کۆبونەوەی بۆردی باڵاو فەرمانگەکانی پێنجوێن بەسەرپەرشتی قائیمقام
چالاکیی گشتیی
2026-05-04
|
پێنجوێن
بۆردی باڵای پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەشداریان لە کۆبونەوەیەکدا کرد لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سنوری قەزای پێنجوێن بە ئامادەبونی بەرێز کاک عدنان کاکە ڕەش قائیمقامی قەزای پێنجوێن و سەرۆکی بۆردی باڵای پرۆگرامی پێنجوێن کە بەڕێز کاک دکتۆر عبدالفتاح بە نوێنەرایەتی پرۆگرام
کارنامەی ئەم ساڵی پرۆگرامەکەی بە تایبەت بۆ پەرە پێدانی کەرتی حکومی بەتایبەت کەرتی فەرمانبەران خستە ڕوو بۆ ئەوەی بتوانین هاوکاری فەرمانبەر و بەڕێوە بەری دائیرەکان بکەین بۆ ئەوەی باشتر توانای خۆیان بەرز بکەنەوە لە خزمەتکردنی سنوری قەزاکە ئەمەش وەکو بەشێک لە پەرەپێدانی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سەرجەم بوارەکانی پەروەردە و تەندروستی و گەنجان بەشێکی گرنگی خزمەتگوزاین لە سنوری قەزاکەمان،بۆیە وەکو پرۆگرامەکە گرنگە بە لامانەوە کە خولی تایبەت بە فەرمانبەران و بەڕێوەبەری فەرمانگەکان بکەینەوە بۆ ئەوەی توانا و لێهاتویان بەرز بکرێتەوە بتوان زیاتر خزمەتی خەڵکی سنوری قەزای پێنجوێن بکەن.