
گروپی درەخت لە چالاکیەکی زستانە-بەهارەدا ٣٥٠٠ قەڵەمی تووی ڕواند
دوای ئەوەی کە گروپی درەخت لە مانگی ١/٢٠٢٥ دا لە شارەزوورەوە (٣٥٠٠)قەڵەمی تووی هاوردە کرد بە شێوەیەکی زانستیانە لە ژێر گڵدا هێڵایەوە،لە١٤/٣/٢٠٢٥ دا قەڵەماکانی گوێزرایەوە بۆ ئەو پارچە زەویەی کە لە هۆڵی بۆنەکان بۆی ئامادە کرابوو، لە هەڵمەتێکی فراواندا خۆبەخشان بەشداریان کرد لە ناشتنیانداو سوپاس بۆخوا-چرۆیان کرد..