چالاکییەکان

سەرەکی / چالاکییەکان

چالاکی

پێنجوێن شاری فێربوون

2025-07-26
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

خولێکی تایبەت بە ناونیشانی( فریاگوزاری سەرەتایی، ڕێگایەک بۆ سەلامەتیمان) لە پێنجوێن ئەنجامدرا.

بەشی تەندرووستی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، هەستان بە کردنەوەی خوولێکی یەک ڕۆژە، کە ماوەی حەوت کاتژمێری خایاند، خولەکە تایبەت بوو بە فێرخوازانی مەشقی هاوینەی بەشە پزیشکییەکان، ئەم خولە بەشێوەی تیۆری و کرداری و ڤیدیۆ لەلایەن هەردوو ڕاهێنەری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (گوڵان کەمال و سارا باقی) لە ڕۆژی شەممە ٢٠٢٥/٧/٢٦ کاتژمێر ٩ ی سەر لەبەیانی لەماوەی (٧) کاتژمێردا وترایەوە.
لە کۆتاییشدا بەناوی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە سوپاسی بێ پایان ئاڕاستەی بەڕێز (لقمان لطیف) وەک سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی لەپای هەوڵ و ماندووبونە بەردەوامە خۆبەخشییەکانی لە چوارچێوەی پڕۆگرامەکەدا دەکەین، هەروەها سوپاسی تایبەتیش ئاڕاستەی ڕاهێنەرانی خۆبەخشی ئەم خولە و سەرجەم چالاکییەکانی دیکەمان دەکەین.

بەستەری ڤیدیۆی خول ببینە
 

2025-06-24
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

سێ سیمیناری فریاگوزاری سەرەتایی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پێشکەش دەکرێت.

پێنجوێن - ڕۆژی سێ شەممە بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ هەنگاوێکی گرنگی لە بواری زانیاری تەندروستیدا ناوە، بە پێشکەشکردنی سێ سیمیناری تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بەشداربووانی خولی درومانی ئەم پڕۆگرامە. ئەم سیمینارانە لە دوکاتی جیاوازدا و لە سێ هۆڵدا ئەنجام دران، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری بەشداربووان لە بواری یارمەتیدانی پێویستی فریاکەوتندا ڕێکخرابوو. ناوەڕۆکی سیمینارەکان: بەسوپاس و پێزانینەوە پێنج خاتونی ڕاهێنەری خۆبەخش و شارەزا لە بواری فریاگوزاری سەرەتایی بەرپرسیارێتی پێشکەشکردنی ئەم سیمینارانەیان وەرگرت ئەوانیش: ١-گوڵان کەمال ٢-سارا ئەحمەد ٣-ژیلا عبدالرحمن ٤-شاگوڵ ڕەشید ٥-نگین لەتیف زۆر سوپاس بۆ کاک (لقمان لەتیف) سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی وە لە ماوەی ئەم چالاکیانەدا باس لە چوار بابەتی سەرەکی کرا: ١. سوتان ڕێنمایی و ڕێکارەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانی سوتان و چۆنیەتی یارمەتیدانی قوربانی ٢. شکان فێرکردنی شێوازەکانی دیاریکردن و چارەسەرکردنی شکانی ئێسقان لە کاتی فریاکەوتندا. ٣. خنکان ڕاهێنان بۆ فریاکەوتنی حاڵەتەکانی خنکان بە ڕێگای جیاواز. ٤. بڕین ڕۆشنکردنەوە لەسەر چۆنیەتی وەستاندنی خوێنڕژان و پاراستنی برین. گرنگی ئەم چالاکیە: ئەم چالاکیە تایبەتە وەکو بەشێک لە پڕۆگرامی گشتی پێنجوێن شاری فێربوون دێت کە بە ئامانجی فراوانکردنی زانیاری بەشداربووان لە بوارە جیاوازەکانی ژیان، بەتایبەتی تەندروستی و فریاگوزاری ڕێکخراوە. بەم چالاکیە خانمانی بەشداربوو توانایان بەدەستهێنا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە فریاکەوتنەکان تا گەیشتنی یارمەتی پزیشکی، کە ئەمەش ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی ژیانی خەڵک.

2024-11-12
پێنجوێن - ئامادەیی پێنجوێنی تێکەڵاو

کێژۆڵەکانی ئێستا و خانمانی داهاتوومان دەپارێزین...

لەدرێژەی زنجیرە سیمینارەکانی تایبەت بە هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک، بەهاوبەشی و پشتیوانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٢-١١-٢٠٢٤ سیمینارێک لە لایەن ڕاهێنەرانی خۆبەخشی بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (ژیلا عبدالرحمان و گوڵان کمال)وە لە ئامادەیی پێنجوێنی تێکەڵاو پێشکەشکرا.. ئامانج لەم سیمینارە تەندروستیانە لە سادەترین مانادا، بریتیە لە ڕێگریکردن لە توشبوونی خانمان بە نەخۆشیەکی بەربڵاوی کوشندە و هاوکات، لانی کەم هەوڵدان بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی شێرپەنجەی مەمک لە قۆناغەکانی سەرەتای نەخۆشیەکە کە بەکات و تێچویەکی کەم چارەسەر دەکرێت، و کەسی توشبوو لە بارودۆخی نەخوازراو دەپارێزێت. لە سیمینارەکەدا بەشداربووان بەشێوەیەکی کرداری فێردەکرێن کە پشکنین بۆ خۆیان بکەن و لەهەمانکاتیشدا ڕاهێنان بەخانمانی دیکەش بکەن کە بەهەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە بەشداری زنجیرە سیمینارەکانی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمکی پڕۆژەکە بکەن.

2024-11-07
پێنجوێن

هەڵمەتێکی گرنگی تەندروستی لە پێنجوێن دەستی پێکرد..

لە چوارچێوەی هەڵمەت و کارو چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوکاری و هاوبەشی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٧-١١-٢٠٢٤ دوو سیمیناری تایبەت سەبارەت بەشێرپەنجەی مەمک لە هەریەک لە (ئامادەیی لەرێی تێکەڵاو و دواناوەندی بانوی کچان) لەلایەن هەریەک لە ڕاهێنەرانی خۆبەخشی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (بینایی عومەر و سروە حسن و سارا باقی و سارا ٲحمد)ەوە پێشکەشکران. ئەم سیمینارانە سەرەتای دەستپێکێکی گرنگی بەرفراونە بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری خۆپاراستنی خانمانی سنوری شارۆچکەی پێنجوێن لە ئەگەری توشبوون بەشێرپەنجەی مەمک و ڕێگری لە خێرابڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە لە کەسی توشبوودا و دۆزینەوەی نیشانەکانی و پشکنینی پێشوەخەتە لەلایەن خودی خانمانی بەشداربووی سیمینارەکان، کە لەلایەن ڕاهێنەرەکانەوە بەشداربووان فێردەکرێن، بەشێوەیەکی زانستی و بەردەوام ئاگاداری بارودۆخی تەندروستی خۆیانبن

2024-10-12
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

سیمینارێک لەسەر خۆراکی تەندروستی منداڵان لە پێنجوێن بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، سیمینارێکی تایبەت بە خۆراکی منداڵان بە ناونیشانی "خۆراکی تەندروست بۆ گەشەی تەندروست" لە لایەن د.تارا علی بابان پزیشکی پسپۆڕی گەشە و خۆراکی منداڵانەوە پێشکەش کرا لەم سیمینارەدا، د.تارا تیشکی خستە سەر گرنگی خۆراکی تەندروست بۆ منداڵان و کاریگەری لەسەر گەشەی جەستەیی، دەروونی و زەینی منداڵ. باسی لە پێویستی هۆشیارکردنەوەی دایکان و باوکان کرد سەبارەت بە هەڵبژاردنی خۆراکی گونجاو و دروست بۆ منداڵەکانیان. سیمینارەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە دایکان، باوکان و پەروەردەکاران بەڕێوەچوو، کە دەرفەتی پرسیار و گفتوگۆیان پێدرا سەبارەت بە کێشە و ئاستەنگەکانی پێدانی خۆراکی تەندروست بە منداڵان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەردەوامە لە پێشکەشکردنی چالاکی هۆشیارکەرەوە و زانستی بۆ باشترکردنی تەندروستی منداڵان و گەشەپێدانی کۆمەڵگا بە گشتی.

2023-09-21
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

خولێکی ڕاهێنەرایەتی فریاگوزاری سەرەتایی ٢٠ کاژێری بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات.

لە بەرواری ٢١-٩-٢٠٢٤ خولێکی ڕاهێنانی فریاگوزاری سەرەتایی کۆتاییهات کە لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و بەهاوبەشی سەنتەری هۆشیاری تەندروستی پارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا، بەسەرپەرشتی و هاوکات وتنەوەی وانەکان لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د.عبدالفتاح هەورامی ، و بەهاوکاری بەڕێز (پ.ڕ.هیوا ئەحمەد) بەڕێوەچوو، لەکۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە ١٦ فێرخوازی بەشداربوو، سەرجەم ئەم ڕاهێنەرە بەڕێزانە بەڵێنیانداوە لە ئایندەدا وەک ڕاهێنەر، سیمیناری تایبەتی هۆشیاری فریاگوزاری سەرەتایی پێشکەش بە سەرجەم چین و توێژەکانی شارۆچکەی پێنجوێن بکەن. 🎯بـــه‌شـــداربـــووان وەک ڕاهێنەر ئەم پێداویستیانەیان به‌ده‌ست هێنا: 🩹 وه‌رگرتنى بڕوانامه‌ى تایبه‌ت به‌بوون به‌ڕاهێنه‌ر له‌بوارى فریاگوزارى سه‌ره‌تایی. 🩹وه‌رگرتنى پاكێجێكى تایبه‌ت به‌ بوون به‌ڕاهێنه‌ر له‌بوارى فریاگوزارى سه‌ره‌تایی. 🩹ئاشنابوون به‌هه‌موو لێهاتوویه‌ پێویسته‌كانى تایبه‌ت به‌ڕاهێنان. 🩹زانیاری و تێگه‌یشتن و كارامه‌یی پێویست له‌سه‌ر بواره‌ جیاوازه‌كانى فریاگوزارى سه‌ره‌تایی. 🩹ئاشنابوون له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنى خولى ڕاهێنان و شێوازى به‌كارهێنانى پاكێجى تایبه‌ت به‌فریاگوزارى سه‌ره‌تایی. زۆر سوپاس بۆ بەڕێزان(پ.ی.د.عبدالفتاح هەورامی)(پ.ڕ.هیوا ئەحمەد)

هاوبەشەکان