سەرەکی / چالاکییەکان
پێنجوێن شاری فێربوون
پڕۆگرامەکەمان بەپێویستی دەزانێت بۆ برەودان بە بواری پەرەوەردە و فێرکردن و پێشخستنی کۆمەڵگا، بەشێوازێکی مەیدانی بۆ پێشکەشکردنی کۆڕ و سیمینارە تایبەتەکانمان بچینە خزمەتی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەبێ جیاوازی، لەم سۆنگەیەوە وەک یەکەم کۆڕی مەیدانی بەگرنگمان زانی بچینە خزمەتی بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی سنوری قەزای پێنجوێن لە (حوجرەی گەیلانی) و هەرلە خزمەتی ئامادەبوانی بەڕێزدا بەڕێز (د.محمد خانی) چەند وتەیەکی بەنرخی پێشکەش کرد کە تێیدا ڕۆڵ و گرنگی ئاین و مامۆستیانی ئایینی و تێڕوانییان سەبارەت بە پڕسەگرنگەکانی ڕۆژ خستە ڕوو ...
ئەمڕۆ بەرواری 13\9\2023 سیمینارێک ڕێکخرا بۆ سەرجەم گروپە وەرزشیە جیاجیاکانی شارۆچکەی پێنجوێن کە لەلایەن و بەڕێز (د.محمد خانی) سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە سیمینارێکی تایبەتی پێشکەشی ئامادەبوان کرد و تێیدا ڕۆڵ و کاریگەری وەرزشی لە کۆمەڵگادا خستەروو هاوکات ڕۆڵ و هەوڵی ئامادەبوانی لە کۆمەڵگادا بەرز نرخاند...
دەستەی باڵای پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن دەکات.. ئەمڕۆ بەرواری 12/9/2023 بەمەبەستی دەربڕینی دەست خۆشی و سوپاس گوزاری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن، هەریەک لە بەڕێزان بەڕێوەبەر و سەرپەرستیارانی پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێنیان کرد، تاوەکو لەنزیکەوە سوپاسی بەڕێوەبەری پەروەردە و فەرمانبەر و سەرپەرشتیار و مامۆستایانی سنوری پەروەردەی پێنجوێن بکەن، بۆ ئەو بەدەمەوە هاتن و هەماهەنگی و پشتیوانیە دڵسۆزانەیەیان کە بۆ پڕۆژەکەمان هەیانبووە لە ماوەی ڕابردودا، لای خۆشیانەکە بە سوپاسەوە لایەنی سەردانیکراو سەرەتا سوپاسی دەستەی سەرپەرشتیارانیان کرد بۆ هەڵبژاردنی شارۆچکەی پێنجوێن بەمەبەستی خزمەتکردنی پڕۆژەکەمان تێدا، هاوکات بڕیاری هاوکاری و هەماهەنگی و پشتیوانی خۆیان دوپاتکردەوە بۆ پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون). لە کۆتایدا هەردولا بڕیاری گەشەپێدان و هاوکاری و پشتیوانی زیاتریان لەبواری پەروەردەدا دا، بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی کەرتی پەروەردە لەسنورەکەدا..
وەک ڕوون و ئاشکرایە کتێبخانە وەک پایەیەکی سەرەکی گرنگی کۆمەڵگا دادەنرێت لە بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن، بەوهۆیەوە ئێمە لە پڕۆگرام (پێنجوێن شاری فێربوون) بە پێویستمان زانی وەک سەرجەم چین و توێژە گرنگەکانی شارۆچکەی پێنجوێن بەڕێوەبەر و کارمەندانی دڵسۆزی کتێبخانەی پێنجوێن بەشداری پێبکەین لەم پڕۆژە گرنگ و پڕبایەخەدا، بەسوپاسەوە سەرجەم کارمەندان ڕەزامەنی هاوکاری و پشگیری پڕۆژەکەیان ڕاگەیاند، ئێمەش وەک ستافی پڕۆژەی (پێنجوێن شاری فێربوون) سوپاس و دەستۆشی ئاڕاستەی هەڵوێستی ئەم کارمەندە دڵسۆزانە دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
وەک ئاشکرایە ڕۆلی مامۆستایانی ئایینی لە کۆمەڵگادا زۆر گرنگ و کاریگەرە و هۆکاری ئاشتی کۆمەڵایەتی و پارێزەری سەرجەم بەها باڵاکانی کۆمەڵگان، لەمڕوانگەیەوە ئێمە وەک پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) بە پێویستمان زانی هاوشێوەی سەرجەم چین و توێژەکانی تری شارۆچکەی پێنجوێن داوای بەهاناوە هاتن و بەشداریکردن لە مامۆستایانی ئایینی بکەین تاکو ببنە پایەیەکی گرنگی ئەم پڕۆژەیە،لەپاش پێشکەشکردنی سیمینارێک لەلایەن بەڕێز (د.محێدین محمد خانی)ەوە بۆ مامۆستایانی ئایینی سنوری شارۆچکەی پێنجوێن و ڕونکردنەوەی ئامانج و هۆکاری دروستبونی پڕۆژەی (پێنجوێن شاری فێربوون) بۆ ئامادەبوان ، بە خۆش حاڵیەوە و زۆر بە گرنگی و پڕ بایەخەوە مامۆستایانی ئایینی بڕیاری بەشداریکردن و پشتیوانیکردنی پڕۆژەکەیاندا، بەڵێنیاندا ئەم پڕۆژەیە بکەنە هەنگاوێک کە سەرتای خاڵی وەرچەرخانی گەشەپێدانی پەروەردە و فێرکردنبێت لە ناوچەکەدا.
لە بەرواری 19/7/2023 لەکۆبونەوەیەکدا کە تێیدا سەرپەرستیارانی پڕۆگرام و لێپرسروای کتێبخانەی گشتی پێنجوێن ئامادەی بوون گفتوگۆکرا لەسەر ئەوەی چۆن (خوێندنەوە بکرێتە کەلتور) لە سنوری پێنجوێن لە ڕێگەی خوێندنگەکەکانەوە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون)، لای خۆشیەوە بەڕێز (یادگار أحمد) لێپرسروای کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڵێنی پشتیوانی تەواوی بۆ پڕۆژەکە دەربڕی بڕیاریدا بەوپەڕی تونایان هاوکار و پشتیوانی پڕۆژەکە بکەن.
بەرواری 19/7/2023 سەرپەرشتیارانی (پێنجوێن شاری فێربوون) لەگەڵ بەرپرسانی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و ژنانی لایەنە سیاسییەکانی قەزای پێنجوێن کۆبونەوە بەمەبەستی دروستکردی هەماهەنگی و بەشداری پێکردنی ژنانی ناوچەکە لەم پڕۆژە گرنگ و پڕبایەخەدا هاوکات گفتوگۆی ورد کرا لەسەر ڕۆڵ و پێگەی خانمان لە پڕۆژەکەدا بۆ ئەومەبەستەی تاکو بتوانرێت ڕۆڵی گرنگ و پڕبایەخی ژنان لەم پڕۆژەیەدا بەگەڕ بخرێت ببنە بنەما بۆ گەشەسەندنی پەروەردە و فێرکردن، هەروەها خانمانی ئامادەبوو بەگرنگیەوە ڕۆڵ و بایەخی ئەم پڕۆژەیەیان هەڵسەنگاند و هاوکات بڕیاریاندا هاوکاری و پشتگیری پڕۆژەکە بکەن و ئەوانیش هاوشێوەی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەشداربن.
سه‌ره‌تای بیرۆكه‌ى ده‌ستپێكردنى پرۆژه‌كه، بە دروشمی "فێربوون بەدرێژایی ژیان" بۆ كۆتایی ساڵى (٢٠٢٢) ده‌گه‌ڕێته‌وه. سه‌ره‌تای بیرۆكەى پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن (دكتۆر عەبدولفەتاح حەمه‌ڕه‌حیم هەورامی) یه‌وه بووە و دواى تاوتوێكردنى پرۆژه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارى نیشتیمانى، كه خه‌ڵكى ناوچه‌ى پێنجوێنه(حاجى حەبیب مەحمود صالح)، بیرۆكه‌كه‌ى په‌سه‌ندكرد و ئاماده‌یی ته‌واوى بۆ پشتگیری‌کردن و دابینكردنى داهاتی پێویستی بۆ پرۆژه‌كه لەئەستۆگرت. دواى ڕاوێژکردن پێشنیازكرا كه شارى پێنجوێن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیاریبكرێت. له ڕێکەوتى(٥-١٠-٢٠٢٢) سه‌ردانى قائیمقامییه‌تى پێنجوێن كرا و بابه‌ته‌كه بۆ قائیمقامى پێنجوێن و به‌ڕێوبه‌رى داموده‌زگاكان و ڕێكخراوه‌كان له‌دیوانى قائیمقامیه‌تى خرایەڕوو، دواى گفتوگۆکردن به‌كۆى ده‌نگ بڕیار له‌سه‌ر پرۆژه‌كه و پشتگیریكردنى به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واوه‌تى درا. دواتر پڕۆژه‌كه گروپێكى سه‌رپه‌رشتیارى بۆ دروستكرا کە پێکهاتبوو لە به‌ڕێز (زانا رحمان) قائیمقامى ئەوسای پێنجوێن و به‌ڕێزان "حاجى حه‌بیب مەحمود و د.عەبدولفەتاح حەمه‌ڕه‌حیم هه‌ورامى. دواتر له ڕێکەوتی(٥-١١-٢٠٢٢) كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گشتیی بەرفراوان بۆ هه‌موو داموده‌زگا و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى و ڕووناکبیران و كه‌سایه‌تى و پیاوماقوڵان، بۆ ناساندن و هه‌نگاوه‌كان و ئامانجه‌كانى و شێوازى بەشداریكردنى هاووڵاتییان له‌پرۆژه‌كه‌دا ئەنجامدرا. له ڕێکەوتى (١٠-١-٢٠٢٣) بڕیارى دامه‌زراندنى پەیکەری به‌ڕێوبردنى پڕۆژه‌كه درا، پێكهاتبوون له : • لیژنه‌یه‌كى باڵاى بهڕێوەبردن كه له (٥) كه‌س پێكهاتبوون. • بۆردى به‌ڕێوه‌بردن. • تیمى تایبه‌ت به‌بواره جۆربه‌جۆره‌كان، له‌وانه بوارى ته‌ندروستیى، په‌روه‌رده‌یی، هونه‌ریى، ژینگەیی، ئافره‌تان و ژنان، كشتوكاڵ، لاوان، گشتى و په‌رەپێدان، منداڵان ... له ڕێکەوتى (٤- ٢- ٢٠٢٣) بڕیاردرا نهۆمى دووه‌مى "كتێبخانهى گشتیى پێنجوێن" ببێتە ئۆفیسى سه‌ره‌كیی پڕۆژه‌كه. ئۆفیسەکە نۆژه‌نه‌كرایه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى نمونه‌یی ئامادەکرا و (٣) هۆڵى گەورهى ڕاهێنانى تێدا کرایەوە، بڕیارى دروستكردنى پلاتفۆرمه‌كانى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تایبه‌ت به‌پرۆژه‌كە درا. به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له(١٨-٦-٢٠٢٣) ده‌ست به‌ئه‌نجامدانى چالاكییه‌كان کرا و سه‌ره‌تا له‌بوارى په‌روه‌رده و ته‌ندروستییه‌وه چالاکی ئەنجامدرا.