کۆڕێکی زانستی لە پێنجوێن بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو
چالاکیی گشتیی
١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، ئەمڕۆ شەممە، ١٨/١٠/٢٠٢٥، کۆڕێکی گرنگ لەژێر ناونیشانی "پێواژۆکانی فێربوونی زمانی دووەم" بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. ئەم کۆڕە زانستییە لەلایەن پڕۆفیسۆر دکتۆر ڕەوف کەریم پێنجوێنی، مامۆستای زانکۆ، پێشکەش کرا و تێیدا تیشک خرایە سەر لایەنە جیاوازەکانی فێربوونی زمانێکی دیکە جگە لە زمانی دایک.
کۆڕەکە لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، کە دەکەوێتە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، بەڕێوەچوو و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئامادەبووان و فێرخوازانی زمان ئامادەی بوون. باسەکان سەرنجڕاکێش بوون و گفتوگۆیەکی کراوە لەبارەی تەکنیک و ڕێگاکانی باشتر فێربوونی زمان لەم کۆڕەدا دروست بوو.