Activities

Home / Activities

چالاکی

پێنجوێن شاری فێربوون

٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم

خولێکی دووڕۆژی تەندروستی سەبارەت بە دەرمانزانی کۆتاییهات.

بەشی تەندروستی لە پرۆگرامی پێنجوێنی شاری فێربوون، ئەمڕۆ خولێکی دوو ڕۆژەی تایبەتمەندی لە بواری دەرمانزانی بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا. ئەم خولە تەندروستییە کە بە سەرپەرشتی بەڕێز (لوقمان لەتیف)، بەرپرسی بەشی تەندروستی ڕێکخرابوو، تایبەت بوو بە کارمەندانی تەندروستی و دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان. ڕاهێنەری بەتوانای خولەکە، مامۆستا (هاوڕێ ساڵح)، تیشکی خستە سەر بابەتی "بنەماکانی دەرمانزانی و گرووپە باوەکانی دەرمان"، کە بابەتێکی زۆر گرنگە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەکوالیتی. خولەکە لە ماوەی ٢٠ و ٢٢ی تشرینی دووەم لە هۆڵی پرۆگرامی پێنجوێن (نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی) بەڕێوەچوو، لە کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ١١:٣٠ی بەیانی. لە کۆتایی خولەکەدا، هەموو بەشداربووان بڕوانامەی بەشداریکردنیان وەرگرت، وەک بەڵگەیەکە لەسەر بەردەوامبوونیان لە پەرەپێدانی توانای پیشەییان. هاوکات قەڵغانی سوپاس و پێزانین بەخشرایە بەڕێز مامۆستا (هاوڕێ ساڵح)، ڕاهێنەری بەتوانای ئەم خولە، کە بە زانست و ئەزموونی خۆی ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا لە سەرکەوتنی ئەم بەرنامە تەندروستییە. هەروەها سوپاسی گەرمیشمان هەیە بۆ بەڕێز (لوقمان لەتیف)، بەرپرسی بەشی تەندروستی، کە بە دڵسۆزی و بەردەوامی خزمەتی شارۆچکەی پێنجوێن دەکات و بە سەرپەرشتی خۆی ئەم خولەی بە سەرکەوتوویی ڕێکخست. بە ڕاستی بڕیاری ئەوان و هەوڵە بێوچانەکانیان بنەمایەکی بەهێزە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە شارەکەماندا.
٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
٢٦ تەممووز ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

خولێکی تایبەت بە ناونیشانی( فریاگوزاری سەرەتایی، ڕێگایەک بۆ سەلامەتیمان) لە پێنجوێن ئەنجامدرا.

بەشی تەندرووستی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، هەستان بە کردنەوەی خوولێکی یەک ڕۆژە، کە ماوەی حەوت کاتژمێری خایاند، خولەکە تایبەت بوو بە فێرخوازانی مەشقی هاوینەی بەشە پزیشکییەکان، ئەم خولە بەشێوەی تیۆری و کرداری و ڤیدیۆ لەلایەن هەردوو ڕاهێنەری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (گوڵان کەمال و سارا باقی) لە ڕۆژی شەممە ٢٠٢٥/٧/٢٦ کاتژمێر ٩ ی سەر لەبەیانی لەماوەی (٧) کاتژمێردا وترایەوە.لە کۆتاییشدا بەناوی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە سوپاسی بێ پایان ئاڕاستەی بەڕێز (لقمان لطیف) وەک سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی لەپای هەوڵ و ماندووبونە بەردەوامە خۆبەخشییەکانی لە چوارچێوەیپڕۆگرامەکەدا دەکەین، هەروەها سوپاسی تایبەتیش ئاڕاستەی ڕاهێنەرانی خۆبەخشی ئەم خولە و سەرجەم چالاکییەکانی دیکەمان دەکەین. بەستەری ڤیدیۆی خول ببینە
٢٤ حوزەیران ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

سێ سیمیناری فریاگوزاری سەرەتایی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پێشکەش دەکرێت.

پێنجوێن - ڕۆژی سێ شەممە بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ هەنگاوێکی گرنگی لە بواری زانیاری تەندروستیدا ناوە، بە پێشکەشکردنی سێ سیمیناری تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بەشداربووانی خولی درومانی ئەم پڕۆگرامە. ئەم سیمینارانە لە دوکاتی جیاوازدا و لە سێ هۆڵدا ئەنجام دران، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری بەشداربووان لە بواری یارمەتیدانی پێویستی فریاکەوتندا ڕێکخرابوو. ناوەڕۆکی سیمینارەکان: بەسوپاس و پێزانینەوە پێنج خاتونی ڕاهێنەری خۆبەخش و شارەزا لە بواری فریاگوزاری سەرەتایی بەرپرسیارێتی پێشکەشکردنی ئەم سیمینارانەیان وەرگرت ئەوانیش: ١-گوڵان کەمال ٢-سارا ئەحمەد ٣-ژیلا عبدالرحمن ٤-شاگوڵ ڕەشید ٥-نگین لەتیف زۆر سوپاس بۆ کاک (لقمان لەتیف) سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی وە لە ماوەی ئەم چالاکیانەدا باس لە چوار بابەتی سەرەکی کرا: ١. سوتان ڕێنمایی و ڕێکارەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانی سوتان و چۆنیەتی یارمەتیدانی قوربانی ٢. شکان فێرکردنی شێوازەکانی دیاریکردن و چارەسەرکردنی شکانی ئێسقان لە کاتی فریاکەوتندا. ٣. خنکان ڕاهێنان بۆ فریاکەوتنی حاڵەتەکانی خنکان بە ڕێگای جیاواز. ٤. بڕین ڕۆشنکردنەوە لەسەر چۆنیەتی وەستاندنی خوێنڕژان و پاراستنی برین. گرنگی ئەم چالاکیە: ئەم چالاکیە تایبەتە وەکو بەشێک لە پڕۆگرامی گشتی پێنجوێن شاری فێربوون دێت کە بە ئامانجی فراوانکردنی زانیاری بەشداربووان لە بوارە جیاوازەکانی ژیان، بەتایبەتی تەندروستی و فریاگوزاری ڕێکخراوە. بەم چالاکیە خانمانی بەشداربوو توانایان بەدەستهێنا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە فریاکەوتنەکان تا گەیشتنی یارمەتی پزیشکی، کە ئەمەش ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی ژیانی خەڵک.
١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٤
پێنجوێن - ئامادەیی پێنجوێنی تێکەڵاو

کێژۆڵەکانی ئێستا و خانمانی داهاتوومان دەپارێزین...

لەدرێژەی زنجیرە سیمینارەکانی تایبەت بە هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک، بەهاوبەشی و پشتیوانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٢-١١-٢٠٢٤ سیمینارێک لە لایەن ڕاهێنەرانی خۆبەخشی بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (ژیلا عبدالرحمان و گوڵان کمال)وە لە ئامادەیی پێنجوێنی تێکەڵاو پێشکەشکرا.. ئامانج لەم سیمینارە تەندروستیانە لە سادەترین مانادا، بریتیە لە ڕێگریکردن لە توشبوونی خانمان بە نەخۆشیەکی بەربڵاوی کوشندە و هاوکات، لانی کەم هەوڵدان بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی شێرپەنجەی مەمک لە قۆناغەکانی سەرەتای نەخۆشیەکە کە بەکات و تێچویەکی کەم چارەسەر دەکرێت، و کەسی توشبوو لە بارودۆخی نەخوازراو دەپارێزێت. لە سیمینارەکەدا بەشداربووان بەشێوەیەکی کرداری فێردەکرێن کە پشکنین بۆ خۆیان بکەن و لەهەمانکاتیشدا ڕاهێنان بەخانمانی دیکەش بکەن کە بەهەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە بەشداری زنجیرە سیمینارەکانی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمکی پڕۆژەکە بکەن.
٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٤
پێنجوێن

هەڵمەتێکی گرنگی تەندروستی لە پێنجوێن دەستی پێکرد..

لە چوارچێوەی هەڵمەت و کارو چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوکاری و هاوبەشی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٧-١١-٢٠٢٤ دوو سیمیناری تایبەت سەبارەت بەشێرپەنجەی مەمک لە هەریەک لە (ئامادەیی لەرێی تێکەڵاو و دواناوەندی بانوی کچان) لەلایەن هەریەک لە ڕاهێنەرانی خۆبەخشی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (بینایی عومەر و سروە حسن و سارا باقی و سارا ٲحمد)ەوە پێشکەشکران. ئەم سیمینارانە سەرەتای دەستپێکێکی گرنگی بەرفراونە بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری خۆپاراستنی خانمانی سنوری شارۆچکەی پێنجوێن لە ئەگەری توشبوون بەشێرپەنجەی مەمک و ڕێگری لە خێرابڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە لە کەسی توشبوودا و دۆزینەوەی نیشانەکانی و پشکنینی پێشوەخەتە لەلایەن خودی خانمانی بەشداربووی سیمینارەکان، کە لەلایەن ڕاهێنەرەکانەوە بەشداربووان فێردەکرێن، بەشێوەیەکی زانستی و بەردەوام ئاگاداری بارودۆخی تەندروستی خۆیانبن

Partners