سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
چالاکییەکان
سەرەکی / چالاکییەکان
چالاکی
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
١٠ ئەیلوول ٢٠٢٥
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن – نهۆمی دووەم - هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون
تەندروستی خانمان، تەندروستی کۆمەڵگەیە
سیمینارێکی تایبەتی دەربارەی شێرپەنجەی مەمک لە پێنجوێن زانیاری چالاکی بەروار: ١٠-٩-٢٠٢٥ ناوەڕۆکی سیمینار لە چوارچێوەی بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، سیمینارێکی تایبەتی بەسەرهات لەسەر شێرپەنجەی مەمک بۆ خانمان بەشداری خولەکانی فێربوونی دەف و جواننووسی ئەنجام دەدرێت. ئامانجەکانی سیمینار بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری خانمان پێدانی ڕێنمایی پزیشکی تایبەت دانانی هۆشداری سەبارەت بە نەخۆشییە بەربڵاوە پێشکەشکار گوڵان کەمال راهێنەری باوەڕپێکراوی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاس و پێزانین بۆ گوڵان کەمال بۆ پێشکەشکردنی ئەم سیمینارە گرینگە بەڕێز لوقمان لەتیف سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی پڕۆگرام
زیاتر بخوێنەوە
٦ ئەیلوول ٢٠٢٥
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
کۆڕی ئەدەبی بۆ بەڕێز (حەمەئەمین) پێنجوێنی بە سەرکەوتوویی لە پێنجوێن بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەرزڕاگرتنی پایەی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی دەڤەری پێنجوێن، کۆڕێکی تایبەت بۆ یادکردنەوەی شاعیر و سیاسەتمەداری کورد "حەمەئەمین پێنجوێنی" ئەمڕۆ شەممە ٦/٩/٢٠٢٥ لە کاتژمێر ٤ی عەسر لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەچوو. ئەم بۆنە ئەدەبییە کە لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خۆشەویستانی ئەدەب و کەسایەتییەکانی شارەکە بەسەرکەووتوویی ئەنجامدرا. لە چوارچێوەی ئەم کۆڕەدا چەند دەقێکی شیعری لە بەرهەمەکانی بەڕێز (حمەئەمین پێنجوێنی) خوێندرانەوە، کە ئامادەبووان دەرفەتیان بەدەستهێنا کە لەنزیکەوە ئاشنا بن بە جوانییەکانی شیعری ئەم شاعیرە بەناوبانگەی کورد. تایبەتمەندی گرنگی ئەم کۆڕە ئامادەبوونی (دکتۆر بەهمەن تاهیر نەریمان) بوو، پسپۆڕی زمانی کوردی، کە شیکردنەوەیەکی وورد و زانستیانەی بۆ ناوەڕۆک و شێوازی نووسینی بەڕێز (حمەئەمین پێنجوێنی)پێشکەش کرد. شیکردنەوەی ئەکادیمیەکەی دکتۆر بەهمەن ڕۆشنایی نوێی خستە سەر بەرهەمە شیعرییەکانی ئەو شاعیرە بەرزە و گرنگیان لە ئەدەبی کوردیدا. ئەم کۆڕبەندە وەک دەستپێشخەریەکی گرنگ بۆ پەروەردەی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی گەنجان و خۆشەویستانی ئەدەب لە دەڤەری پێنجوێن دادەنرێت. هاتنی ژمارەیەکی زۆر لە ئامادەبوو دەریدەخات کە ویستی گەورە هەیە بۆ بەردەوامکردن و گەشەکردنی چالاکییە ئەدەبییەکان لە ناوچەکەدا.
زیاتر بخوێنەوە
٣١ ئاب ٢٠٢٥
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
خولی فێربوونی جواننووسی لە پێنجوێن دەستی پێکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٣١-٨-٢٠٢٥، خولی فێربوونی جواننووسی لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن دەستی پێکرد. ئەم خولە تایبەتە بە فێربوونی جواننووسی کە لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە بە هاوبەشی لەگەڵ کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەدەچێت. خولەکە بۆ هەردوو ڕەگەز کراوەتەوە و بێ بەرامبەرە. وانەکان لەلایەن مامۆستای شارەزا و جواننووسی بە ئەزموون، (دارا نوری عزیز)ەوە پێشکەش دەکرێت. شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم کات : ٩:٠٠ ی سەرلەبەیانی لە ڕۆژانی یەکشەممەوە تا چوارشەممە -بۆ ماوەی سێ هەفتە و هەر هەفتەی چوارڕۆژە هەلێکی بێهاوتا ئەم خولە هەلێکی زێڕینە بۆ ئەو کەسانەی حەزیان لە فێربوونی هونەری جواننووسی هەیە. بەشداربووان دەتوانن لە ماوەی سێ هەفتەدا بناغەکانی جواننووسی فێربن و ئاستی نووسینیان باشتر بکەن. ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی ئەم خولە تایبەتە بوو.
زیاتر بخوێنەوە
٢٨ ئاب ٢٠٢٥
هۆڵی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
خولی تەکنەلۆژی ئاردوینۆ بۆ پڕۆژەی ئەلکترۆنی کۆتایی هات
ئەمڕۆ ٢٨-٨-٢٠٢٥ خولی تەکنەلۆژی ئاردوینۆ بۆ پڕۆژەی ئەلکترۆنی کۆتایی هات.خولەکە لە هۆڵێ پێنجوێن شاری فێربوون کە چوار ڕۆژەی خایاند کە لەلایەن ڕاهێنەر ئالان قەرەداغیەوە پێشکەش کرا.
زیاتر بخوێنەوە
٢٨ ئاب ٢٠٢٥
هۆڵی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
سیمیناری بەها ڕەوشتییەکان.
سیمینارێکی تایبەت لەسەر "بەها ڕەوشتیەکان" بە هاوبەشی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و فێرگەی وەرزشی (گەشە) بەڕێوەچوو لە لایەن ڕاهێنەر (محمد میرانی). ئەم سیمینارە پێشکەشکرا، چالاکییەکی تایبەت بوو بەمنداڵان و یاریزانانی فێرگەی وەرزشی (گەشە) بۆ پەروەردەکردنی بەهاکانیان لە ڕووی ڕەوشتیەوە. سوپاسی بێ پایان بۆ مامۆستا (عبداللە عمر) ڕاهێنەری فێرگەی گەشە بۆ هەماهەنگی و ڕێکخستنی ئەم چالاکییە گرنگە پەروەردەییە .
زیاتر بخوێنەوە
٢٥ ئاب ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولی "شکۆمەندی و متمانە بەخۆبوون" لە پێنجوێن کۆتاییهات
ئەمڕۆ ٢٥-٨-٢٠٢٥ دووشەممە خولی تایبەتی دووڕۆژەی "شکۆمەندی و متمانە بەخۆبوون" بە بەشداری چڕی هاونیشتمانیان لە پێنجوێن کۆتایی هات. خولەکە لەلایەن دکتۆر محیالدین محمدخانی، ئەندامی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، پێشکەش کرا و تەرکیز لەسەر گەشەپێدانی شکۆمەندی کەسایەتی و بەهێزکردنی متمانە بەخۆبوون کردبوو. لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداری بەخشرایە سەرجەم بەشداربووان و هاوکات قەڵغانی سوپاس و پێزانینی تایبەتی پێنجوێن شاری فێربوون بەخشرایە بەڕێز دکتۆر محمدخانی لەپای ماندووبوونی بەڕێزیان لەم خولەدا. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەردەوامە لە پێشکەشکردنی ئەم جۆرە دەرفەتانەی فێربوون بۆ هاونیشتمانیان.
زیاتر بخوێنەوە
٢٥ ئاب ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولێکی گرنگی تەکنەلۆژی لە پێنجوێن دەستی پێکرد.
دەستپێکردنی خولێکی تایبەتی ئاردوینۆ لە هۆڵێ پێنجوێن شاری فێربوون. ئەمڕۆ لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن خولێکی چوار ڕۆژەی فێربوونی ئاردوینۆ دەستی پێکرد کە لەلایەن ڕاهێنەر ئالان قەرەداغیەوە پێشکەش دەکرێت. ئالان قەرەداغی، خاوەنی براندی "ئاسان ژیان" و براوەی خەڵاتی "لاوی ساڵ ٢٠٢٥" لە بواری زانست و تەکنەلۆژیا، بەشداربووان فێردەکات چۆن لە ماوەی چوار ڕۆژدا پرۆژە زیرەکەکان دروست بکەن کە ژیانی ڕۆژانە ئاسان دەکەن. خولەکە کە لە کاتژمێری ٢:٠٠ بۆ ٥:٠٠ی پاشنیوەڕۆ بۆماوەی چوارڕۆژ بەڕێوەدەچێت، بنەماکانی فیزیای ئەلکترۆنی، ناساندنی سێنسەرەکان، پرۆگرامکردنی ئاردوینۆ و دروستکردنی ئەپلیکەیشنی موبایل دەگرێتەوە. ئەم ڕاهێنەرە کە دەرچووی بەشی فیزیایە و ئەزموونی چوار ساڵەی لە ڕاهێنان هەیە، وەک براوەی یەکەمی عێراق لە بزنسی بچوک و تەکنەلۆژیا لە ساڵی ٢٠٢٣ ناسراوە. خولەکە تا ٢٨ی ئابی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت و بۆ هەموو ئاستەکان گونجاوە، لەگەڵ پێدانی مەنهەجێکی تایبەت بۆ بەردەوامبوونی فێربوون دوای تەواوبوونی خولەکە. لەکۆتایی خولەکەشدا بەشداربووان بڕوانەی بەشداربوونیان پێدەبەخشرێت.
زیاتر بخوێنەوە
٢٤ ئاب ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولی "شکۆمەندی و متمانە بەخۆبوون" لە پێنجوێن بەسەرکەوتوویی دەستی پێکرد.
ئەمڕۆ بە بەشداری چڕی هاونیشتمانیان ، خولی تایبەتی دووڕۆژەی "شکۆمەندی و متمانە بەخۆبوون" لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن دەستی پێکرد. پێشکەشکار: دکتۆر محیالدین محمدخانی - ئەندامی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەروار: ٢٤-٢٥ی ئابی ٢٠٢٥ کاتەکان: بەیانی: ٨:٣٠ - ١١:٠٠ پاشنیوەڕۆ: ٢:٠٠ - ٤:٣٠ شوێن:کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم ئامانجەکانی خولەکە: ئەم خولە تایبەتە بە ڕاهێنانی پراکتیکی کاریگەر بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت: باشتر خۆیان بناسن متمانەیان بەخۆیان بەهێزتر بکەن تواناکانی شکۆمەندی کەسایەتییان گەشە پێبدەن تایبەتمەندی: خولەکە بە تەواوی بێبەرامبەرە و لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پاڵپشتی دەکرێت. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون وەک دامەزراوەیەکی پاڵپشتیکەر، بەردەوامە لە پێشکەشکردنی دەرفەتەکانی فێربوون و گەشەپێدانی توانا و لێهاتوویەکان بۆ هاونیشتمانیانی ناوچەکە.
زیاتر بخوێنەوە
٢٥ ئاب ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
دەستەی سیروانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی سەردانێکی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربووندەکەن.
٢٥-٨-٢٠٢٥ لە هەنگاوێکی گرنگدا بۆ بەرەوپێشبردنی کوالێتی خوێندن، دەستەی سیروانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی سەردانێکی فەرمی بۆ پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونی ئەنجامدا. ئەم سەردانە بە مەبەستی لە نزیکەوە ناسینی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و کاروچالاکییەکان و پرۆژەکانی ئەم پڕۆگرامە گرنگە ئەنجام درا. ئەندامانی تیمی دەستەی سیروانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی لە ماوەی ئەم سەردانەدا، دەرفەتیان هەبوو بۆ بەردەوام بوونی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پڕۆگرامەکە و ئاگاداربوون لە دەستکەوت و پێداویستییەکانی پڕۆگرامەکە. هەروەها باسی شێوازەکانی پشتگیری و هاوکاری کرا کە دەتوانرێت لە داهاتوودا پێشکەش بکرێت. ئەم سەردانە بە هەنگاوێکی ئەرێنی دادەنرێت لە ڕێگای پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان دامەزراوە جیاوازەکان، کە ئامانجی سەرەکی بەرەوپێشبردنی کوالێتی خوێندن و دابینکردنی دەرفەتی باشتری فێربوون بۆ سەرجەم چین و توێژەکان. ئەم هەماهەنگیە بەردەوام و دەبێت بۆ پشتگیری هەر دامەزراوە و لایەنێک و بەدیهێنانی ئامانجەکانیان لە بواری پەروەردە و فێربووندا.
زیاتر بخوێنەوە
١٨ ئاب ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
لە کتێبخانەی گشتیی پێنجوێن پێشبڕکێی تایبەت بە هونەری وێنەکێشان بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ ١٨/ ٨/ ٢٠٢٥ لە کتێبخانەی گشتیی پێنجوێن پێشبڕکێی تایبەت بە هونەری وێنەکێشان لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا. پێشبڕکێیەکە بەسەرپەرشتی هەردوو مامۆستای پسپۆڕ (مامۆستا ئاسیا حەمە شریف و مامۆستا شوکریە غفور)ەوە و بە هاوکاری کاک ( ڕێکار حەمە ڕەشید) وەک شارەزای بواری وێنەکێشان ، بۆ کۆمەڵێک بەهرەمەندی بەتوانای شێوەکاری شارەکە بەڕێوەبرا و دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە سەرجەم بەشداربووانی پێشبڕکێیەکە شایەنی باسە ئەم کارە یەکێکە لە هەوڵەکانی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بۆ گرنگی دان بە بواری شێوەکاری شانبەشانی بوارەکانی تری هونەر لە شارەکەدا.
زیاتر بخوێنەوە
١٧ ئاب ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
دەستپێکردنی خولی تایبەتی فێربوونی دەف لە پێنجوێن
پێنجوێن - ١٧ ئابی ٢٠٢٥ ئەمڕۆ لە چوارچێوەی کاروچالاکییە هونەرییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، خولێکی تایبەتی فێربوونی دەف دەستی پێکرد کە وەک دەرفەتێکی بێ بەرانبەر بۆ خەڵکی شارەکەمان. خولە کە ماوەی یەکمانگ دەخایەنێت، بە شێوەیەکی تایبەت دیزاین کراوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ئەم کارامەییە فێربن. خولەکە لەسەر دوو بەش دابەش کراوە: بەشی خانمان: کاتژمێر: ٩:٠٠ - ١٠:٣٠ی بەیانی لەژێر ڕاهێنانی: تابان عوسمان بەشی پیاوان: کاتژمێر: ١:٣٠ - ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لەژێر ڕاهێنانی: هاوکار عمر پڕۆگرامی خولەکە خولەکە هەفتانە دووڕۆژ (یەکشەممە و چوارشەممە) بەڕێوە دەچێت و بۆ ماوەی یەکمانگ بەردەوام دەبێت. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون وەک یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکان ئەم چالاکییانە دەبینێت کە زیندووکردنەوەی هونەرە کلاسیکییەکان و گەیاندنیانە بە نەوەی نوێ.
زیاتر بخوێنەوە
١٤ ئاب ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە خولی کارەبای ناوماڵ لە پێنجوێن هات
پێنجوێن - ١٤ ئابی ٢٠٢٥خولی تایبەتی فێربوونی کارەبای ناوماڵ لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پاش ٥ ڕۆژ لە کتێبخانەی گشتی شارەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.تایبەتمەندییەکانی خولەکە:بێ بەرانبەر بۆ هەموو بەشداربوواندوو پسپۆڕ بەڕێوەیان برد:علی اصغر علی اکبر (ئەندازیاری کارەبا)ئاریان عمر انور (شارەزای کارەبا)چی فێربوون: دامەزراندنی سیستەمی کارەبای ناوماڵ چارەسەرکردنی کێشە کارەباییەکان پاراستنی سەلامەتی کارەبایی بەکارهێنانی ئامرازە پیشەییەکانکاتی خولەکە:ڕۆژانە ٨:٣٠ - ١١:٠٠ی بەرانبەرنیوەڕۆلە کۆتاییدا قەڵغانی سوپاس بە ڕاهێنەران و بڕوانامەی بەشداری بە هەموو بەشداربووان بەخشرا.ئەم خولە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ پەرەپێدانی شارەزایی پیشەیی و دۆزینەوەی کاری بەرقەرار لە بواری کارەبادا.
زیاتر بخوێنەوە
١٣ ئاب ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
سەردانی ڕێکخراوی گەنجانی ڕاپەڕین بۆ پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون
سەردانی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونیان کرد و لە لایەن ئەندامانی بۆردی باڵای (پێنجوێن شاری فێربوون) پێشوازیان لێ کرا.مەبەستی ئەم سەردانەش بۆ زیاتر ئاشنابوون و وەرگرتنی بیرۆکە بوو لە یەکتری بۆ زیاتر خزمەت کردن و پەروەردە کردنی تاکەکانی کۆمەڵگاکەمان. لینکی ڤیدۆی سەردان
زیاتر بخوێنەوە
١٠ ئاب ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
دەستپێکردنی خولی کارەبای ناوماڵ لە پێنجوێن
١٠-٨-٢٠٢٥ یەکشەممەئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی خولی تایبەتی فێربوونی کارەبای ناوماڵ لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون دەستی پێکرد.خولەکە بێ بەرانمبەرە و لە لایەن دوو پسپۆڕی شارەزاوە پێشکەش دەکرێت ئەوانیش بەڕێزان :ـ، علی اصغر علی اکبر - ئەندازیاری کارەبا ئاریان عمر انور - شارەزای بواری کارەبابەشداربووان فێری ئەم بوارانە دەکرێن: دامەزراندنی سیستەمی کارەبای ناوماڵ چارەسەرکردنی کێشە کارەباییەکان پاراستنی سەلامەتی کارەبایی بەکارهێنانی ئامرازە پیشەییەکانئەم خولە دەرفەتێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی شارەزایی پیشەیی و دۆزینەوەی کاری بەرقەرار لە بواری کارەبادا.ماوەی خولەکە ٥ ڕۆژە و ڕۆژانە لە ٨:٣٠ بۆ ١١ی پێشنیوەڕۆ لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەدەچێت.
زیاتر بخوێنەوە
٥ ئاب ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولی هونەری وتاربێژی لە پێنجوێن بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە ماوەی سێ ڕۆژدا (٣-٥ی ئابی ٢٠٢٥)، لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن خولێکی نموونەیی لە هونەری وتاربێژی بێ بەرامبەر بە بەشداری ژمارەیەک مامۆستا، خوێندکار ، کارمەند و هاونیشتمانی ئەنجامدا .پسپۆڕانە- لە لایەن بەڕێز محمد میرانی، خاوەنی بڕوانامەی TOT و سێ بڕوانامەی نێودەوڵەتی، بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بەسوپاسەوە ئەم خولە ئەنجامدرا.ئامانجەکانی خولەکە بریتیبوون لە :✓ پەرەپێدانی کارامەیی قسەکردنی گشتی✓ زاڵبوون بەسەر ترس و شەرم✓ پێشکەشکردنی بەرهەمهێنانی کاریگەرخولەکە بە تایبەتی بۆ مامۆستایان، خوێندکارانی زانکۆ، کارمەندانی ڕاگەیاندن، ڕاهێنەران و هەموو ئەوانەی دەیانەوێت ببن بە ووتاربێژێکی سەرکەوتوو گونجاو بوو.لە کۆتاییدا سەرجەم بەشداربووان بڕوانامەی بەشدارییان وەرگرت و هاوکات قەڵغانی سوپاس و پێزانینی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" بەخشرایە ڕاهێنەری خۆبەخشی خول بەڕێز (محمد میرانی)..ئەم چالاکییە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی پەرەپێدانی کارامەیی کەسایەتی و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا جێبەجێ کرا. ڕاپۆرتی خولی هونەری وتاربێژی
زیاتر بخوێنەوە
1
2
3
4
5
هاوبەشەکان