
مێژووى ده‌ستپێكردنى پڕۆگرام
چالاکیی گشتیی
سه‌ره‌تای بیرۆكه‌ى ده‌ستپێكردنى پرۆژه‌كه، بە دروشمی "فێربوون بەدرێژایی ژیان" بۆ كۆتایی ساڵى (٢٠٢٢) ده‌گه‌ڕێته‌وه. سه‌ره‌تای بیرۆكەى پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن (دكتۆر عەبدولفەتاح حەمه‌ڕه‌حیم هەورامی) یه‌وه بووە و دواى تاوتوێكردنى پرۆژه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارى نیشتیمانى، كه خه‌ڵكى ناوچه‌ى پێنجوێنه(حاجى حەبیب مەحمود صالح)، بیرۆكه‌كه‌ى په‌سه‌ندكرد و ئاماده‌یی ته‌واوى بۆ پشتگیری‌کردن و دابینكردنى داهاتی پێویستی بۆ پرۆژه‌كه لەئەستۆگرت. دواى ڕاوێژکردن پێشنیازكرا كه شارى پێنجوێن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیاریبكرێت. له ڕێکەوتى(٥-١٠-٢٠٢٢) سه‌ردانى قائیمقامییه‌تى پێنجوێن كرا و بابه‌ته‌كه بۆ قائیمقامى پێنجوێن و به‌ڕێوبه‌رى داموده‌زگاكان و ڕێكخراوه‌كان له‌دیوانى قائیمقامیه‌تى خرایەڕوو، دواى گفتوگۆکردن به‌كۆى ده‌نگ بڕیار له‌سه‌ر پرۆژه‌كه و پشتگیریكردنى به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واوه‌تى درا. دواتر پڕۆژه‌كه گروپێكى سه‌رپه‌رشتیارى بۆ دروستكرا کە پێکهاتبوو لە به‌ڕێز (زانا رحمان) قائیمقامى ئەوسای پێنجوێن و به‌ڕێزان "حاجى حه‌بیب مەحمود و د.عەبدولفەتاح حەمه‌ڕه‌حیم هه‌ورامى. دواتر له ڕێکەوتی(٥-١١-٢٠٢٢) كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گشتیی بەرفراوان بۆ هه‌موو داموده‌زگا و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى و ڕووناکبیران و كه‌سایه‌تى و پیاوماقوڵان، بۆ ناساندن و هه‌نگاوه‌كان و ئامانجه‌كانى و شێوازى بەشداریكردنى هاووڵاتییان له‌پرۆژه‌كه‌دا ئەنجامدرا. له ڕێکەوتى (١٠-١-٢٠٢٣) بڕیارى دامه‌زراندنى پەیکەری به‌ڕێوبردنى پڕۆژه‌كه درا، پێكهاتبوون له : • لیژنه‌یه‌كى باڵاى به‌ڕێوەبردن كه له (٥) كه‌س پێكهاتبوون. • بۆردى به‌ڕێوه‌بردن. • تیمى تایبه‌ت به‌بواره جۆربه‌جۆره‌كان، له‌وانه بوارى ته‌ندروستیى، په‌روه‌رده‌یی، هونه‌ریى، ژینگەیی، ئافره‌تان و ژنان، كشتوكاڵ، لاوان، گشتى و په‌رەپێدان، منداڵان ... له ڕێکەوتى (٤- ٢- ٢٠٢٣) بڕیاردرا نهۆمى دووه‌مى "كتێبخانه‌ى گشتیى پێنجوێن" ببێتە ئۆفیسى سه‌ره‌كیی پڕۆژه‌كه. ئۆفیسەکە نۆژه‌نه‌كرایه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى نمونه‌یی ئامادەکرا و (٣) هۆڵى گەوره‌ى ڕاهێنانى تێدا کرایەوە، بڕیارى دروستكردنى پلاتفۆرمه‌كانى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تایبه‌ت به‌پرۆژه‌كە درا. به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له(١٨-٦-٢٠٢٣) ده‌ست به‌ئه‌نجامدانى چالاكییه‌كان کرا و سه‌ره‌تا له‌بوارى په‌روه‌رده و ته‌ندروستییه‌وه چالاکی ئەنجامدرا.