
گوندی گامێشتەپە ڕێزی لێدەگیرێت..
چالاکیی گشتیی
١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٣
|
سلێمانی - قەزای سیدسادق - گوندی گامێشتەپە
ئەمڕۆ بەرواری ١٦/١١/٢٠٢٣ دەستەیەک لە سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامەکەمان بەسەرپەرشتی بەڕێز د.محمدخانی ئەندامی بۆردی باڵای پڕۆگرام سەردانی گوندی گامێش تەپەیان کرد، بەمەبەستی ڕێزلێنان لە ئەنجومەنی گوندەکە. گوندێک لەهەناوی ناڕەحەتییەکانی ژیاندا هەوڵ دەدات جوان بێت و نەوەکانی پەروەردە بکات و ببێتە لقێکی ناوازەی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون..