سیمینارێک لەسەر تەندروستی ژنان لە پێنجوێن بەڕێوەچوو.

ته‌ندروستى

٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم

 
پێنجوێن - پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ دووشەممە، ٣ی یازدەی ٢٠٢٥،
سیمینارێکی تایبەت لەسەر
تەندروستی ژنان و ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی ئەنجامدا.
سیمینارەکە کە لەلایەن دکتۆر (شەم ئەحمەد عەلی)ەوە پێشکەش کرا، لە کاتژمێر ١٠:٣٠ی بەیانی لە هۆڵی پڕۆگرامی شاری فێربوون لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن .
ئەم چالاکییە تەندروستییە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ خانمان و خێزانەکان تا زانیاری پزیشکی پێویست وەربگرن و ئاشنا بن بەو ڕێگا تەندروستانەی پاراستنی تەندروستی خۆیان.
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون جەخت لەسەر گرنگی بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی لەناو کۆمەڵگادا دەکاتەوە، بەتایبەتی لە بواری تەندروستی ژنان کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کوالیتی ژیانی کەسی و خێزانی هەیە.
 

هاوبەشەکان