پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێکی گرنگ بۆ سێگۆشەی پەروەردە ڕێکدەخات.

19 October 2025 - 2:00 PM
|
Penjwen - Penjwen Public Library - 2nd Floor


لەپێنجوێن سیمینارێکی تایبەت و گرنگ لەژێر ناونیشانی "سێگۆشەی پەروەردە: خوێندکار و مامۆستا و خێزان" لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە ڕێکدەخرێت.

💡 ئەم سیمینارە بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان خوێندکار، مامۆستا و خێزان بەڕێوەدەچێت، کە سێ پایەی سەرەکی پرۆسەی پەروەردەن. 👨‍👩‍👧‍👦

لەم سیمینارەدا بەڕێز دکتۆر محەمەدخانی، بابەتە پەروەردەییەکان شیدەکاتەوە و ڕێنماییە بەسوودەکان پێشکەش دەکات. ✅

کات و شوێن:

🗓️ ڕێکەوت: یەکشەممە، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
📍 شوێن:کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، نهۆمی دووەم، هۆڵی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون
🕒 کات: کاتژمێر ٢:٠٠ی دوای نیوەڕۆ
👨‍👩‍👧‍👦 ئامادەبوون لەم سیمینارەدا هەلێکە بۆ زیاتر تێگەیشتن لە چۆنیەتی دروستکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی باشتر. 

Partners