چالاکییەکان

سەرەکی / چالاکییەکان

چالاکی

پێنجوێن شاری فێربوون

١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم

سیمینارێکی پەروەردەیی لە پێنجوێن ئەنجامدرا.

پێنجوێن - پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سیمینارێکی تایبەتی لەژێر ناونیشانی "سێگۆشەی پەروەردە: خوێندکار و مامۆستا و خێزان" بەڕێوەبرد. ئەم چالاکییە پەروەردەییە کە لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆدا لە هۆڵی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن ئەنجامدرا، بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان سێ پایەیی سەرەکیی پرۆسەی پەروەردە - خوێندکاران، مامۆستایان و خێزانەکان - ڕێکخرابوو. بەڕێز دکتۆر محەمەد خانی وەک بێژەری سەرەکیی، بابەتە پەروەردەییەکانی شیکردەوە و ڕێنماییە بەسوودەکانی پێشکەش کرد بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی باشتر. ئامادەبوانی سیمینارەکە توانیان تێگەیشتنی قووڵتر بەدەست بهێنن لەسەر ڕۆڵی هەر یەک لەم سێ لایەنە لە سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندن و فێربوون. ئەم بەرنامەیە بەشێکە لە چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە لەم شارەدا.
٢٤ ئاب ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

خولی "شکۆمەندی و متمانە بەخۆبوون" لە پێنجوێن بەسەرکەوتوویی دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ بە بەشداری چڕی هاونیشتمانیان ، خولی تایبەتی دووڕۆژەی "شکۆمەندی و متمانە بەخۆبوون" لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن دەستی پێکرد. پێشکەشکار: دکتۆر محیالدین محمدخانی - ئەندامی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەروار: ٢٤-٢٥ی ئابی ٢٠٢٥ کاتەکان: بەیانی: ٨:٣٠ - ١١:٠٠ پاشنیوەڕۆ: ٢:٠٠ - ٤:٣٠ شوێن:کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم ئامانجەکانی خولەکە: ئەم خولە تایبەتە بە ڕاهێنانی پراکتیکی کاریگەر بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت: باشتر خۆیان بناسن متمانەیان بەخۆیان بەهێزتر بکەن تواناکانی شکۆمەندی کەسایەتییان گەشە پێبدەن تایبەتمەندی: خولەکە بە تەواوی بێبەرامبەرە و لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پاڵپشتی دەکرێت. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون وەک دامەزراوەیەکی پاڵپشتیکەر، بەردەوامە لە پێشکەشکردنی دەرفەتەکانی فێربوون و گەشەپێدانی توانا و لێهاتوویەکان بۆ هاونیشتمانیانی ناوچەکە.
٢٩ حوزەیران ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

تەواوبوونی خولی فێرکاریی بنەماکانی داتابەیس.

پێنجوێن - ئەمڕۆ ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، خولێکی تاییبەت بە فێربوونی بنەماکانی داتابەیس کە بە ماوەی ٥ ڕۆژ و ١٥ کاتژمێر بەڕێوەچوو، بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. ئەم خولە کە لەسەر بنەمای بەرنامەی مایکرۆسۆفت ئەکسێس (Microsoft Access) ئامادە کرابوو، ئامانجی فێرکردنی زانیاریی بنەڕەتی و کاریگەری لەبارەی دروستکردن و بەڕێوەبردنی داتابەیسەوە بوو. بەشداربووان لە ماوەی ١٥ کاتژمێردا چۆنیەتی کارکردن لەگەڵ یەکێک لە گرنگترین بەرنامەکانی بەڕێوەبردنی داتایان فێربوو. خولەکە لەلایەن بەڕیز مامۆستا (هیوا عمر حسن) مامۆستای زانکۆوە پێشکەش کرا، کە بە شارەزاییەکی بەرز و شێوازێکی کاریگەر بابەتەکانی خولەکەی ڕوونکردەوە. لە کۆتایی خولەکەدا، هەموو بەشداربووان بڕوانامەی بەشداریی خۆیان وەرگرت، کە بەڵگەیەکی فەرمییە بۆ ئەوەی کە بە سەرکەوتوویی خولەکەیان تەواو کردووە و توانای کارکردنیان لەگەڵ مایکرۆسۆفت ئەکسێس بەدەستهێناوە. بەشداربووان زۆر سوپاسی بەڕیز مامۆستا هیوا عمر حسنیان کرد بۆ ووتنەوەی ئەم خولە سوودبەخشە، هەروەها هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ لە کارە ئاکادیمی و پیشەییەکانیدا خواست. ئەم جۆرە خولانە گرنگییەکی زۆریان هەیە لە پەرەپێدانی توانای کارمەندان و قوتابیان لە بواری تەکنەلۆژیادا، بەتایبەتی لە بواری بەڕێوەبردنی داتاکاندا کە یەکێکە لە بواری گرنگەکانی سەردەمی ئێستا.
٢٩ حوزەیران ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

سیمینارێک دەربارەی زیرەکی دەستکرد و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی مرۆڤ بەڕێوەچوو.

پسپۆڕێکی زیرەکی دەستکرد ڕۆشنایی خستە سەر گرنگترین بابەتەکانی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لە هەوڵێکدا بۆ بەرزکردنەوەی ئاگاداری و زانیاری خەڵک لەبارەی یەکێک لە گرنگترین تەکنەلۆژیاکانی سەردەمی ئێمە، سیمینارێکی تایبەت بەڕێوەچوو بەناونیشانی "زیرەکی دەستکرد و کاریگەرییەکانی لەسەر بوارەکانی ژیان". سیمینارەکە لەلایەن (مامۆستا هیوا عمر حسن)ەوە پێشکەش کرا، کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەری زیرەکی دەستکردە و پسپۆڕیتی زۆری لەم بوارەدا هەیە. ناوەڕۆکی سیمینارەکە سیمینارەکە تیشکی خستە سەر: - پێناسە و بنەماکانی زیرەکی دەستکرد - جۆرەکانی زیرەکی دەستکرد و بەکارهێنانەکانی - کاریگەری ئەم تەکنەلۆژیایە لەسەر بوارە جیاوازەکانی ژیان وەک: - تەندروستی و چارەسەری نەخۆشی - پەروەردە و فێرکردن - بازرگانی و ئابووری - هونەر و داهێنان - کارەکان و بازاڕی کار لەگەڵ چەندین بواری دیکەی ژیان. ئەم سیمینارە لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە زیرەکی دەستکرد بووەتە بەشێکی جیانەکراوەی ژیانی ڕۆژانەمان، لە تەلەفۆنە زیرەکەکانەوە تا سیستەمە پێشکەوتووەکانی چارەسەری و بەڕێوەبردن. ئەم جۆرە سیمینارانە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە ئامادەکردنی کۆمەڵگا بۆ ئایندەیەکی پڕ لە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد
٢٩ ئایار ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

سیمینارێکی پەروەردەیی لەسەر "شۆفێرێکی پەروەردەیی بەرپرسیار" لە پێنجوێن بەڕێوەچوو

لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٥دا، سیمینارێکی پەروەردەیی بەناونیشانی "شۆفێرێکی پەروەردەیی بەرپرسیار" لە شارۆچکەی پێنجوێن بەڕێوەچوو. ئەم چالاکییە پەروەردەییە لەلایەن دکتۆر محمدخانییەوە پێشکەشکرا. سیمینارەکە بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی دانیشتوانی شارۆچکەکە بەڕێوەچوو، دکتۆر محمدخانی لە قسەکانیدا جەختی لەسەر گرنگی مامەڵەی ڕێزدارانە لەگەڵ هاووڵاتیان و بەکارهێنانی شێوازەکانی لێخوڕینی سەلامەت کردەوە. هەروەها باسی لە ڕۆڵی گرنگی شۆفێران لە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی سەلامەت و و یاساپەروەر کرد. ئەم جۆرە چالاکییانە بەشێک لە هەوڵەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵایەتی لە شارۆچکەی پێنجوێن دادەنرێت، کە ئامانجی دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەتتر بۆ هەموو بەکارهێنەرانی ڕێگاکانە. #penjwen_learning_city #پێنجوێن_شاری_فێربوون #فێرکردن #پەروەردە #پێنجوێن_شاری_فێربوون #پەروەردە #فێرکردن #penjwen #penjwen_learning_city
٢٩ ئایار ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

گیانی وەرزشی و لێبوردەیی وانەیەک بۆ ژیان

"وەرزش و لێبوردەیی دوو باڵی یەکن کە بە هەردووکیانەوە دەتوانین بفڕین بەرەو ئاسۆیەکی باشتر. کاتێک ئەم گیانە لە خێزان، قوتابخانە، و کارەکانماندا بەکار دەهێنین، کۆمەڵگایەکی پتەوتر و میهرەبانتر دروست دەکەین." پێنجوێن - ٢٩ ئایاری ٢٠٢٥ بەرێز دکتۆر محمدخانی، شارەزای وەرزش و زانستە مرۆییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە لە شارۆچکەی پێنجوێنی سلێمانی سیمینارێکی تایبەتی ڕاگرت کە تیایدا باسی گرنگی گیانی وەرزشی و ڕۆڵی لێبوردەیی لە ژیانی ڕۆژانەدا کرد. ئەم سیمینارە کە لە لایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوەوە ڕێکخرابوو، ژمارەیەکی بەرچاوی لە هاونیشتمانیان و وەرزشدۆستانی ناوچەکە ئامادەبوون. بەشداربووان لە تەمەنی جیاجیا و پیشەی جۆراوجۆرەوە بوون کە هەموویان خولیایی گوێگرتن لە بابەتە کردییە گرنگەکانی دکتۆر محمدخانی دەرکەوت. ناوەڕۆکی سیمینارەکە: دکتۆر محمدخانی لە قسەکانیدا جەختی لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکی کردەوە: گیانی وەرزشی وەک بنەمای گەشەسەندن: دکتۆرەکە ڕوونی کردەوە کە گیانی وەرزشی تەنها بۆ یارییەکان نییە، بەڵکو شێوازێکی ژیانە کە دەبێت لە هەموو کارەکانماندا بەکاری بهێنین. ئەو ئاماژەی بە گرنگی پابەندبوون، یاری تیمی، و هەوڵدان بۆ باشتربوون کرد. لێبوردەیی وەک هێزێکی گۆڕان: لە بەشێکی گرنگی قسەکانیدا، دکتۆر محمدخانی باسی ئەوەی کرد کە لێبوردەیی چەقۆ نییە، بەڵکو هێزێکی گەورەیە کە دەتوانێت کەسەکان و کۆمەڵگا بگۆڕێت. ئەو نموونەی لە ژیانی کەسایەتییە گەورەکانی مێژوو هێنایەوە کە بە لێبوردەیی توانیویانە گۆڕانکارییەکی ئەرێنی بهێنن. ئەم سیمینارە کە بە شێوەیەکی سەرکەوت ئەنجام درا، نیشانەیەکی روونە لە خولیا و پێگەیشتنی هاونیشتمانیانی پێنجوێن بۆ بابەتە گرنگەکانی گەشەسەندنی کەسایەتی و کۆمەڵایەتی
٨ ئایار ٢٠٢٥
پێنجوێن - دواناوەندی سێکوانی ئێوارانی تێکەڵاو

دوای ساڵانێک لە چۆڵکردنی لەسەر ئەرکی پێنجوێن شاری فێربوون قوتابخانەیەک لە پێنجوێن نۆژەندەکرێتەوە.

پێنجوێن - ٨ی ئایاری ٢٠٢٥ ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی تایبەتدا، قوتابخانەیەکی چۆڵکراوی قەزای پێنجوێن کە ماوەیەک بوو بەکارنەهێنرابوو، بەهۆی کۆنی بیناکەوە، دوای تەواوبوونی پڕۆسەی نۆژەنکردنەوە، بە فەرمی کرایەوە وەک دواناوەندی سێکوانی ئێواران. لە مەراسیمی کردنەوەکەدا، سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" لەگەڵ قائمقامی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن و ژمارەیەک لە کەسایەتی ناوچەکە ئامادەبوون و لەسەر گرنگی ئەم هەنگاوە بۆ پەرەپێدانی کەرتی خوێندن لە ناوچەکە جەختیان کردەوە. بەڕێوەبەری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە وتەیەکدا ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ بە کردنەوەی ئەم قوتابخانەیە، هەنگاوێکی گرنگمان نا بۆ فراوانکردنی دەرفەتەکانی خوێندن بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە پێشتر نەیانتوانیوە درێژە بە خوێندن بدەن. بەم هەنگاوە، ئێمە توانیمان بینایەیەکی چۆڵکراو بگەڕێنینەوە بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا." شایانی باسە کە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکە چەندین مانگی خایاندووە و تێیدا هەموو پێداویستییەکانی خوێندن دابین کراون. جێی ئاماژەیە ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکاران و فێرخوازان شارۆچکەی پێنجوێن سودمەند دەبن لەم دواناوەندییە . لەلایەن سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەی پێنجوێن قەڵخانی سوپاس و ڕێز بەخشرایە پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون

الشركاء