پڕۆگرامی پێنجوین شاری فێربوون، پێشوازی لە وەفدێکی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی کرد.

كارگێڕى و په‌ره‌پێدان

٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم

 
بەئامادەبوونی بەڕێزان قایمقامی قەزای پێنجوین، بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوین، و ژمارەیەک لە سەرپەرشتیاران و بەرپرسان وخۆبەخشانی پڕۆگرامی پێنجوین شاری فێربوون پێشوازی کرا لە وەفدێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراقی فیدراڵ .
وەفدەکە بەسەرپەرشتی دکتۆر علی کامل لە فەرمانگەی نێردەری پەیوەندییە کلتورییەکان و بە هاوڕێیەتی دکتۆر عەدنان و دکتۆرە زەینەب .
لە دانیشتنێکی ڕاوێژکاریدا کە لەگەڵ تیمی پڕۆگرام و خۆبەخشەکان دا ئەنجامدرا، تیایدا گفتوگۆ لەسەر گرنگترین چالاکیی و بۆنەکان کرا کە لە چوارچێوەی پڕۆگرامەکەدا جێبەجێکراون، کە ڕۆڵیان لە بەهێزکردنی پەروەردە و گەشەپێدانی ناوخۆییدا هەبووە.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، وەفدی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو هەوڵانەی کە لەلایەن بەرپرسانی پڕۆگرامەکەوە دەدرێت، بەهۆی ئەو دەستکەوتە تایبەتانەی کە بەدەستهاتوون ، بەشدار دەبن لە گەشەپێدانی بواری مرۆیی و پەروەردە لە قەزای پێنجوێن.
هەروەک وەفدی وەزارەت جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی گشتگیرکردنی ئەم ئەزموون ونمونەیە لە ناوچەکانی تر لە هەرێمی کوردستان و لە عێراق.
پاشان بە سەردانێکی فەرمیی قائمقامییەتی پێنجوێن، کۆتایی بە سەردانی وەفدەکە بۆ شارۆچکەی پێنجوێن هات.
👏 سوپاسی تایبەت بۆ هەموو ئەوانەی بەشدار دەبن لەپێشخستنی پێنجوین تاببێت بە نموونەیەکی شایانی خوازراو لە پەروەردە و گەشەپێدان!
 

هاوبەشەکان