سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
ئاگادارینامەکان
سەرەکی / ئاگادارینامەکان
ئاگادارینامە
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
پهروهرده
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤ پێش نیوەڕۆ
خولێکی تایبەت بە ناونیشانی( فریاگوزاری سەرەتایی، ڕێگایەک بۆ سەلامەتیمان) لە پێنجوێن ئەنجامدرا.
بەشی تەندرووستی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، هەستان بە کردنەوەی خوولێکی یەک ڕۆژە، کە ماوەی حەوت کاتژمێری خایاند، خولەکە تایبەت بوو بە فێرخوازانی مەشقی هاوینەی بەشە پزیشکییەکان، ئەم خولە بەشێوەی تیۆری و کرداری و ڤیدیۆ لەلایەن هەردوو ڕاهێنەری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (گوڵان کەمال و سارا باقی) لە ڕۆژی شەممە ٢٠٢٥/٧/٢٦ کاتژمێر ٩ ی سەر لەبەیانی لەماوەی (٧) کاتژمێردا وترایەوە. لە کۆتاییشدا بەناوی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە سوپاسی بێ پایان ئاڕاستەی بەڕێز (لقمان لطیف) وەک سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی لەپای هەوڵ و ماندووبونە بەردەوامە خۆبەخشییەکانی لە چوارچێوەی پڕۆگرامەکەدا دەکەین، هەروەها سوپاسی تایبەتیش ئاڕاستەی ڕاهێنەرانی خۆبەخشی ئەم خولە و سەرجەم چالاکییەکانی دیکەمان دەکەین.
زیاتر بخوێنەوە
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤ پێش نیوەڕۆ
خولێکی تایبەت بۆ فێربوونی هونەری نووسینی کوردی لە پێنجوێن دەست پێ دەکات
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنێت کە خولێکی نوێ و تایبەت بۆ فێربوونی هونەری ڕێنووسی کوردی و درووستنووسی لەلایەن پسپۆڕێکی ناسراوەوە پێشکەش دەکرێت.وردەکارییەکانی خولمامۆستای خول: د. بەهمەن تاهیر نەریمان، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە زمانی کوردیناونیشانی خول: هونەری ڕێنووسی کوردی و درووستنووسی سەرەتایەک بۆ تەکنیکی نووسین چۆن پارچە نووسین (پەڕەگراف) بنووسین؟ چۆن لە نووسیندا بەڕێنووسێکی ڕاست و درووست بنووسین؟کات و شوێنی بەڕێوەبردنبەرواری دەستپێک: ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢٥ - ڕۆژی چوارشەممەکاتژمێر: لە کاتژمێر ٢ تا ٥ی ئێوارەشوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەمماوەی خول: دوو ڕۆژبۆچی ئەم خولە گرنگە؟لە سەردەمی ئێستادا، توانای نووسینی درووست و کاریگەر یەکێکە لە لێهاتووییە گرنگەکان بۆ هەموو کەسێک. ئەم خولە دەرفەتێکی بێ وێنەیە بۆ: فێربوونی ڕێساکانی نووسینی ڕاست و تێگەیشتوو پەرەپێدانی توانای دەربڕین بە زمانی کوردی ناساندنی تەکنیکە مۆدێرنەکانی نووسین باشترکردنی بۆنەی زمان و دەستووری کوردی.
زیاتر بخوێنەوە
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤ پێش نیوەڕۆ
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولی بێ بەرامبەری هونەری وتاربێژی دەکاتەوە..
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولی تایبەتی هونەری وتاربێژی لە ڕێکەوتی ٣ بۆ ٥ی مانگی ئابی ٢٠٢٥ دەکاتەوە. ئەم خولە تایبەتە لە ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە لە کاتژمێری ٢ بۆ ٥ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەچێت. خولەکە کە لەلایەن بەڕێز (محمد میرانی) ڕاهێنەری پسپۆڕەوە ئامادەکراوە، بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانە داڕێژراوە کە دەیانەوێت کارامەییان لە قسەکردنی گشتی بەرز بکەنەوە و زاڵ بن بەسەر ترس و شەرم و کێشەکانی تۆنی دەنگ.خولەکە بە تایبەتی سوودبەخشە بۆ:مامۆستایان لە قۆناغە جیاوازەکانی خوێندنخوێندکارانی زانکۆکارمەندانی ڕاگەیاندنڕاهێنەران لە بوارە جیاوازەکانکارمەندانی بازرگانی و ڕیکلامهەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببن بە قسەکەرانی سەرکەوتووڕاهێنەری پسپۆڕ:بەڕێز محمد میرانی کە ڕاهێنەری ئەم خولەیە، خاوەنی ئەم پلەو بڕوانامانەیە:بڕوانامەی TOTسێ بڕوانامەی نێودەوڵەتی ڕاهێنانسەرۆکی ڕێکخراوی پەرۆشئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆبەندی ڕێکخراوەکانی کوردستانتێبینی : بەشداریکردن سنووردارە و لە کۆتاییدا بڕوانامە بە بەشداربووان دەبەخشرێتە بەشداربووان. ئەم خولە بێ بەرامبەرە و هەموو هاونیشتمانییەک دەتوانن سوودی لێ وەربگرێت.شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم بەڕێوەدەچێت.
زیاتر بخوێنەوە
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤ پێش نیوەڕۆ
دەرفەتێکی زێڕین بۆ داهاتوویەکی ڕۆشن لە پێنجوێن!
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە شانازییەوە خولێکی تایبەت و بێ بەرانبەر بۆ فێربوونی دانانی تائسیساتی (بناغە)ی کارەبای ناوماڵ بەشێوازێکی ئەکادیمی و کرداری دەکاتەوە.ئەم خولە بۆ کێیە؟:ئەم دەرفەتە نایابە تایبەتە بۆ هەموو ئەو کەسانەی خەونیان ئەمانەیە:شارەزاییەکی پراکتیکی و کاریگەر: بەدەستهێنانی شارەزایی پێویست لە بواری کارەبای ناوماڵدا فێربوونی تەکنیکە نوێیەکان و ئامرازە پیشەییەکانپیشەیەکی پڕ سوود و دابینکراو: گۆڕینی ژیانتان بۆ باشتر بە پیشەیەکی بەرقەرار دەرفەتی کارکردن لە پڕۆژە جیاوازەکانبەشداری لە گەشەکردنی کۆمەڵگە: بوون بە بەشێک لە پێشخستنی پیشەیی شارەکەمان هاوکاری کردن لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریخولەکە لە لایەن کەسانی شارەزا و پسپۆڕەوە دەوترێتەوە ئەوانیش بەڕێزان:-علی اصغر علی اکبر (ئەندازیاری کارەبا)-ئاریان عمر انور شارەزای بواری کارەبا (وەستا)چی فێر دەبیت؟:تیۆری + پراکتیک = سەرکەوتنئەم خولە نەک تەنها زانیاری تیۆری پێشکەش دەکات، بەڵکو بە شێوەیەکی پراکتیکی و کرداری فێرتان دەکات:دامەزراندنی سیستەمی کارەبایی: فێربوونی چۆنیەتی دامەزراندنی سیستەمی کارەبای ناوماڵ بە دروستی. ناسینی جۆرە جیاوازەکانی کێبڵ، سویچ و ئامێرەکان.دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن: شیکردنەوەی کێشە کارەباییەکان بە شێوەیەکی زانستی فێربوونی ڕێگاکانی چارەسەری کێشەکانسەلامەتی کارەبایی: دابینکردنی سەلامەتی کارەبایی لە ماڵەکاندا پاراستنی خێزان لە مەترسییە کارەباییەکانخولەکە بێ بەرانبەرە!تکایە ئەم دەرفەتە بەنرخە لە دەست مەدە!بۆ ناو تۆمارکردن لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە:https://forms.gle/HN6EruH7VSsJwnfm7یاخود لەڕێگەی ئەم دووژمارە مۆبایلەوە ناوت تۆماربکە:0770601040407506010404
زیاتر بخوێنەوە
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤ پێش نیوەڕۆ
خولێکی یەک مانگی فێربوونی دەف دەکرێتەوە.
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونخولێکی تایبەت بۆ فێربوونی دەف بێ بەرانبەر ئەنجامدەدات کە دەرفەتێکی بەنرخە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت ئەم کارامەییە گرنگە فێرببن.زانیاری گشتی ماوەی خول: یەک مانگ ڕۆژی دەستپێکردن: یەکشەممە، ١٧-٨-٢٠٢٥ ڕۆژانی خول: یەکشەممە و چوارشەممە (هەفتانە دووڕۆژ)ڕاهێنەرانی خولبەشی پیاوان ڕاهێنەر: هاوکار عمربەشی خانمان ڕاهێنەر: تابان عوسمانکاتەکانی خولبەشی خانمان کات: ٩:٠٠ بۆ ١٠:٣٠ پێشنیوەڕۆبەشی پیاوان کات: ١:٣٠ بۆ ٣:٠٠ پاشنیوەڕۆ
زیاتر بخوێنەوە
1
2
هاوبەشەکان