وۆرک شۆپی ژیری دەستکرد بۆ کارئاسانی زیاتر 

4 October 2025 - 9:00 AM
|
Penjwen - Penjwen Public Library - 2nd Floor

لە سەردەمێکدا کە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد گۆڕانکارییەکی گەورە لە جیهانی کار و پەروەردەدا دروستکردووە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون وۆرک شۆپێکی گرنگ ئەنجامدەدات بە ناونیشانی (ژیری دەستکرد و بەکارهێنانی بۆ کارئاسانی زیاتر)، ئەم وۆرک شۆپە تایبەتە دەرفەتێکی بێ وێنەیە بۆ مامۆستایان و خوێندکاران و خاوەن پیشەکان کە بتوانن ئەم تەکنەلۆژیا بەهێزە فێربن و لە کاری ڕۆژانەیاندا بەکاری بهێنن. لەم وۆرکشۆپەدا فێری ئەوە دەبیت کە چۆن ئەو ئەرکانەی کە چەند کاتژمێرێک کاتیاندەبرد، بە چەند خولەکێک تەواو بکەیت، هەروەها چۆن تێنووسی پلانی وانە ئامادە بکەیت و ڕاوێژی تایبەت بۆ خوێندکارانت دابنێیت بە شێوەیەکی زیرەک و کاریگەر.
📅 کات: شەممە، ی٩ بەیانی تا ١١ (٢ کاتژمێر)
👥 بۆ کێ؟ 👨‍🏫 مامۆستایانی بیرکاری، فیزیا، ئینگلیزی و زانستەکان و سەرجەم مامۆستایانی دیکە
🎒 خوێندکارانی ئامادەیی
💼 خاوەن پیشە جیاوازەکان
📚 چی فێردەبیت؟ 🔍 ژیری دەستکرد چییە و چۆن کاردەکات؟
⚠️ ئایا هەڵە دەکات؟
🎯 مامۆستایان چۆن سوودی لێ ببینن؟
⚡ ئەو کارەی بە کاتژمێرەکان دەیکرد، ئێستا بە خولەکەکان بیکە!
📝 دانانی تێنووسی پلانی وانە بە خێرایی
💡 وەرگرتنی ڕاوێژی تایبەت بۆ خوێندکاران
➕ باسە گرنگەکانی تر
💻 کەرەستەی پێویست: موبایل یان لاپتۆپ + ئینتەرنێتت پێبێت
👨‍💼 ڕاهێنەر: ئالان قەرەداغی
🏆 خاوەن ئەزموون و خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە تەکنەلۆژیا
📝 تۆمارکردن: لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە دەبێت:
https://forms.gle/fzyv91sVDG2JdQs47
🚀 واتای ئەم وۆرک شۆپە: کاتی خۆت بپارێزە، کارەکانت خێراتر بکە، و شارەزاتر بە!

Partners