دەستپێکردنی خولی دەرمانزانی لە شاری پێنجوێن .
تهندروستى
٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
بەشی تەندروستی لە پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی بەڕێز لوقمان لەتیف، دەرگای خولێکی دوو ڕۆژەی دەرمانزانی کردەوە کە تایبەتە بە کارمەندانی تەندروستی و دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان.
خولەکە کە لەلایەن ڕاهێنەری بەتواناوە مامۆستا (هاوڕێ ساڵح) پێشکەش دەکرێت، تیشک دەخاتە سەر "بنەماکانی دەرمانزانی و گرووپە باوەکانی دەرمان"، بابەتێکی زۆر گرنگە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی باشتر.
خولەکە لە ٢٠-٢٢ی تشرینی دووەم دەستپێدەکات بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، لە هۆڵی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی) بەڕێوەدەچێت، لە کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ١١:٣٠ی بەیانی.
بەشداربووان لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن وەردەگرن کە بەڵگەیەک دەبێت بۆ بەردەوامبوونیان لە فێربوون و پەرەپێدانی توانایانی پیشەیی.