وۆرک شۆپێک بۆ ئامادەکردنی سیڤی و ڕێنوێنی کار، بێ بەرامبەر ئەنجام دەدرێت..
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوبەشی سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچی پارێزگای سلێمانی، وۆرک شۆپێکی تایبەت بۆ ئامادەکردنی سیڤی و ڕێنوێنی کاری بێ بەرامبەر سازدەکات. ئەم وۆرک شۆپە بەمەبەستی کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی و یارمەتیدانی هاوڵاتیان بۆ دۆزینەوەی دەرفەتەکانی کار لەناوەوە و دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدرێت.زانیاری وۆرک شۆپەکە: کات: ڕۆژی سێ شەممە، ڕێکەوتی ٢٢/٧/٢٠٢٥. کاتژمێر: ٢ی پاشنیوەڕۆ. شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، نهۆمی دووەم. بەها: بێ بەرامبەر. ماوەی وۆرک شۆپ : ماوەی ٢-٣ کاتژمێر.تایبەتمەندییەکانی وۆرک شۆپەکە:وۆرک شۆپەکە چەندین بەش لەخۆدەگرێت لەوانە:ئامادەکردنی سیڤی کاریگەر - فێربوونی نووسینی سیڤی بە شێوەیەکی پیشەیی و جێگەی جێگەی سەرنج.ڕێنوێنی گەڕان بەدوای کار - شارەزایی لە دۆزینەوەی هەلە کاریەکان بەپێی توانا و لێهاتووی کەسی.ئامۆژگاری کردن - ڕاوێژکاری لەبارەی دەرفەتەکانی کار لەناوەوە و دەرەوەی وڵات.شارەزایی چاوپێکەوتن - فێربوونی تەکنیکەکانی چاوپێکەوتنی کار و چۆنیەتی ئەنجامدانی بە باشترین شێوە.نیشاندانی دەرفەتەکان - خستەڕووی ئۆفەر و دەرفەتە بەردەستەکان و چۆنیەتی گەیشتن بە مەرجەکانی دیاریکراو.ئەم وۆرک شۆپە بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کارامەیی سەرەکیەکانیان پەرەپێبدەن لە بازاڕی کاردا، هەروەها بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت ئاگاداری دەرفەتە نوێکان بن.چۆنیەتی ناوتۆمارکردن:ناوتۆمارکردن بێ بەرامبەر بەردەستە بە دوو ڕێگا:١. ناوتۆمارکردنی ئۆنلاین لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە:https://forms.gle/tzve8SPn8Vv814LZ8٢. پەیوەندی تەلەفۆنی - لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە: ٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤ ٠٧٥٠٦٠١٠٤٠٤