
خولێکی گرنگی تەکنەلۆژی لە پێنجوێن دەستی پێکرد.
خولى گشتیى
٢٥ ئاب ٢٠٢٥
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
دەستپێکردنی خولێکی تایبەتی ئاردوینۆ لە هۆڵێ پێنجوێن شاری فێربوون.
ئەمڕۆ لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن خولێکی چوار ڕۆژەی فێربوونی ئاردوینۆ دەستی پێکرد کە لەلایەن ڕاهێنەر ئالان قەرەداغیەوە پێشکەش دەکرێت.
ئالان قەرەداغی، خاوەنی براندی "ئاسان ژیان" و براوەی خەڵاتی "لاوی ساڵ ٢٠٢٥" لە بواری زانست و تەکنەلۆژیا، بەشداربووان فێردەکات چۆن لە ماوەی چوار ڕۆژدا پرۆژە زیرەکەکان دروست بکەن کە ژیانی ڕۆژانە ئاسان دەکەن.
خولەکە کە لە کاتژمێری ٢:٠٠ بۆ ٥:٠٠ی پاشنیوەڕۆ بۆماوەی چوارڕۆژ بەڕێوەدەچێت، بنەماکانی فیزیای ئەلکترۆنی، ناساندنی سێنسەرەکان، پرۆگرامکردنی ئاردوینۆ و دروستکردنی ئەپلیکەیشنی موبایل دەگرێتەوە.
ئەم ڕاهێنەرە کە دەرچووی بەشی فیزیایە و ئەزموونی چوار ساڵەی لە ڕاهێنان هەیە، وەک براوەی یەکەمی عێراق لە بزنسی بچوک و تەکنەلۆژیا لە ساڵی ٢٠٢٣ ناسراوە.
خولەکە تا ٢٨ی ئابی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت و بۆ هەموو ئاستەکان گونجاوە، لەگەڵ پێدانی مەنهەجێکی تایبەت بۆ بەردەوامبوونی فێربوون دوای تەواوبوونی خولەکە.
لەکۆتایی خولەکەشدا بەشداربووان بڕوانەی بەشداربوونیان پێدەبەخشرێت.