خولێکی دووڕۆژی تەندروستی سەبارەت بە دەرمانزانی کۆتاییهات.
تهندروستى
٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
بەشی تەندروستی لە پرۆگرامی پێنجوێنی شاری فێربوون، ئەمڕۆ خولێکی دوو ڕۆژەی تایبەتمەندی لە بواری دەرمانزانی بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا. ئەم خولە تەندروستییە کە بە سەرپەرشتی بەڕێز (لوقمان لەتیف)، بەرپرسی بەشی تەندروستی ڕێکخرابوو، تایبەت بوو بە کارمەندانی تەندروستی و دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان. ڕاهێنەری بەتوانای خولەکە، مامۆستا (هاوڕێ ساڵح)، تیشکی خستە سەر بابەتی "بنەماکانی دەرمانزانی و گرووپە باوەکانی دەرمان"، کە بابەتێکی زۆر گرنگە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەکوالیتی.
خولەکە لە ماوەی ٢٠ و ٢٢ی تشرینی دووەم لە هۆڵی پرۆگرامی پێنجوێن (نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی) بەڕێوەچوو، لە کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ١١:٣٠ی بەیانی. لە کۆتایی خولەکەدا، هەموو بەشداربووان بڕوانامەی بەشداریکردنیان وەرگرت، وەک بەڵگەیەکە لەسەر بەردەوامبوونیان لە پەرەپێدانی توانای پیشەییان.
هاوکات قەڵغانی سوپاس و پێزانین بەخشرایە بەڕێز مامۆستا (هاوڕێ ساڵح)، ڕاهێنەری بەتوانای ئەم خولە، کە بە زانست و ئەزموونی خۆی ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا لە سەرکەوتنی ئەم بەرنامە تەندروستییە. هەروەها سوپاسی گەرمیشمان هەیە بۆ بەڕێز (لوقمان لەتیف)، بەرپرسی بەشی تەندروستی، کە بە دڵسۆزی و بەردەوامی خزمەتی شارۆچکەی پێنجوێن دەکات و بە سەرپەرشتی خۆی ئەم خولەی بە سەرکەوتوویی ڕێکخست. بە ڕاستی بڕیاری ئەوان و هەوڵە بێوچانەکانیان بنەمایەکی بەهێزە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە شارەکەماندا.