وۆرک شۆپێک بۆ ئامادەکردنی سیڤی و ڕێنوێنی کار، بێ بەرامبەر ئەنجام دەدرێت..
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوبەشی سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچی پارێزگای سلێمانی، وۆرک شۆپێکی تایبەت بۆ ئامادەکردنی سیڤی و ڕێنوێنی کاری بێ بەرامبەر سازدەکات. ئەم وۆرک شۆپە بەمەبەستی کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی و یارمەتیدانی هاوڵاتیان بۆ دۆزینەوەی دەرفەتەکانی کار لەناوەوە و دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدرێت.
زانیاری وۆرک شۆپەکە:
• کات: ڕۆژی سێ شەممە، ڕێکەوتی ٢٢/٧/٢٠٢٥.
• کاتژمێر: ٢ی پاشنیوەڕۆ.
• شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، نهۆمی دووەم.
• بەها: بێ بەرامبەر.
• ماوەی وۆرک شۆپ : ماوەی ٢-٣ کاتژمێر.
تایبەتمەندییەکانی وۆرک شۆپەکە:
وۆرک شۆپەکە چەندین بەش لەخۆدەگرێت لەوانە:
ئامادەکردنی سیڤی کاریگەر - فێربوونی نووسینی سیڤی بە شێوەیەکی پیشەیی و جێگەی جێگەی سەرنج.
ڕێنوێنی گەڕان بەدوای کار - شارەزایی لە دۆزینەوەی هەلە کاریەکان بەپێی توانا و لێهاتووی کەسی.
ئامۆژگاری کردن - ڕاوێژکاری لەبارەی دەرفەتەکانی کار لەناوەوە و دەرەوەی وڵات.
شارەزایی چاوپێکەوتن - فێربوونی تەکنیکەکانی چاوپێکەوتنی کار و چۆنیەتی ئەنجامدانی بە باشترین شێوە.
نیشاندانی دەرفەتەکان - خستەڕووی ئۆفەر و دەرفەتە بەردەستەکان و چۆنیەتی گەیشتن بە مەرجەکانی دیاریکراو.
ئەم وۆرک شۆپە بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کارامەیی سەرەکیەکانیان پەرەپێبدەن لە بازاڕی کاردا، هەروەها بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت ئاگاداری دەرفەتە نوێکان بن.
چۆنیەتی ناوتۆمارکردن:
ناوتۆمارکردن بێ بەرامبەر بەردەستە بە دوو ڕێگا:
١. ناوتۆمارکردنی ئۆنلاین – لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە:
https://forms.gle/tzve8SPn8Vv814LZ8
٢. پەیوەندی تەلەفۆنی - لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە:
• ٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤
• ٠٧٥٠٦٠١٠٤٠٤