سیمیناری "دەرمانی ئەلکترۆنی و کۆنترۆڵکردنی مێشک".

١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم


پێنجوێن- سیمینارێکی تایبەت دەربارەی مەترسیەکانی دەرمانی ئەلکترۆنی و کۆنترۆڵکردنی مێشکی مرۆڤ لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، ڕۆژی پێنج شەممە لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەدەچێت.
سیمینارەکە کە کاتژمێر دوو دەستپێدەکات، تیشک دەخاتە سەر چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی بیرکردنەوەی مرۆڤ لە ڕێگەی ناوەڕۆکی دیجیتاڵییەوە وەک ڤیدیۆ، وێنە و مۆسیقا لە سۆشیال میدیا.
بابەتە سەرەکیەکانی سیمینارەکە بریتین لە: پێناسەی دەرمانی ئەلکترۆنی، ڕێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی مێشک، پەیوەندی دۆپامین بە خووەکانەوە، و شێوازەکانی پاراستنی خۆ لەم مەترسیانە.
ئامانجی سەرەکی سیمینارەکە ئاگاداریە لە مەترسیەکانی بەکارهێنانی زۆری ئینتەرنێت و چۆنیەتی کاریگەریی کۆمپانیا ڕیکلامییەکان و سایتەکان لەسەر مێشکی مرۆڤ.
سیمینارەکە بە تایبەتی بۆ بەکارهێنەرانی زۆری ئینتەرنێت، مامۆستایانی ئاینی، ڕاقییەکان، چارەسەرکارەکان و خوێندکاران گرنگە.
ڕۆژ : پێنجشەممە
ڕێکەوت: ١٣-١١-٢٠٢٥
کات: ٢٠٠:ی پاشنیوەڕۆ
شوێنی بەڕێوەچوونی سیمینارەکە: کتێبخانەی گشتی پێنجوێنە لە نهۆمی دووەم.

هاوبەشەکان