سەرەکی / چالاکییەکان
پێنجوێن شاری فێربوون
(31-8-2023)بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ پارێزگاری سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێزان کاک غەریب بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک،کاک هێمن بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز،سەردانی پڕۆژەی( پێنجوێن شاری فێربوون) یان کرد. هاوکات گفتوگۆ کرا لە سەر کێشەوگرفتەکانی کەرتی پەروەردە لەسنورەکەدا وەک پڕۆژەکە لەهەوڵداین هاوکاری کەرتی پەروەردە بکەین، وە بەڕێزیشیان بەڵێنیان دا چی لە توانیان دا بێت هاوکاری کەرتی پەروەردەی سنوری قەزای پێنجوێن بکات. بەناوی ستافی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوونەوە زۆر سوپاسی بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ پارێزگاری سلێمانیمان کرد کە بەردەوام هاوکاری فەرمانگەکانی قەزای پێنجوێنیان کردووە.
بە سوپاسەوە مامۆستایەکی بەتوانا و بەئەزمونی دیکە بەشداری پێشکەش کردنی خولەکانی پڕۆژەکەمان دەکات. لە درێژەی زنجیرە خول و سیمینارەکانی پڕۆژەی (پێنجوێن شاری فێربوون) بەرواری 30/8/2023 خولی (مامۆستای کاریگەر) لە لایەن بەڕێز دکتۆر (محمد عبداللە) پێشکەشکرا بەبەشداری مامۆستایانی هەریەکە لە قوتابخانەکانی (قەڵادێ - پێنجوێن - شلێر -دیدگا)
لەپاش کۆتایی هاتنی خولی (گەشەپێدانی مامۆستا)ی تایبەت بە بەڕێزان سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و مامۆستایانی خوێندنگەکانی (ملەکەوە و شۆڕشی نوێ ) بەسەرکەوتویی بڕوانامەی بەشداری خول بەخشرایە سەرجەم مامۆستایانی ئامادەبوو ..
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی پڕۆژەی (پێنجوێن شاری فێربوون) بەرواری 29-8-2023 خولی پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستا بەڕێوەچو لەلایەن مامۆستایانی خول (د.محمد خانی و د.عبدالفتاح هەورامی) کە بەشێوەی جیاجیا هەریەک لە سەرپەرشتیارە بەڕێزەکانی شارۆچکەی پێنجوێن و هاوکات مامۆستایانی قوتابخانەی (ملەکەوە و شۆڕشی نوێ) بەشداری خولەکەیانکرد.
لە درێژەی خولی (گەشەپێدانی توانای مامۆستا)دا و لە ڕۆژی سێهەمدا بەرواری (١٦/٨/٢٠٢٣) مامۆستایانی خوێندنگەی ملەکەوە خولێکی تایبەتیان پێشکەشکرا بەناوی (لێهاتویەکانی مامۆستا) کە لە لایەن دکتۆر (سۆران حمە أمین)ەوە خولەکە وترایەوە بە ماوەی (٦) کاتژمێر ، تێیدا هەڵە و کەموکورتی و چارەسەری ئاریشەکانی بەردەم مامۆستا بەشێوازێکی زانستیانە خرانە ڕوو ،بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستایان و بەرەو پێشبردنی ئەرکی پیشەیییان..
لە درێژەی خول و سیمینارەکانی پڕۆگرامی(پێنجوێن شاری فێربوون ) بەرواری ١٥/٨/٢٠٢٣ خولێکی یەک ڕۆژە ڕێکخرا بۆ سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی،کە لە لایەن هەریەک لە بەڕێزان (د.عبدالفتاح هەورامی و د. محێدین محمد خانی)ەوە وترایەوە، بەمەبەستی ڕونکردنەوەی پڕۆگرامەکەمان و هاوکات داواکردنی هاوکاری هەماهەنگی لە سەرپەرشتیارە بەڕێزەکان، بە ئامانجی دروستکردنی هەماهەنگی و پەیوەندی لە نێوان ئامانجی پڕۆگرامەکەمان و ئامانجی سەرپەرشتیارانی پەروەردەی و دروستکردنی پردێکی پێکەوەبەستنی نێوان سەرپەرشتیار و مامۆستا و خوێندکار لە چوارچێوەی سیستمی پەروەردەیی سەردەم و پێشخستنی سەرجەم لایەنە گرنگەکانی پەروەردە و فێرکردن..
بەرواری ١٤/٨/٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی مامۆستایانی خوێندنگەی ملەکەوە لە چوارچێوەی خولی گەشە پێدانی توانای مامۆستا لە دەسپێکی خولەکەدا وانەی (هونەری بەڕێوەبردن) لە لایەن بەڕێز (دکتۆر محێدین محمدخانی) وترایەوە و لەم خولەدا تیشک خرایە سەر چۆنیەیتی و هەوڵدان بۆ دروست بەڕێوەبردنی پۆل لەلایەن مامۆستاوە بەشێوەیەکی ئەکادیمی، هەروەها پتەوکردنی پەیوەندی مامۆستا و خوێندکار و هەوڵ بدرێت خوێندکار بکرێتە سەنتەری سەرجەم کارەکانی مامۆستا لە پۆلدا، هاوکات خستنەڕوی چەندین ڕێگە و تەکنیکی دروست لە بواری پەروەردە و فێرکردندا بەمەبەستی پێشخستنی بواری پەروەردە و فێرکردن کە ئامانجی پڕۆگرامەکەمان.
لە چوارچێوەی زنجیرە خول و سیمینارەکانی بەڕێز (دکتۆر محێدین محمد خانی) سیمنارێک ڕێکخرا بۆ بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنوری شارۆچکەکە کە یەکێکن لەو توێژە گرنگ و کاریگەرانەی سنوری شارۆچکەکەمان، بەمەبەستی گەشەپێدان و پێشخسنی کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە شارۆچکەکە و سەرجەم کوردستان و عێراق.
ئەمڕۆ بەرواری ٢/٨/٢٠٢٣ ڕۆژی دووەمی خولی تایبەت بە مامۆستیانی (خوێندنگەی بنەڕەتی شۆڕشی نوێ) کە لە لایەن دکتۆر (سۆران حمە أمین)ەوە وترایەوە بەڕێوەچوو.
یەکەم ڕۆژی خولی پەرەپێدانی (کارگێڕی و هونەری بەڕێوەبردن) بەسەرکەوتووی کۆتایی هات کە لایەن دکتۆر (محێدین محمد خانی)ەوە پێشکەشکرا.. شایەنی باسە ئەم خولە بە بە بەشداری مامۆستایانی خوێندنگەی (شۆڕشی نوێ) دەبێت و هاوکات خولەکە (٣) ڕۆژ دەخایەنێت.
لە هەمان ڕۆژی ڕاگەیاندنی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربووندا، وەک هەنگاوی یەکەمی کردەیی بە خولێکی ٣ ڕۆژی تایبەت بە مامۆستایانی (ئامادەیی ڕێچکەی تێکەڵاو) بەشێوەیەکی خۆبەخشانە دەست بە کار و چالاکییەکان کرا، ئامانجی ئەم خولە پەرەپێدانە بە توانای مامۆستایانی کەرتی پەروەردە و سەرەتا لەم خوێندنگەیەوە دەستپێکراو و بەشێوەیەکی بەردەوام خولی هاوشێوە بۆ سەرجەم خوێندنگەکانی دیکەی شارۆچکەکە بەپێی پلانێکی تۆکمە و ئاستبەرز پێشکەشدەکرێت، هاوکات سەرجەم تێچوو ئەم خولە چالاکییەکانی دیکەی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لەسەر ئەستۆی پڕۆگرام دەبێت، واتە بەشداربوو هیچ ئەرکێکی مادی ناکەوێتە سەرشانی.