خولی چنین بەشێوازی ئەتەمین "پەنج نیدڵ" و چنینی شلیلە
پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون
بەمەبەستی پێشخستنی تواناکانی خانمان، هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولی فێربوونی سەرەتایی تایبەت بە (
چنین بەشێوازی ئەتەمین "پەنج نیدڵ" و چنینی شلیلە) بێبەرامبەر بۆ
خانمانی بەڕێزی پێنجوێن، ئەم خولە لە لایەن
مامۆستای شارەزا و بە ئەزمونەوە دەوترێتەوە، لە بەرواری ٣-١١-٢٠٢٤ ڕۆژی یەک شەممە دەست پێدەکات و
(١٠) ڕۆژ دەخایەنێت
لەکۆتایی خولەکەدا
بڕوانامەی بەشداربوون دەبەخشرێتە فێرخوازە بەڕێزەکان.
تێبینی:ئەوخانمانەشی خوێندەواریان نییە دەتوانن بەشداری بکەن
ڕۆژانی ناوتۆمارکردن:
لە بەرواری ٣١ی ١٠ی تاکو ٢ی ١١ی ٢٠٢٤ فێرخواز دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمەوە ناو تۆمار بکات: ![]()
https://forms.gle/8VzkuiPBELjpGdqF7
یاخود لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە
٠٧٥١٨٣٨٨٠٨٦
٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤
کاتەکانی خول :
بەیانیان : ٠٩:٠٠ بۆ ١٠:٣٠
دوای نیوەڕوان:٠١:٣٠ بۆ ٠٣:٠٠
شوێن:کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم