتژمێر ٩ سەر بەیانییەوە تا ١١ بەردەوام بوو، بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکاران و خاوەن پیشەکان بەڕێوەچوو. بەشداربووان فێری بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد بوون بۆ کارئاسانی لە ئەرکە ڕۆژانەکانیاندا. لەم وۆرک شۆپەدا، بەشداربووان تواناییان بەدەستهێنا کە چۆن تێنووسی پلانی وانە بە خێرایی ئامادە بکەن و ڕاوێژی تایبەت بۆ خوێندکاران دابنێن بە بەکارهێنانی ئامرازەکانی ژیری دەستکرد. ئالان قەرەداغی، خاوەن ئەزموون و خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە بواری تەکنەلۆژیا، وەک ڕاهێنەری ئەم وۆرک شۆپە بەژداری کرد و زانیاری و ئەزموونی خۆی لەگەڵ بەشداربوواندا هاوبەشی پێ کرد. ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پێنجوێن شاری فێربوون بۆ پەرەپێدانی توانا و لێهاتوویی هاوڵاتییان لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێدا هاتووە.
٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم

خولی فێربوونی هونەری چنینی مەکرەمە لە پێنجوێن بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات

پێنجوێن - ٢ ئۆکتۆبەر ٢٠٢٥ خولێکی تایبەت کە بۆ فێربوونی هونەری چنینی مەکرەمە کە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" ڕێکخرابوو، ئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات. وردەکاریەکانی خولەکە: ئەم خولە بەسەرپەرشتی خاتوو کارین فەتاح وەک ڕاهێنەری سەرەکی، ڕۆژی یەکشەممە لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی لە هۆڵی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" کە لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، دەستی پێکرد. خولەکە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام بوو، کە وانەکانی ڕۆژانە لە یەکشەممەوە تا پێنجشەممە لە کاتژمێری ٩:٠٠ تا ١٠:٣٠ی پێشنیوەڕۆ پێشکەش دەکران. گرنگی و ئامانجی خولەکە بەڕێوەبەرانی پڕۆگرامەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم خولە هەلێکی زێڕین بوو بۆ هەموو ئەوانەی دەیانویست فێری هونەری چنینی مەکرەمە ببن و بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش دەستڕەنگینی خۆیان بەرهەم بهێنن. سوپاسگوزاری: لە کۆتایی خولەکەدا، بەڕێوەبەرانی پڕۆگرامەکە سوپاسی بەڕێز کارین فەتاح ڕاهێنەری خولەکەیان کرد، کە بە شێوەیەکی خۆبەخشانە بۆ ماوەی دوو هەفتە ئەم پیشە دەستی و خۆژێنە فێری چەند خانمێکی فێرخواز کرد. بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکە هیوای سەرکەوتنی بۆ هەموو بەشداربووان خواست و دووپاتی کردەوە کە ئەم جۆرە خولانە بەردەوام دەبن بۆ پەرەپێدانی کارامەیی و هونەری خەڵکی شار. پێنجوێن شاری فێربوون پڕۆگرامێکی کۆمەڵایەتی و پەروەردەییە ، ئامانجی پشتیوانی کردن و گەشەپێدانی توانا و بەهرەکانی هاوڵاتیانە لە بوارە جیاوازەکاندا.
١٠ ئەیلوول ٢٠٢٥
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

کۆتاییهاتنی خولی فێربوونی دەف لە پێنجوێن

پێنجوێن، ١٠ ی ٩ی ٢٠٢٥ - لە چوارچێوەی کاروچالاکییە هونەرییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، خولێکی یەک مانگی تایبەت بە فێربوونی دەف بە سەرکەوتووی کۆتایی هات کە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ دانیشتووانی شارەکە . . خولەکەش بە دووبەش بەڕێوە چوو: بەشی خانمان لە کاتژمێری ٩:٠٠ - ١٠:٣٠ی سەرلەبەیانی لەژێر ڕاهێنانی خاتون (تابان عوسمان)، بەشی پیاوان لە کاتژمێری ١:٣٠ - ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لەژێر ڕاهێنانی بەڕێز (هاوکار عمر). خولەکە هەفتانە دووڕۆژ (یەکشەممە و چوارشەممە) بەڕێوەدەچوو. لە کۆتایی خولەکەدا، قەڵغانی سوپاس و پێزانینی پێنجوێن شاری فێربوون پێشکەش بە ڕاهێنەرانی خولەکە کرا، هەروەها بڕوانامەی بەشداری بە سەرجەم بەشداربووان بەخشرا. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەم چالاکییانەی وەک گرنگترین هەنگاوەکان دەبینێت بۆ زیندووکردنەوەی هونەرە ڕەسەنە کلاسیکیەکان و گەیاندنیان بە نەوەی نوێ دەبینێت.

هاوبەشەکان