
بۆ دروستکردنی ژینگەیەک کە هاندەری فێربوونی بەردەوام بێت بۆ هەموو هاوڵاتیان لە ڕێگەی: دەستڕاگەیشتن: دڵنیابوون لە دەستڕاگەیشتنێکی یەکسان بە کۆمەڵێک دەرفەت و سەرچاوەی پەروەردەیی جۆراوجۆر. هاوکاری: پێشخستنی هاوبەشی لە نێوان دامەزراوە پەروەردەییەکان، بازرگانییەکان، و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموون و لێهاتووییەکانی فێربوون. داهێنان: جێبەجێکردنی تەکنەلۆژیا و ڕێبازە داهێنەرەکان بۆ گەیاندنی بژاردەی فێربوونی نەرم و مۆدێرن و پەیوەندیدار. بەشداری: هاندانی بەشداری کارای هاووڵاتیان لە پلاندانان و جێبەجێکردنی دەستپێشخەریەکانی فێربوون کە ئاماژە بە پێداویستییەکانیان دەکات. بەردەوامیی: پشتگیری‌کردن لە فێربوون کە بەشدارە لە بەردەوامیی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی.
دیدگای ئێمە دروستکردنی شارێکی زیندوو و گشتگیرە کە بەبێ ماندووبوون فێربوونی تەواوی ژیان بخاتە ناو پەیکەری ڕۆژانەی ژیانەوە. لە ئەنجامدا ئامانجمان بەهێزکردنی تاکەکانە بۆ ئەوەی بگەنە توانا تەواوەکانیان. ئامانجمان پەروەردەکردنی کلتوری داهێنان، پێکەوەژیان و هاوکارییە لە هەوڵە کۆمەڵایەتی و بەردەوامییەکان.
پێنجوێن شاری فێربوون
ئامانجى سه‌ره‌كیى ئه‌م بواره بۆ په‌ره‌پێدانى كه‌رتى په‌روه‌رده‌یه و چه‌ندین لایه‌نى جیاواز له‌خۆده‌گرێت، كه بریتین لە: • كردنه‌وه‌ى خولى په‌ره‌پێدان بۆ به‌ڕێوبه‌رانى دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان و مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاران. • كردنه‌وه‌ى خولى په‌رەپێدانى تواناكان و خولى به‌هێزكردن بۆ خوێندكاران. • دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان له‌ڕێى خاوه‌نكار و به‌خشه‌رە نێوخۆییه‌كانه‌وه. • دابینكردنى پێداویستیى فێربوون بۆ دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
• كردنه‌وه‌ى خولى په‌رەپێدانى تواناى كارگێرى بۆ به‌رپرسانى دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان. • كردنه‌وه‌ى خولى په‌رەپێدانى تواناى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌بوارى پسپۆڕى خۆیاندا. • دابینكردنى پێداویستیى پزیشكى بۆ دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان. • كردنه‌وه‌ى خولى تایبه‌ت به‌هۆشیاركردنه‌وه‌ى ته‌ندروستى له‌بواره جۆربه‌جۆره‌كاندا، به‌تایبه‌تى فریاگوزاریى سه‌ره‌تایی و شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك و تەندروستیى ئافره‌تان و منداڵان. • خولى هۆشیاركردنه‌وەی تایبه‌ت به خۆراك و سه‌لامه‌تیى خۆراك. • خولى پێگه‌یاندنى ڕاهێنانى ڕاهێنه‌ران تایبه‌ت به فریاگوزارىی سه‌ره‌تایی و شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك.
• هه‌ڵمه‌تى هۆشیاركردنه‌وه‌ى ژینگه‌یی بۆ هاووڵاتییان له‌ڕێى زانایانى ئاینى و ڕێكخراوەكانه‌وه. • چاندنى زیاتر له (٤٠٠٠٠) نه‌مام له‌چوارچێوه‌ى سه‌وزكردنى پێنجوێن. • هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى پیل و باترى لەکارکەوتوو. • هه‌ڵمه‌تى پاكژكردنه‌وه‌ى شوێنه گشتییه‌كان. • خولى هۆشیاركردنه‌وه‌ى جوتیاران له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانى ماده قڕكه‌ره‌كان و ماددەى كیمیایی.
• كردنه‌وه‌ى خولى فێربوونى ئامێره‌كانى میوزیک، وه‌ك ده‌ف و سه‌نتور. • كردنه‌وه‌ى خولى مقامە كوردییەکان. • كردنه‌وه‌ى خولى جواننوسى. • ئه‌نجامدانى كۆنسێرتى تایبه‌ت به گۆرانى و میوزیكى كوردى.
ئەم چالاییانە ئەنجام دەدرێن : • خولى فێركردنى دروومانى. • خولى چنین. • خولى دروستكردنى شیرینى.
• كردنه‌وه‌ى خولى په‌ره‌پێدانى به‌ڕێوەبردن بۆ به‌ڕێوەبه‌رى داموده‌زگا حكومییەکان و كه‌رتى گشتى. • سه‌ردانى مه‌یدانیى بۆ دامه‌زراوه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنى شێوازى كاركردن و هاریكاریكردنیان بۆ باشتركردنى كاروباره‌كان. • دابینكردنى سه‌رچاوه‌ى تایبه‌ت، وەک كتێب بۆ بواری زانستى به‌ڕێوه‌بردن.
• كردنه‌وه‌ى خولى هاوینه بۆ منداڵانى ته‌مه‌ن(٥-١٠) ساڵ، كه زیاتر له(١٠٠) منداڵ به‌شدارییان کردووە. • دابینكردن و ئامادەکردنى هۆڵێكى تایبه‌ت به ڕاهێنانى منداڵان و ئامادەکردنی هه‌موو پێداویستییه‌كانى، وه‌ك مێز و كورسى و سه‌رچاوه‌ى فێربوون و مامۆستا و یاریى په‌روه‌ردەیى ... • ئه‌نجامدانى چالاكیى جۆربه‌جۆر بۆ منداڵان له‌ده‌ره‌وه‌ى هۆڵ.
كردنه‌وه‌ى خولى تایبه‌ت به‌فێربوونى كۆمپیوته‌ر و نەخشەسازی و به‌ڕێوبردنى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان. كردنه‌وه‌ى خولى په‌رەپێدانى تواناكانی جوتیاران. خولى هۆشیاركردنه‌وه‌ى ئافره‌تان له بنه‌ماكانى په‌روه‌رده‌ى منداڵ و په‌ره‌پێدانى خێزان. خولى هۆشیاریى تایبه‌ت به لاوان له‌سه‌ر گرفته‌كانى لاوان. خولى تایبه‌ت به‌هۆشیاركردنه‌وه‌ى مۆتۆرسكیله لاوه‌كان. خولى په‌ره‌پێدانى مامۆستایانى ئاینى. خولى په‌رەپێدانى تواناى به‌رپرسانى لایه‌نه سیاسییه‌كان.
ئامانجی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خزمەتکردن و پێشخستنی سەرجەم کەرت و بوار و چین و توێژەکانی کۆمەڵگایە بەبێ جیاوازی ڕەگەز و تەمەن.