چالاکییەکان

سەرەکی / چالاکییەکان

چالاکی

پێنجوێن شاری فێربوون

٣ ئاب ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

دەستپێکردنی خولی بێ بەرامبەری هونەری وتاربێژی لە پێنجوێن

پێنجوێن - ٣ی مانگی ئاب، ٢٠٢٥ئەمڕۆ لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، خولی تایبەتی هونەری وتاربێژی بە بەشداری ژمارەیەک لە مامۆستا، خوێندکار، کارمەند و خەڵکانی جیاوازی شارەکە دەستی پێکرد.ئەم خولە تایبەتە بە بەرزکردنەوەی کارامەیی لە قسەکردنی گشتی و زاڵبوون بەسەر ترس و شەرم دا ، لە ماوەی سێ ڕۆژدا (٣-٥ی ئابی ٢٠٢٥) بەڕێوەدەچێت. خولەکە لە ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممەدا لە کاتژمێری ٢ بۆ ٥ی پاش نیوەڕۆ ئەنجامدەدرێت.ڕاهێنەری بەڕێز (محمد میرانی)، خاوەنی چەندین بڕوانامەی نێودەوڵەتی و ڕاهێنەری پسپۆڕی ئەم بوارە، بەرپرسیاریەتی ئەم خولەی لە ئەستۆ گرتووە. میرانی کە خاوەنی بڕوانامەی TOT و سێ بڕوانامەی نێودەوڵەتیی ڕاهێنانە، هەروەها سەرۆکی ڕێکخراوی پەرۆش و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆبەندی ڕێکخراوەکانی کوردستانیشە.ئەم خولە بە تایبەتی بۆ ئەم چینانەی هاوڵاتیان سوودبەخشە:- مامۆستایان لە قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن- خوێندکارانی زانکۆ- کارمەندانی ڕاگەیاندن- ڕاهێنەران لە بوارە جیاوازەکان- کارمەندانی بازرگانی و ڕیکلام- هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببن بە ووتاربێژێکی سەرکەوتووخولەکە کە لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەدەچێت، بە تەواوی بێ بەرامبەرە و لە کۆتاییدا بڕوانامە بە بەشداربووان دەبەخشرێت.ئەم چالاکییە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی پەرەپێدانی کارامەیی کەسایەتی و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا دادەنرێت.
٣ ئاب ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

لە مەراسیم و ئاهەنگێکی خنجیلە و تاییبەتدا خولی هاوینەی منداڵان لە پێنجوێن کۆتاییهات..

زیاتر لە ١٢٠ منداڵ بڕوانامەی بەشداری و دیاریی تایبەتیان وەرگرت.پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن.- ئەمڕۆ بە شکۆیەکی تایبەت، خولی هاوینەی تایبەت بە منداڵان کۆتاییهات کە بە ماوەی یەک مانگ لە چوارچێوەی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" بەڕێوەچوو.- تەمەنی بەشداربووان: ٦ بۆ ١١ ساڵبە دوو بازنە و لە دووهۆڵدا منداڵەکان خولەکەیان خوێند.- ژمارەی منداڵانی بەشداربوو: زیاتر لە ١٢٠ منداڵ.- کاتی ڕۆژانە: ٨:٣٠ - ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ.- ڕێکەوت: ٣-٨-٢٠٢٥ یەکشەممە.لە ئاهەنگی کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداری خول بەسەر سەرجەم منداڵانی بەشداربوودا دابەشکرا ، هاوکات دیاریی تایبەتیش لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە بەخشرایە سەرجەم منداڵانی خول.- جێی باسە بەسوپاسێکی بێ پایانەوە دیارییەکی تایبەتی دیکەش ئامادەکرابوو لەلایەن بەڕێز خاتوو (ڕێزان) ەوە بەخشرایە سەرجەم ستافی مامۆستا و منداڵان، ئەم دییارییە بەنرخەی پڕۆگرام و سەرجەم منداڵان نیشانەی هەستێکی بەرز و هێزێکی بەتین و پشتگیرییەکی ناوازەی ئەم خزمەتەیە کە پێشکەش دەکرێت. هیوای سەرفرازی و سەرکەوتن و ئارامی لەژیاندا بۆ بەڕێز خاتوو ڕێزان دەخوازین .پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون قووڵترین سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرجەم مامۆستا خۆبەخشەکان دەربڕی کە لەماوەی خولی هاوینەدا بە خۆبەخشی خزمەتی منداڵانیان کرد و بەشێکی گرنگیان لە سەرکەوتنی ئەم پڕۆگرامە گرنگەدا هەبوو، بەوهۆیەشەوە قەڵغانی سوپاس و پێزانیینی تاییبەتی پڕۆگرام بەخشرایە ئەم مامۆستا بەڕێزانە:١-ژینۆ رەسول٢-تاڤگە یعقوب٣-شکوریە غفور٤-ئاڤان رەحیم٥-کیژان غفور٦-چاوان نەریمان٧-تابان عثمان٨-ئاری بارام٩-مینو عباس١٠-سۆلین گۆران١١-شاجوان حسێن١٢-ژیار فاتیح پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاسی هەموو لایەنگر و هاوکارەکانی دەکات و بەڵێنی درێژەدانی ئەم جۆرە چالاکییە گرنگانە دەدات بۆ پەروەردەی نەوەی داهاتوو. لینکی ڕاپۆرتی خولی منداڵان
٣٠ تەممووز ٢٠٢٥
پێنجوێن
٢٦ تەممووز ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

خولێکی تایبەت بە ناونیشانی( فریاگوزاری سەرەتایی، ڕێگایەک بۆ سەلامەتیمان) لە پێنجوێن ئەنجامدرا.

بەشی تەندرووستی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، هەستان بە کردنەوەی خوولێکی یەک ڕۆژە، کە ماوەی حەوت کاتژمێری خایاند، خولەکە تایبەت بوو بە فێرخوازانی مەشقی هاوینەی بەشە پزیشکییەکان، ئەم خولە بەشێوەی تیۆری و کرداری و ڤیدیۆ لەلایەن هەردوو ڕاهێنەری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (گوڵان کەمال و سارا باقی) لە ڕۆژی شەممە ٢٠٢٥/٧/٢٦ کاتژمێر ٩ ی سەر لەبەیانی لەماوەی (٧) کاتژمێردا وترایەوە.لە کۆتاییشدا بەناوی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە سوپاسی بێ پایان ئاڕاستەی بەڕێز (لقمان لطیف) وەک سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی لەپای هەوڵ و ماندووبونە بەردەوامە خۆبەخشییەکانی لە چوارچێوەیپڕۆگرامەکەدا دەکەین، هەروەها سوپاسی تایبەتیش ئاڕاستەی ڕاهێنەرانی خۆبەخشی ئەم خولە و سەرجەم چالاکییەکانی دیکەمان دەکەین. بەستەری ڤیدیۆی خول ببینە
١٠ تەممووز ٢٠٢٥
عیڕاق - سلێمانی - پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن

چالاکییەکی بێوێنە بۆ پاراستنی ژینگە لە شارۆچکەی پێنجوێن.

٤٤ ئامێری ئاگر کوژێنەوە دەدرێتە ٤٤ گوندی شارۆچکەی پێنجوێن. پێنجوێن- لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پاراستنی ژینگە و بەرگری لە سووتانی دارستان و پاوانی ناوچەکە، ژمارەیەک گوندی شارۆچکەی پێنجوێن بە ٤٤ ئامێری ئاگرکوژێنەوە خەڵات کران. ئەم دابەشکردنە لە چوارچێوەی چالاکییەکی هاوبەشی ژینگەییدا ئەنجام درا کە بە سپۆنسەری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوو و هاوبەشی ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە ڕێکخرا. مەبەستی سەرەکی: پێشگرتن لە ئاگرکەوتنەوە ئامانجی ئەم هەڵمەتە بریتییە لە: - پاراستنی ژینگە لە مەترسی ئاگرکەوتنەوە. - بەهێزکردنی تواناکانی گوندنشینان بۆ کاردانەوەی خێرا. - کوژانەوەی هەر حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوە لەلایەن خودی گوندنشینانەوە. پشتگیری فێرکاری و ڕێکخراوەیی: ئەم هەنگاوە گرنگە بەشێک لە ستراتێژی پاراستنی ژینگە کە لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوو و ڕێکخراوی ملەکەوە پشتگیری دەکرێت، بەمەبەستی دروستکردنی سیستەمێکی بەرگری لە خۆماڵی لە دژی مەترسی ئاگرکەوتنەوە. ئەم هەوڵە نموونەیەکی باشە لە کارە کۆمەڵایەتییەکانی پاراستنی ژینگە و بەشداری خەڵکی ناوچە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆیان. ڤیدیۆی هەڵمەتی بەخشینی ٤٤ ئامێری ئاگرکوژاندنەوە
٧ تەممووز ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

دەستپێکردنی پڕوگرامێکی تایبەتی فێربوونی هاوینە بۆ منداڵان لە شاری پێنجوێن

زیاتر لە ٨٠ منداڵ بەشداری پڕوگرامە پەروەردەییەکە دەکەن شاری فێربوون - پڕوگرامی پێنجوێن یەکێک لە گرنگترین تێکۆشانەکانی خۆی بۆ بەرەوپێشبردنی پەروەردە لە ناوچەکەدا دەستپێکرد، بە کردنەوەی خولێکی یەک مانگەی تایبەتی فێربوونی هاوینە کە بە تایبەتی بۆ منداڵانی تەمەن ٦ تا ١١ ساڵ دیزاین کراوە. تایبەتمەندییەکانی پڕوگرامەکە ئەم خولە پەروەردەییە کە بە بەشداری زیاتر لە ٨٠ منداڵ بەڕێوە دەچێت، لە چوارچێوەی چالاکییە پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییەکانی پڕوگرامی پێنجوێندا ڕێکخراوە. پڕوگرامەکە ئامانجی ئەوەی هەیە کە فێربوونی کوالیتی بۆ منداڵانی ناوچەکە دابین بکات لە وەرزی هاوینەدا. گرنگی و کاریگەری ئەم هەوڵە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەرەوپێشبردنی پەروەردە لە ناوچەکەدا دادەنرێت، بە تایبەتی لە کاتێکدا کە پێویستی بە چارەسەرکردنی کەلێنەکانی پەروەردە لە ناوچەکاندا زیاتر دەردەکەوێت. پڕوگرامەکە تەنها فێربوونی ئەکادیمی نییە، بەڵکو لە ڕێگەی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانیشەوە کارایی منداڵان لە بوارەکانی جیاوازدا پەرەپێدەدات. چاوەڕوانییەکان بە پێی ئەم دەستپێکردنە، چاوەڕوانی دەکرێت کە ئەم پڕوگرامە نموونەیەک بێت بۆ پڕوگرامی هاوشێوە لە شارۆچکە و گوندەکانی دیکەی هەرێم، هەروەها بەردەوامی و پەرەپێدانی ئەم جۆرە تێکۆشانانە لە ئایندەدا پێویستی خۆی دەردەخات.

هاوبەشەکان