(پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) ڕوناکیەک بۆ هەموو کوردستان...

چالاکیی گشتیی

2024-02-10
|
سلێمانی - قەزایی بازیان

لەسۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و هاوکات بە گشتی کردنی پڕۆگرامی شاری فێربوون بۆ هەموکوردستان و لەسەر بانگهێشتی قائمقامیەتی قەزای بازیان بەڕێز (ئیسماعیل ئەحمەد) قائمقامی بازیان بەرواری ٦-٢-٢٠٢٤ شاندی باڵای دەستەی سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان(د.محمدخانی-پ.ی.د.عبدالفتاح هەورامی-زانا رحمان قائمقامی پێنجوێن - هێمن ابراهیم بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز - فەریق حەمەصالح) بەمەبەستی گفتوگۆکردن و داڕشتنی بیرۆکەی شاری فێربوون سەردانی دیوانی قائمقامیەتی قەزای بازیانیان کرد، هاوکات دوابەدوای ئەم سەردانە یەکەم سیمیناری هاوبەش لەلایەن بەڕێز (د.محمدخانی) لەبەرواری ١٠-٢-٢٠٢٤ لە بازیان کۆڕێک پێشکەش کرا لەژێر ناونیشانی (چۆن بازیان بکرێتە شاری فێربوون)...

هاوبەشەکان