دەستپێکردنی خولی ڕاهێنەرایەتی TOT تایبەت بە ڕاهێنەرانی خۆبەخش نێو دەوڵەتی لە پێنجوێن

خولى گشتیى

١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم

 
پێنجوێن -
لە هەنگاوێکی گرنگدا، بۆ پەرەپێدانی توانا و باشترکردنی کوالێتی فێرکردن، بەرێوەبەرایەتی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ خولێکی تایبەتی ڕاهێنەرایەتی بۆ ڕاهێنەرانی خۆبەخشی خۆی دەستپێکرد.
وردەکارییەکانی خول:
ڕاهێنەری نێودەوڵەتی : محمد میرانی - شارەزا لە بواری ڕاهێنان
شوێنی بەڕێوەچوون:
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، نهۆمی دووەم
کاتی دەستپێکردن:
کاتژمێر ١:٣٠ی دوای نیوەڕۆ
ئەم خولە بە مەبەستی بەهێزکردنی لێهاتوویی ڕاهێنەرانی خۆبەخش و دابینکردنی ڕێگە و شێوازی نوێی ڕاهێنەرایەتی دەستپێکراوە، کە بێگومان کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر ئاستی خزمەتگوزاری پەروەردەیی لە شارەکەدا دەبێت.
TOT (Training of Trainers) وەک ستراتیژییەکی کاریگەر بۆ دروستکردنی نەخشەیەکی بەردەوام لە ڕاهێنەرانی شارەزا دادەنرێت، کە توانای گواستنەوەی زانیاری و شارەزاییان بۆ خەڵکانی زیاتریان هەیە.
ئەم خولە پشتگیرییەکی گەورەیە بۆ پەرەپێدانی کەسایەتی و پیشەیی ئەو ڕاهێنەرە خۆبەخشانەی کە بە خۆویستی خۆیان لە خزمەتی پەروەردە و فێرکردن و ڕاهێناندان.
 
 
 

هاوبەشەکان