شکار عومەر "پێداویستییەکی تایبەت و شانازییەکی زۆر زۆر تایبەت"
General activities
5 November 2025
|
Penjwen - Public Library - 2nd Floor
شکار عومەر خەڵاتی ڕێزلێنانی یەکەم لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی مەسڵشۆی هەولێر بەدەستهێنا
لە ڕووداوێکی شایانی ستایش، شکار عومەر، گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەت، توانی خەڵاتی ڕێزلێنانی یەکەمی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی مەسڵشۆی هەولێر بەدەستبهێنێت. ئەم سەرکەوتنە بەتەنها شانازییەکی گەورەیەنیە بۆ خۆی، بەڵکو بۆ هەموو کەسانی خاوەن ئیرادەی بەهێز.
جێگەی سەرنجە کە کاکە شکار لە ئاستی عێراقدا ڕکابەری نییە و بە شێوەیەکی بێهاوتا لە (بواری تایبەت)ی خۆیدا یەکەمە. ئەوەی ئەم سەرکەوتنە جیادەکاتەوە ئەوەیە کە شکار لە سەرەتادا نەیدەتوانی بە باشی ڕێبکات و بڕوات، بەڵام بە هەوڵی بێوچان و ڕاهێنانی بەردەوام توانی ئەم کۆسپانە تێپەڕێنێت.
ڕۆڵی بنەڕەتی ڕاهێنەر ڕێکەوت فازیڵ
ئەم سەرکەوتنە، بە هەوڵێکی گەورەی ڕاهێنەری بەتوانا ڕێکەوت فازیڵ دادەنرێت ، کە بە هەوڵ و پشتیوانی خۆی توانیویەتی شکار بگەیەنێتە ئەم ئاستە نێودەوڵەتییە. ڕێکەوت فازیڵ باوەڕی بە تواناکانی شکار هەبووە و بە ڕاهێنانێکی تایبەت و پلانێکی دروست، ئەم گەنجەی گەیاندووەتە ئاستێک کە ئێستا بەشداری لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکاندا دەکات.
ئەم چیرۆکە نموونەیەکی ڕاستەقینەیە لەسەر ئەوەی کە ئیرادەی بەهێز و پشتیوانی گونجاو دەتوانن هەر کۆسپێک تێپەڕێنن و خەونەکان بکەنە ڕاستی.