سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
ئاگادارینامەکان
سەرەکی / ئاگادارینامەکان
ئاگادارینامە
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
کۆڕ
سیمینار
خول (کۆرس)
کۆنسێرت
دیدار
وۆرکشۆپ
٢٢ نیسان ٢٠٢٤ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
(دۆزینەوە و داهێنانی نوێ بۆ زانست)
کۆڕێکی ژینگەیی بۆ پڕۆفیسۆرێکی تایبەتمەند ساز دەکرێت بە ناونیشانی (دۆزینەوە و داهێنانی نوێ بۆ زانست)..خۆشحاڵین بە ئامادەبوونتان ..
زیاتر بخوێنەوە
١٨ نیسان ٢٠٢٤ - ١:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - ئامادەیی (ڕێچکەی تێکەڵاو)
سیمیناری شێرپەنجەی مەمک
لەدرێژەی چالاکیەکانی (پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون) ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨/٤/٢٠٢٤ بەشی تەندرووستی پڕۆژە سیمینارێکی دیکەی سازکرد بۆ خوێندکارە خانمەکانی ئامادەیی (ڕێچکەی تێکەڵاو) لە شارۆچکەی پێنجوێن.کە سیمینارەکە لەلایەن ڕاهێنەر : (میدیا حامد عبداللە)ەوە پێشکەش کرا،ئەم سیمینارە تایبەت بوو بە (شێرپەنجەی مەمک)،بە ڤیدیۆو نووسین هۆشداری و ڕێنمایی درا بە خانمان کە چۆن پشکنینی پێش وەختە بکەن و ڕێگاکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک چی یە؟! سوپاس بۆ تەواوی هاوکاران لە ئامادەیی ڕێچکەی تێکەڵاو و ستافی تەندروستی پڕۆژە... هیوای تەندروستیەکی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک دەخوازین ...
زیاتر بخوێنەوە
٢٩ ئازار ٢٠٢٤ - ١:٠٠ پێش نیوەڕۆ
سەیدسادق - گوندی گامێشتەپە
کۆڕی ئەرک و بەرپرسیارێتی تاک
ئەمڕۆ د.محمدخانی لە شارەزوور کۆڕێکی گرنگی پێشکەشکرد ... لە درێژەی کار و چالاکیەکانی پڕوژەی پێنجوێن شاری فێربوون و بەهاوکاری ئەنجومەنی گوندی گامێشتەپە ئەمڕۆ بەرواری ٢٩-٣-٢٠٢٤ لە گوندی گامێشتەپە کەم سەر بە قەزای سەید سادق کۆڕی (ئەرک و بەرپرسیارێتی تاک) لەلایەن بەڕێز (دکتۆر محمدخانی)ەوە پێشکەشکرا.. زۆر سوپاس بۆ بەڕێزان د.محمدخانی و مامۆستا فەریق حەمەساڵح و ئەندامانی ئەنجومەنی گوندی گامێشتەپە بۆ ئەنجامدانی ئەم کۆڕە گرنگە..
زیاتر بخوێنەوە
٢٨ ئازار ٢٠٢٤ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - هۆڵی بۆنەکانی پێنجوێن.
(ڕەمەزان و مرۆڤ سازی).
(پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون) هەڵدەسێت بە ئەنجامدانی کۆڕێکی گشتی تایبەت بە ڕەمەزان بۆ بەڕێز (دکتۆر محمد خانی) لەژێر ناونیشانی(ڕەمەزان و مرۆڤ سازی).هاتن بۆ هەموانە.لە بەرواری: ٢٨-٣-٢٠٢٤ڕۆژی : پێنج شەممە.کاتژمێر : ٠٢:٠٠ی دوای نیوەڕۆ.شوێن : هۆڵی بۆنەکانی پێنجوێن.
زیاتر بخوێنەوە
٢٩ شوبات ٢٠٢٤ - ٩:٣٠ پێش نیوەڕۆ
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
خولی فێربوونی دروومانی خانمان
پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوونبەمەبەستی پێشخستنی تواناکانی خانمان، هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولی فێربوونی سەرەتایی درومان بێبەرامبەر بۆخانمانی بەڕێزی پێنجوێن، ئەم خولە لە لایەن مامۆستای شارەزا و بە ئەزمونەوە دەوترێتەوە، لە بەرواری ٢٩-٢-٢٠٢٤ ڕۆژی پێنج شەممە دەست پێدەکات و(١٠) ڕۆژ دەخایەنێتلەکۆتایی خولەکەدابڕوانامەی بەشداربوون دەبەخشرێتە فێرخوازە بەڕێزەکان.تێبینی:ئەوخانمانەشی خوێندەواریان نییە دەتوانن بەشداری بکەنڕۆژانی ناوتۆمارکردن:لە بەرواری ٢٦ و ٢٧ و ٢٨ی ٢ی ٢٠٢٤ فرێرخوازدەتوانێت لە ڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە ناو تۆمار بکات:٠٧٥١٨٣٨٨٠٨٦٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤کاتەکانی خول :بەیانیان : ٠٩:٣٠ بۆ ١١:٠٠دوای نیوەڕوان:٠٢:٠٠ بۆ ٠٣:٣٠شوێن:کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
زیاتر بخوێنەوە
٢٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
خولی (هۆشیاری مامەڵە دارایی و ئابوورییە سەردەمییەکان)
(پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون) بە هاوبەشی (یەکێتی زانایان - ناوچەی پێنجوێن) هەڵدەستین بە کردنەوەی خولێکی (چوار) ڕۆژەی تایبەت بە بواری دارایی بۆ بەڕێز (دکتۆر ئەبوبەکر پێنجوێنی) شارەزا و پسپۆڕی بواری بانک و دارایی ... ناونیشانی خول (هۆشیاری مامەڵە دارایی و ئابوورییە سەردەمییەکان). تێبینی: خولەکە تایبەتە بە مامۆستایانی ئایینی پێنجوێن. شوێن: پێنجوێن کتێبخانەی گشتی پێنجوێن. ڕۆژ : شەممە. بەروار : ٢٠-١-٢٠٢٤. کات : ٩:٠٠ ی سەرلەبەیانی.
زیاتر بخوێنەوە
٣١ ئاب ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم - هۆڵی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون
خولی فێربوونی جواننووسی
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوبەشی لەگەڵ کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، خولێکی فێربوونی جواننووسی بێ بەرانبەر دەکاتەوە بۆ هەردوو ڕەگەز, خولەکە ماوەی سێهەفتە دەخایەنێت و لە لایەن مامۆستای شارەزا و جواننووسی بە ئەزموون (دارا نوری عزیز)ەوە وانەکان دەوترێتەوە، تێبینی: ١- خولەکە ڕۆژی یەکشەممە ٣١-٨-٢٠٢٥ دەستپێدەکات. ٢- ئەم خولە لە هەفتەیەکدا چوارڕۆژ و بۆماوەی سێهەفتە بەردەوام دەبێت. ناونوسین لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە: https://forms.gle/S4rfh7JHo5zd6Geg9 یاخود دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلانەوە: ٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤ ٠٧٥٠٦٠١٠٤٠٤
زیاتر بخوێنەوە
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤ پێش نیوەڕۆ
سیمیناری (ژینگەیی)
پڕۆژەی (پێنجوێن شاری فێربوون)سیمینارێکی ژینگەیی ڕێکدەخات بۆ بەڕێز(دکتۆر سامان عبدالرحمان أحمد)دکتۆرا لە بواری ڕوەکناسی و فلۆرای کوردستان و ستافی ئەکادیمی زانکۆی سلێمانی بە پلەی پڕۆفیسۆرهـــــــــــاتـــــــن بـــــــــۆ هــــــــەمـــــــــووانـــــــەپێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێنبەرواری : ٢٥/١٢/٢٠٢٣دوو شەممەکاتژمێر : ١ی پاشنیوەڕۆ
زیاتر بخوێنەوە
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤ پێش نیوەڕۆ
خولی فریاگوزاری سەرەتایی دەستپێدەکات
بۆ سەرجەم دەرچوان و خوێندکارە پزیشکییەکانی شاری پێنجوێن و دەوروبەری ....لەدرێژەی کارو چالاکییەکانی(پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون) هەڵدەستین بە کردنەوەی کۆرسێکی فریاگوزاری سەرەتایی و بەڕێوەبردنی حاڵەتە فریاکەوتنەکان کە ئەم بابەتانە لەخۆدەگرێت :1. گرنگترین هەنگاوەکانی فریاگوزاری سەرەتایی2.سیفەتەکانی فریاگوزاری نمونەیی3. کەل و پەلەکانی ناو جانتای فریاگوزاری4. بوژانەوەی دڵ و سییەکان5. کۆنتڕۆڵی خوێنبەربوون6.جێگیرکردنی شکاوی7. فریاگوزاری سەرەتایی لەکاتی خنکانداکۆرسەکە بەشێوازی ڕووبەروو بەڕێوەدەچێت و هیچ تێچوویەکی نییە بۆ خوێندکار ،لەکۆتایی دا بڕوانامە دەدرێتە بەشداربوان ..کۆرسەکە ماوەی 2 ڕۆژ دەخایەنێت لەڕۆژەکانی30-31/12 بەڕێوەدەچێت کاتژمێر9 بۆ12 ی نیوەڕۆکۆرسەکە بۆ سەرجەم بەشە پزیشکییەکانە..بۆبەشداریکردن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلەوە:07725462985(ڤایبەر - تەلەگرام - وەتسئەپ)تێبینی : ناونوسین و بەشداریکردن سنوردارە
زیاتر بخوێنەوە
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤ پێش نیوەڕۆ
سیمینارێک سەبارەت بە ( شـــــێــــــرپـــــەنــــــجـــــەی مـــــەمــــک)
پڕۆگرامی (پێـنـجـوێن شـاری فــێـربـوون)لە درێژەی چالاکییە تەندروستیەکانیداسیمینارێک سەبارەت بە( شـــــێــــــرپـــــەنــــــجـــــەی مـــــەمــــک)ســـــــازدەکـــــات بـــــۆ ڕاهـــــێـــــنــــەران :سـارا ئـەحـمـەد عـلـیسەیران علی محمودتێبینی : هاتن بۆ خانمانەڕۆژ : شەممە ٢٣/١٢/٢٠٢٣ .کات : ٩ی پێش نیوەڕۆ.شوێن : پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - هۆڵی پێنجوێن شاری فێرببون.
زیاتر بخوێنەوە
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤ پێش نیوەڕۆ
سیمیناری شێرپەنجەی مەمک
پڕۆژەی (پێنجوێن شاری فێربوون)بــــە هــــــاوبــــــەشــــی لــــەگــــەڵ(ڕێــکــخـراوی لایـف ســکـــیــڵـــس)سیمینارێک سەبارەت بە( شێرپەنجەی مەمک)سازدەکەن بۆ ڕاهێنەران:ژیلا عبدالرحمن مصطفیگـــوڵان کــــمـــــال رحــمــانڕۆژ: پێنج شەممە ٢١/١٢/٢٠٢٣کات : ٢ی پاش نیوەڕۆشوێن : رێکخراوی لایف سکیڵس - پێنجوێن - گەرەکی ناوشاخان - بەرامبەر مزگەوتی گەیلانی.
زیاتر بخوێنەوە
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤ پێش نیوەڕۆ
٣٠٠٠ نەمام دەڕوێنین !!!!
لەژێر دروشمی (نەمامێک دەڕوێنم بۆ ئازیزێک)پڕۆژەی (پێنجوێن شاری فێربوون) بە هاوبەشی (گروپی نەمام)هەڵمەتی ناشتنی نزیکەی (٣٠٠٠) نەمام ڕادەگەیەنێت، کە لە دەروازەی باشماخەوە بۆ پێنجوێن دەبێت ، دەستپێکی هەڵمەتەکە لە ٣٠/١١/٢٠٢٣ ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانیبەبەشداری سەرپەرشتیار و بەرپرسانی فەرمانگەکانی مەرزی باشماخ و قائمقامی پێنجوێن و بەرپرسانی حیزبی وحکومی و کەسایەتیەکانی شارۆچکەی پێنجوێن مەراسیمەکە دەستپێدەکات، هەروەها سەرجەم نەمامەکان لەماوەی چەند ڕۆژێکدا دەنێژرێت.هاوکات ئەوەی ئەم هەڵمەتە جیادەکاتەوە لە هەڵمەتەکانی پێشوتری نەمام ناشتن ئەوەیە بڕێکی زۆر لەو نەمامانە بەناوی کەسایەتیە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و جیهانەوە دەڕوێنرێت و لەلایەن ئەندامێکی هەڵمەتەکەوە پێشکەشی کەسایەتیەکە دەکرێت و لۆکەیشن و وێنەی نەمامەکە بۆ ئەکەسەی نەمامەکەی بۆ چێنراوە دەنێردرێت بۆئەوەی کەسایەتتیەکە هەرکات هاتە پێنجوێن وەک یادگارییەک سەردانی نەمامەکەی خۆی بکات و بەگوێرەی توانا خزمەتی بکات...
زیاتر بخوێنەوە
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤ پێش نیوەڕۆ
سیمینارێکی تایبەت بەقوتابیانی قۆناغی 12
ڕۆژی پێنجشەممە 16/11/2023 بەمەبەستی هاندان وپشتگیری هەوڵەکانیان بەڕێز دکتۆر محی الدین محمدخانی سەرپەرشتیاری بەشی پەروەردەیی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێکی بۆ قوتابیانی قۆناغی 12 بەشدار لەخولی بەهێزکردنی پڕۆژەکە سازکرد. تیایدا وێڕای سوپاس وپێزانین بۆ مامۆستایان وقوتابیان جەختکرایەوە لەسەر پشتگیری وڕەوایەتی داواکاری مامۆستایان وجێبەجێکردنی داوا ومافەکانیان ، لەهەمانکاندا تیشکخرایە سەر پرۆسەی پەروەردە وفێرکردن وهەستیاری قۆناغی 12 لەدیاریکردنی چارەنووسی قوتابیان.
زیاتر بخوێنەوە
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤ پێش نیوەڕۆ
سیمیناری (یاسا زێڕینەکان)
سازدانی سیمینارێک بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ لەژێر ناونیشانی(یاسا زێڕینەکان) بەمەبەستی باشترکردنی یادگە و زیهنی خوێندکار کە لەلایەن ڕاهێنەری نێودەوڵەتی مامۆستا (تریفە جلال صالح)ەوە پێشکەشکرا، سوپاس و دەستخۆشی بۆ بەڕێز مامۆستا (تریفە جلال)کە ئەرکی کێشا بە پێشکەشکردنی ئەم سیمینارە تایبەت و پڕبایەخە بۆ خوێندکارانی ئازیزی شارۆچکەی پێنجوێن.
زیاتر بخوێنەوە
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤ پێش نیوەڕۆ
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی پرۆژەی ستراتیژیی وەزارەتی پەروەردە
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون هەڵدەستێت بە سازدانی سیمینارێک لەژێر ناونیشانیپرۆژەی ستراتیژیی وەزارەتی پەروەردە(بەرزکردنەوەی تواناسازیی مامۆستا و کارایی خوێندکار)بۆ بەڕێز :(مامۆستا فایەق سەعید) کارناسی پەروەردەتایبەت بە (بەڕێوەبەر و جێگر و سەرپەرشتیار ومامۆستایانی پەروەردە)ڕۆژ : دووشەممەکات : ١٠ی سەرلەبیانیشوێن : پێنجوێن - هۆڵی بەڕێوەبەرێتی پەروردەی پێنجوێن
زیاتر بخوێنەوە
1
...
5
6
7
8
9
هاوبەشەکان