سیمینارێکی پەروەردەیی لە پێنجوێن ئەنجامدرا.
پهروهرده
١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
پێنجوێن - پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سیمینارێکی تایبەتی لەژێر ناونیشانی "سێگۆشەی پەروەردە: خوێندکار و مامۆستا و خێزان" بەڕێوەبرد.
ئەم چالاکییە پەروەردەییە کە لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆدا لە هۆڵی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن ئەنجامدرا، بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان سێ پایەیی سەرەکیی پرۆسەی پەروەردە - خوێندکاران، مامۆستایان و خێزانەکان - ڕێکخرابوو.
بەڕێز دکتۆر محەمەد خانی وەک بێژەری سەرەکیی، بابەتە پەروەردەییەکانی شیکردەوە و ڕێنماییە بەسوودەکانی پێشکەش کرد بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی باشتر.
ئامادەبوانی سیمینارەکە توانیان تێگەیشتنی قووڵتر بەدەست بهێنن لەسەر ڕۆڵی هەر یەک لەم سێ لایەنە لە سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندن و فێربوون.
ئەم بەرنامەیە بەشێکە لە چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە لەم شارەدا.