چالاکییەکان

سەرەکی / چالاکییەکان

چالاکی

پێنجوێن شاری فێربوون

١٩ ئایار ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

خولی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی" بەرد و ئاو

لە چوارچێوەی بەرنامە و چالاکییە بەردەوامەکانیدا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی نوێی بۆ خانمان دەستپێکرد بە ناونیشانی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی". خولەکە لەلایەن مامۆستا بێریڤان جمال حمە سعید پێشکەش دەکرێت و تایبەتە بە گەشەپێدانی توانا جەستەیی و دەروونییەکانی خانمان، لە هەوڵێکدا بۆ بەهێزکردنی تەندروستی گشتی و باشتر کردنی ئاستی ژیانیان. چاوەڕوان دەکرێت ئەم خولە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ لە بواری تەندروستی جەستەیی و دەروونی بگرێتەوە کە یارمەتی بەشداربووان دەدات بۆ فێربوونی شێوازە نوێیەکانی پاراستنی تەندروستی و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ فشارە دەروونییەکان. ئەم چالاکییە لە زنجیرەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونە کە گرنگی بە گەشەپێدانی تواناکانی تاکەکانی کۆمەڵگا دەدات. سەر ئەنجامی ئەم خولە دوو ڕۆژیە فێرخوازان لە پاش سود گەیاندن بە خۆیان دەبنە ڕاهێنەری منداڵانی ٨ساڵ تاکو ١٦ ساڵ.
٢٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

خولی فێربوونی مایکرۆسۆفت پاوەر پۆینت لە پێنجوێن دەکرێتەوە.

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی نوێی تایبەت بە فێربوونی مایکرۆسۆفت ئۆفیس پاوەر پۆینت دەستپێکرد. مامۆستا ئومێد عمر سەرپەرشتی ئەم خولە دەکات کە ئامانج لێی پەرەپێدانی تواناکانی بەشداربووانە لە بواری بەکارهێنانی ئەم بەرنامە گرنگەدا. خولەکە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت فێری شێوازی دروستکردنی پرێزەنتەیشنی پیشەیی ببن، کە لە بوارەکانی خوێندن و کارکردندا سوودی بەرچاوی هەیە. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خولی جۆراوجۆری تەکنەلۆژیا بۆ هاوڵاتیان، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانست و کارامەییان لە بوارە جیاوازەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری. جێگای باسە، پێنجوێن شاری فێربوون پێشتریش چەندین خولی هاوشێوەی کردۆتەوە لە بوارەکانی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیادا، کە رۆڵێکی کاریگەریان هەبووە لە گەشەپێدانی تواناکانی دانیشتوانی ناوچەکە.

هاوبەشەکان