خولی فێربوونی دروومانی جلی پیاوان
خولى گشتیى
٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
دەرفەتێکی بێ وێنە بۆ
فێربوونی پیشەیەکی بەنرخ!
ئەمڕۆ،( ٤ / ١٠ / ٢٠٢٥), لە چوارچێوەی کار و چالاکییە پیشەییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، خولێکی تایبەتی فێربوونی دروومانی جلی پیاوان دەستی پێکرد. ئەم خولە دەرفەتێکی نایابە بۆ هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت هونەرێکی دەستی و پیشەیەکی سوودبەخش فێربن.
مامۆستا کمال بناوەسوتەیی - وەستای دروومانی بە ئەزموون کە ساڵانێکی زۆرە لەم بوارەدا کاردەکات و ئامادەیە شارەزاییەکەی بۆ خوێندکاران
بگوازێتەوە، بەهاوکاری یاریدەدەری مامۆستای خول:بەڕێز دیاری جلال
بەرواری دەستپێک:
٤ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥
کات: کاتژمێر ٢:٠٠ - ٤:٠٠ی پاش
نیوەڕۆ
ڕۆژەکان: شەممە تا پێنجشەممە
ماوە: یەک هەفتە
شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
لەم خولەدا فێری ئەم بابەتانە دەبیت:
هونەری دروومانی جلی پیاوان بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ
تەکنیکەکانی دروومانی
کارامەیی و لێهاتوویی لە دروومانی جۆراوجۆری جل
ڕاوێژ و ئەزموونی پیشەیی لەگەڵ مامۆستایەکی شارەزا
پیشەیەکی سوودبەخش و خاوەن داهات فێردەبیت
توانای کارکردن بۆ خۆت تا کارێکت دەستبکەوێت
لێهاتوویی کاری دەستی خۆت پەرەپێدەدەیت
دەرفەتێکی بێ وێنەیە بۆ فێربوونی خێرا و کاریگەر