سیمیناری "دەرمانی ئەلکترۆنی و کۆنترۆڵکردنی مێشک".
چالاکیی گشتیی
١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
سیمینارێکی تایبەت پێشکەش کرا دەربارەی مەترسیەکانی دەرمانی ئەلکترۆنی و کۆنترۆڵکردنی مێشکی مرۆڤ لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە،
سیمینارەکە تیشکی خستەسەر سەر چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی بیرکردنەوەی مرۆڤ لە ڕێگەی ناوەڕۆکی دیجیتاڵییەوە وەک ڤیدیۆ، وێنە و مۆسیقا لە سۆشیال میدیا.
بابەتە سەرەکیەکانی سیمینارەکە بریتی بوون لە: پێناسەی دەرمانی ئەلکترۆنی، ڕێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی مێشک، پەیوەندی دۆپامین بە خووەکانەوە، و شێوازەکانی پاراستنی خۆ لەم مەترسیانە.
ئامانجی سەرەکی سیمینارەکە ئاگاداری لە مەترسیەکانی بەکارهێنانی زۆری ئینتەرنێت و چۆنیەتی کاریگەریی کۆمپانیا ڕیکلامییەکان و سایتەکان لەسەر مێشکی مرۆڤ.