خولی "شکۆمەندی و متمانە بەخۆبوون" لە پێنجوێن بەسەرکەوتوویی دەستی پێکرد.
پهروهرده
٢٤ ئاب ٢٠٢٥
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
ئەمڕۆ بە بەشداری چڕی هاونیشتمانیان ، خولی تایبەتی دووڕۆژەی "شکۆمەندی و متمانە بەخۆبوون" لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن دەستی پێکرد.
بەیانی: ٨:٣٠ - ١١:٠٠
پاشنیوەڕۆ: ٢:٠٠ - ٤:٣٠
ئامانجەکانی خولەکە:
ئەم خولە تایبەتە بە ڕاهێنانی پراکتیکی کاریگەر بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت:
باشتر خۆیان بناسن
متمانەیان بەخۆیان بەهێزتر بکەن
تواناکانی شکۆمەندی کەسایەتییان گەشە پێبدەن
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون وەک دامەزراوەیەکی پاڵپشتیکەر، بەردەوامە لە پێشکەشکردنی دەرفەتەکانی فێربوون و گەشەپێدانی توانا و لێهاتوویەکان بۆ هاونیشتمانیانی ناوچەکە.